کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

پەیامی رۆژ

پەیامی ڕۆژ،... میراتی مستەفای حەسەنە گەورە بوو

 
کاتێک کە خەریکی نۆژەنکردنەوەی کوردستانپۆست بووین، کاکە مستەفا داوای لە کاک کەمال جەمال مختارکرد کە گۆشەیەکی بۆ دابنێت و هەفتانە بەپێی ڕووداوەکان ووتاری کورت و قسەی ڕۆژی تیا تۆمار بکات و بڵاو بکرێتەوە 
دوایی گفتوگۆ کردن ناومان نا " پەیامی ڕۆژ " ستونێک، کە ئیتر ماڵێک بێت بۆ کاکە مستەفا و لەوێوە قسەکانی بکات لەسەر هەموو کۆی ئەو ڕووداوانەی کە لە نیشتمان ڕوودەدەن
 دەڵێن هەستی ڕاستە قینەی مرۆڤ دەتوانێت دارئاسا بنوێنێت، ئێستا من نامە دەنوسم بۆ کۆچکردوویەک، دەزانم ڕەنگە بڵێن گەمژانەیە، بەڵام من هەر دەینوسم، چونکە هەست بەوە دەکەم کوردستانپۆستیش ماوەیەکی تر رەنگە دەرگاکەی کڵۆم بدات و لەناو پرسیاری ڕابردوودا فەنا دەبێت 
هەموومان دەزانین کە ماڵئاوایەکی دڵسۆزانە هێندەی خۆشەویستی گەورەو جوانە. من گەیشتومە تەمەنێکەوە هیچ شتێک سەرسامم ناکات لەم ڕۆژگارەدا، هەست دەکەم دنیا لەسەر کەڵەکە بازیەکی ناشرین بەڕێوەدەچێت.
 بیرمە لە کاکە مستەفام پرسی لەپەیامی ڕۆژدا ئێمەش بۆمان هەیە بنوسین ؟ 
 لەوەڵامدا ووتی: کەی جەنگەکەی من کۆتایی هات، ئەوسا بۆتان جێدەهێڵم دیسان زەردەخەنەی کرد بەنیازی ڕازی بوون.
 دوای کۆچی مستۆی برا بۆم دەرکەوت کە ژیان وەکو ئامێرێکی گرامافۆن وایە، تەنها بەیەک ئاراستەدا دەسوڕێتەوە . بۆیە ژیان پڕە لە ڕێکەوتی نامۆ و چاوەڕوان نەکراو، ئاخر دەبەنگی ئەوەیە پلان دابنێت بۆ داهاتوو ئێستا فەرامۆش بکەیت.
گەر سەیر بکەین تەنانەت باڵندەش لەسەر درەختی وشک نانیشێتەوە، مرