کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

پەیامی رۆژ

پەیامی ڕۆژ،... میراتی مستەفای حەسەنە گەورە بوو

 
کاتێک کە خەریکی نۆژەنکردنەوەی کوردستانپۆست بووین، کاکە مستەفا داوای لە کاک کەمال جەمال مختارکرد کە گۆشەیەکی بۆ دابنێت و هەفتانە بەپێی ڕووداوەکان ووتاری کورت و قسەی ڕۆژی تیا تۆمار بکات و بڵاو بکرێتەوە 
دوایی گفتوگۆ کردن ناومان نا " پەیامی ڕۆژ " ستونێک، کە ئیتر ماڵێک بێت بۆ کاکە مستەفا و لەوێوە قسەکانی بکات لەسەر هەموو کۆی ئەو ڕووداوانەی کە لە نیشتمان ڕوودەدەن
 دەڵێن هەستی ڕاستە قینەی مرۆڤ دەتوانێت دارئاسا بنوێنێت، ئێستا من نامە دەنوسم بۆ کۆچکردوویەک، دەزانم ڕەنگە بڵێن گەمژانەیە، بەڵام من هەر دەینوسم، چونکە هەست بەوە دەکەم کوردستانپۆستیش ماوەیەکی تر رەنگە دەرگاکەی کڵۆم بدات و لەناو پرسیاری ڕابردوودا فەنا دەبێت 
هەموومان دەزانین کە ماڵئاوایەکی دڵسۆزانە هێندەی خۆشەویستی گەورەو جوانە. من گەیشتومە تەمەنێکەوە هیچ شتێک سەرسامم ناکات لەم ڕۆژگارەدا، هەست دەکەم دنیا لەسەر کەڵەکە بازیەکی ناشرین بەڕێوەدەچێت.
 بیرمە لە کاکە مستەفام پرسی لەپەیامی ڕۆژدا ئێمەش بۆمان هەیە بنوسین ؟ 
 لەوەڵامدا ووتی: کەی جەنگەکەی من کۆتایی هات، ئەوسا بۆتان جێدەهێڵم دیسان زەردەخەنەی کرد بەنیازی ڕازی بوون.
 دوای کۆچی مستۆی برا بۆم دەرکەوت کە ژیان وەکو ئامێرێکی گرامافۆن وایە، تەنها بەیەک ئاراستەدا دەسوڕێتەوە . بۆیە ژیان پڕە لە ڕێکەوتی نامۆ و چاوەڕوان نەکراو، ئاخر دەبەنگی ئەوەیە پلان دابنێت بۆ داهاتوو ئێستا فەرامۆش بکەیت.
گەر سەیر بکەین تەنانەت باڵندەش لەسەر درەختی وشک نانیشێتەوە، مرۆڤ گەر بیەوێت بەقەدبڕەکاندا ڕێبکات دەبێ بەرگەی سەختی و تەنگاوی ڕێگە بگرێت . هیچ کەسێک ناتوانێت گرەو لەکات بباتەوە، هەربۆیە کاتێک چاوەڕێی هیچ شتێک ناکەیت ئەوکاتە نائومێدیش نابیت.
 مستۆ دەیگووت: تاخەونەکەت گەورە تربێت خۆشت لەگەڵیا گەورە دەبیت، بۆیە پڵنگ تەنها نانەڕێنێت  بەڵکو پارچە پارچەشت دەکات.
 ئەم میراتە جوانەی مستۆ نامەوێت کوێر بێتەوە و ڕۆژێک بێت لە بیرەوەری کەسدا نەمێنێت . بۆیە ئەم ستونە دڵتەنگم ناکات، چونکە هەر شتێک من دڵتەنگ بکات جێیی دەهێڵم و ئاوڕیشی لێنادەمەوە 
 هێواش هێواش من بوومە میراتگری ئەم ستوونە و نازانم تاکوێ دەتوانم لەپەنجەرەکەیەوە سەیری خۆر هەڵاتن و خۆرئاوابوونی بکەم! دڵنیام ڕۆژێک دێت جارێکی تر گوێم لەدەنگت دەبێت کە ماملێ دەڵێتەوە . چەندێک کەمتەرخەم بووین هەر نەمان کرد دەنگت تۆمار بکەین تا جاربەجارێک زارمانی پێشیرین بکەین .
 دەڵێن بکوژەکان پێویستیان بە زانیاری و هۆکار نییە . دەشزانم کە ئێستا زۆر بێدەسەڵاتم بەڵام سنورێکم هەیە بۆ بەرگە گرتن .
 ڤێتنامییەکان دەڵێن : برنج بەپێی پلانی جوتیارەکە دەڕوێت، مستۆ هاوڕێ برا ببورە، کە لە زەویە پاراوەکەی تۆدا بوومە میراتە بەشت و لەزەویەکەتدا تۆوی بەدبەختییەانی گەلەکەم دەکەم کە کۆتایی نایەت و سەری هەموومان دەخوات .
 منیش وەک تۆ لەخەمی لەناوبردنی زبڵەکەدام وەک خۆت ووتت ؛ گەر زبڵەکان ڕانەماڵین خەڵک دەبێت بەژێرییەوە.
 مردنی بێ ئازار وەک چاکەکردن وایە، بەڵام تۆ بەئازارەوە مردیت، هەربۆیە مرۆڤ دەبێت بەوەی بیری لێدەکاتەوە .
"پەیامی ڕۆژ" بەردەوامە، بەڵام بەو گەرم و گوڕیەی تۆ نا کە هەتبوو . بیرتە کە باسی جاشەکانمان دەکرد پێت ووتم
" دەزانی تاوانبارەکان بەرگەی ڕق دەگرن، بەڵام بەرگەی گاڵتەکردن ناگرن". یادت بەخێر مستۆ.

