پەیامی رۆژ

پەیامی ڕۆژ،... میراتی مستەفای حەسەنە گەورە بوو

 
کاتێک کە خەریکی نۆژەنکردنەوەی کوردستانپۆست بووین، کاکە مستەفا داوای لە کاک کەمال جەمال مختارکرد کە گۆشەیەکی بۆ دابنێت و هەفتانە بەپێی ڕووداوەکان ووتاری کورت و قسەی ڕۆژی تیا تۆمار بکات و بڵاو بکرێتەوە 
دوایی گفتوگۆ کردن ناومان نا " پەیامی ڕۆژ " ستونێک، کە ئیتر ماڵێک بێت بۆ کاکە مستەفا و لەوێوە قسەکانی بکات لەسەر هەموو کۆی ئەو ڕووداوانەی کە لە نیشتمان ڕوودەدەن
 دەڵێن هەستی ڕاستە قینەی مرۆڤ دەتوانێت دارئاسا بنوێنێت، ئێستا من نامە دەنوسم بۆ کۆچکردوویەک، دەزانم ڕەنگە بڵێن گەمژانەیە، بەڵام من هەر دەینوسم، چونکە هەست بەوە دەکەم کوردستانپۆستیش ماوەیەکی تر رەنگە دەرگاکەی کڵۆم بدات و لەناو پرسیاری ڕابردوودا فەنا دەبێت 
هەموومان دەزانین کە ماڵئاوایەکی دڵسۆزانە هێندەی خۆشەویستی گەورەو جوانە. من گەیشتومە تەمەنێکەوە هیچ شتێک سەرسامم ناکات لەم ڕۆژگارەدا، هەست دەکەم دنیا لەسەر کەڵەکە بازیەکی ناشرین بەڕێوەدەچێت.
 بیرمە لە کاکە مستەفام پرسی لەپەیامی ڕۆژدا ئێمەش بۆمان هەیە بنوسین ؟ 
 لەوەڵامدا ووتی: کەی جەنگەکەی من کۆتایی هات، ئەوسا بۆتان جێدەهێڵم دیسان زەردەخەنەی کرد بەنیازی ڕازی بوون.
 دوای کۆچی مستۆی برا بۆم دەرکەوت کە ژیان وەکو ئامێرێکی گرامافۆن وایە، تەنها بەیەک ئاراستەدا دەسوڕێتەوە . بۆیە ژیان پڕە لە ڕێکەوتی نامۆ و چاوەڕوان نەکراو، ئاخر دەبەنگی ئەوەیە پلان دابنێت بۆ داهاتوو ئێستا فەرامۆش بکەیت.
گەر سەیر بکەین تەنانەت باڵندەش لەسەر درەختی وشک نانیشێتەوە، مرۆڤ گەر بیەوێت بەقەدبڕەکاندا ڕێبکات دەبێ بەرگەی سەختی و تەنگاوی ڕێگە بگرێت . هیچ کەسێک ناتوانێت گرەو لەکات بباتەوە، هەربۆیە کاتێک چاوەڕێی هیچ شتێک ناکەیت ئەوکاتە نائومێدیش نابیت.
 مستۆ دەیگووت: تاخەونەکەت گەورە تربێت خۆشت لەگەڵیا گەورە دەبیت، بۆیە پڵنگ تەنها نانەڕێنێت  بەڵکو پارچە پارچەشت دەکات.
 ئەم میراتە جوانەی مستۆ نامەوێت کوێر بێتەوە و ڕۆژێک بێت لە بیرەوەری کەسدا نەمێنێت . بۆیە ئەم ستونە دڵتەنگم ناکات، چونکە هەر شتێک من دڵتەنگ بکات جێیی دەهێڵم و ئاوڕیشی لێنادەمەوە 
 هێواش هێواش من بوومە میراتگری ئەم ستوونە و نازانم تاکوێ دەتوانم لەپەنجەرەکەیەوە سەیری خۆر هەڵاتن و خۆرئاوابوونی بکەم! دڵنیام ڕۆژێک دێت جارێکی تر گوێم لەدەنگت دەبێت کە ماملێ دەڵێتەوە . چەندێک کەمتەرخەم بووین هەر نەمان کرد دەنگت تۆمار بکەین تا جاربەجارێک زارمانی پێشیرین بکەین .
 دەڵێن بکوژەکان پێویستیان بە زانیاری و هۆکار نییە . دەشزانم کە ئێستا زۆر بێدەسەڵاتم بەڵام سنورێکم هەیە بۆ بەرگە گرتن .
 ڤێتنامییەکان دەڵێن : برنج بەپێی پلانی جوتیارەکە دەڕوێت، مستۆ هاوڕێ برا ببورە، کە لە زەویە پاراوەکەی تۆدا بوومە میراتە بەشت و لەزەویەکەتدا تۆوی بەدبەختییەانی گەلەکەم دەکەم کە کۆتایی نایەت و سەری هەموومان دەخوات .
 منیش وەک تۆ لەخەمی لەناوبردنی زبڵەکەدام وەک خۆت ووتت ؛ گەر زبڵەکان ڕانەماڵین خەڵک دەبێت بەژێرییەوە.
 مردنی بێ ئازار وەک چاکەکردن وایە، بەڵام تۆ بەئازارەوە مردیت، هەربۆیە مرۆڤ دەبێت بەوەی بیری لێدەکاتەوە .
"پەیامی ڕۆژ" بەردەوامە، بەڵام بەو گەرم و گوڕیەی تۆ نا کە هەتبوو . بیرتە کە باسی جاشەکانمان دەکرد پێت ووتم
" دەزانی تاوانبارەکان بەرگەی ڕق دەگرن، بەڵام بەرگەی گاڵتەکردن ناگرن". یادت بەخێر مستۆ.