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

رزگار رانگور: نازم حیکمەت شیعر و نامە

چەند ڕۆژێکە لە خوێندنەوەی هەرسێ کتێبەکەی نازم حیکمەت بوومەتەوە ."شەوێک بەفر تائەژنۆ باریبوو" چەند چامە شیعرێک  کە زیاتر پڕە لەپەیامی نازم حیکمەتی شۆڕشگێڕ و...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: جەنەڕاڵی پایز و یادێکی ، حەفتاو حەوت

پایزی 1975 حسین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ، له‌ ئاماده‌یی سلێمانی  ، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی پێناساندم ،بووین به‌ هاوڕێی رۆژنامه‌و گۆڤارو  کتێب ،  سه‌رقاڵی...

رزگار رانگور: نیعمەت لەبەرگی نەفرەتدا

ئاشتی تاخۆی نەسوتان،بۆنی ئاشتیمان نەکرد  نەی هێشت شوێن دەستی  پیری بیگاتێ..... هەمووڕۆژێک لەچاوەڕوانی باراندا ڕۆمانسێتی نمایش دەکرد  دوایی...

هونەر

د. هەژار عوسمان مەعروف: (فیلمی کفن) بۆ ناو کفن!

لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال ….سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده‌ له‌ جیهان …..(1)

له‌ 19 / 10 /  2005 –ه‌وه‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ،40 زنجیره‌ دانیشتنی له‌ گه‌ڵ  شکاتکه‌رانی دۆسیه‌ی دوجیل ئه‌نجام دا....له‌ 5 / 11/ 2006  له‌ (41) – هه‌مین...

مەولود ئافەند: ڕەوەند شووناسی مێژووی کورد ( بەشی حەوتەم)

سەرهەڵدانی ڕەوتی ژیانی دوو جەمسەری لەسەر فەلاتی ئێراننووسین و توێژینەوە؛مامۆستا،ئەبدوڵقادەر پیران/زانکۆی کوینزلاندی ئۆسترالیابەردەوام بەبیستنی وشەی مێژوو...

کاوە جەلال: فەلسەفەی عەرەبی-ئیسلامی

6.2 ئیبن ڕوشد (ئاڤێروێس)گێرت هێندریشکاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەئەو کاریگەرییە کە فەیلەسوفى عەرەبى ئیبن ڕوشدى کۆردۆبەیى لەسەر چەرخی نێڤینی ئەوروپی نواندی، زۆرتر بوو...

بابان سەقزی: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن

وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل، گیدەۆن سەعار، Gideon Saar رایگەیاند: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن.سەعار به بۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی...

حەمە سوسەیی: دوو هەڵەی زەق

آنما یخشی آللە من عبادە آلعلما‌ء(فاطر28)و خلقنا الانسان فی احسن التقویم(التین4)ئایەتی یەکەم؛ مەبەست لەهەڵەیەی ئەم ئایەتە ئەوەیە لەجیاتی ووشەی مرۆڤ وەیان بوونەوەر ،...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: گردەکانی سلێمانی خاپوور مەکەن

لە (١٩٢٠ - ٢٠٢٤) ی سەر دەمی دەسەڵاتی (پاشایەتی و کۆماری عێراق ) ، (دوای رەشەبای ژەهر و  ئەنفال و جەنگی عێراق –ئێران) و( داگیرکردنی کوێت و راپەڕین و  نەمانی...

خۆشناو مەریوانی: زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

پەروەردە!- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

بەختیار پشدەری: پارتی و یەکێتی ٤ ساڵی تریان لە هەڵبژادنیکی دیزاینکراو بۆ درێژ کرایەوە

پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە توانیان زۆرینەی هەڵبژاردنی گشتی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنن، پێدەچێت هەرێم درێژەپێدەری ڕێبازە هاوبەشەکەیان بۆ حوکمڕانی بەخۆیەوە...

بابان سەقزی: ئاوڕێکی زۆر کورت له گەلی دروزی

وێنەکه؛ ژنانی_دروزی، که بە دەستی چەتەکانی داعش به دیل گیراون.پەیوەندی نێوان گەلی کورد و گەلی دروزی پەیوەندییەکی مێژووی و دیرۆکی هەیه و یەکێک لەو گەلانه که کورد...

کامی قادر: بە کێ دەڵێن پاڵەوان؟! (ئاوێنەی شەشەم)

ئێمە وەک نەتەوەی کورد، بەو بارستاییە ڕەقە کە لەدەشت و دەری نیشتمانەکەماندا بڵاو بۆتەوە دەڵێن "بەرد"، هەر بەو جۆرە لەسەر ناوی شتەکانی تریش ڕێک کەوتووین و...