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

کامی قادر: گوڵە گێلاسی ئازادین ژنانی دلێری کورد

١ژنی کوردەزۆر زۆر جوانەهۆ پیاوی کوردئەو دلێرەشایانیدەستلەسەر سنگدانانەـــــــــــ٢ ژنی کوردەتۆ ناتوانی ڕقت لێی بێهەر دەتوانی خۆشت بووێئەو خۆشوویستنێکیبێ...

رزگار رانگور: خۆڵە خۆشەویستەکەی ناو چاومان

خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بەرەو تێگەیشتنێکی قوڵ و ڕامانمان دەبات و مەحکومان دەکات بە بیرکردنەوە لەو هەموو ڕووداوە.ئەم ڕۆمانە بەرهەمی نوسەر، شاعیرو شێوەکار " ناسر...

رزگار رانگور: نازم حیکمەت شیعر و نامە

چەند ڕۆژێکە لە خوێندنەوەی هەرسێ کتێبەکەی نازم حیکمەت بوومەتەوە ."شەوێک بەفر تائەژنۆ باریبوو" چەند چامە شیعرێک  کە زیاتر پڕە لەپەیامی نازم حیکمەتی شۆڕشگێڕ و...

هونەر

د. هەژار عوسمان مەعروف: (فیلمی کفن) بۆ ناو کفن!

لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

خۆشناو مەریوانی: مێژوویەکی گرنگی گەلی کورد!! شاراوەتەوە.

شارەزای بوون لەمێژووی نەتەوەکەمان، بەشێکی گەورەی ئازادیمانە.ئەنفالێکی مێژووی نەتەوەی کورد شارەزابن. رۆژی 25 دیسەمبەر جەژنی لە دایکبوونی میترایە. کۆنترین ئاینی...

جەعفەر کەریمی: ئەو مێژوویە بارێکی قورسە بە ئێوە هەڵناگیرێ

ڕووپەڕێکی کورت لە مێژووی کورد:لە کۆنترین بەڵگەنامەکاندا کە ئاماژە بە کوردوکوردستان دەکا،لەسەرلێنووسی دەپی سواڵەت (لەوحی سوفالین) کە پەیوەندیدارە بە شارستانییەتی...

خۆشناو مەریوانی: تێوری بەراوردکاری، یان ئاینی شەریعەتی (موقارەنە) یان ئاینی مارکسی لینینی.

هێگلی فەیلەسوف ئەنوسێ:- هەربیرێک بمانەوێ ناوەرۆکی وئامانجەکەی تێبگەین، پێویست دەکات بزانین بیرەکە، چ دەسەڵاتێکی سیاسی وئابوری وبیری دیموکراسی تێدا لەخۆ گرتووە...

حەسەن جودی: چەمکی "برایەتی گەلان" و گرێکوێرەی دوژمنایەتی

(برا بین یان نەبین، ئەمە گرفتەکەیە)"برایەتی گەلان" چەمکێکی بوونناسی (ئەنتۆلۆژی)یە بەرلەوەی چەمکێکی سیاسی بێت، رەهەندی کۆمەڵناسی و مێژوویی هەیە، بەرلەوەی...

بەختیار پشدەری: پارتى و یەکێتی دوو ڤايرۆســـى كوشندەن

بـــــە ڤاكسينى هەڵبژاردنیش لەناو نــــاچنوەسفکردنی پــارتی و یەکێتی بە "ڤایرۆســـی کوشندە"، مێتافۆرێکی بەهێزە کە زۆرجار بەکـاردێت بۆ دەربڕینی بێزاری قووڵ لە...

بابان سەقزی: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن

وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل، گیدەۆن سەعار، Gideon Saar رایگەیاند: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن.سەعار به بۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی...

خۆشناو مەریوانی: زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

پەروەردە!- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

جەعفەر کەریمی: هێندە بێ ئاگا نیم تا باوەڕ بە ئۆردوغان و باخچەلی بکەم

هەروەها وەک دەگوترێت من سەکر نیم باوەڕ بە ئەردۆغان و باخچەلی بکەملەم وەتارەدا دەگەڵ خۆم دەدوێم. دەگەڵ ئەزموونی تەمەنی خۆم جوابە جەنگیمە.دەگەڕێمەوە بۆ باوەشی...

هەڵمەت تەلان: سەردێڕێک بۆ چاوپێکەوتنی بەڕێز ئۆجالان

وەک پرانیسپ بۆ ئاشتی لە خودی ڕێبەر ئاپۆدا پێوانی سیاسەتی ئەخلاقیە و هەمیشەییە و  دەست بەرداری نابێت.بێگومان چارەسەری ئاشتیانە بە پێکەوە ژیانی گەلان و خودی...

زانکۆ ناسر ئه‌حمه‌د: لە برایەتی دینیەوە بۆ برایەتی سیاسی

سەردەمانێک ئیسلام بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی جولەکەی بە برای دینی خۆی حساب دەکرد تا دواتر ئەو برایەتیە بوو بە بەڵا بۆ جولەکە و کوشتار و جینۆسایدیان کردن دواتر جوەکان...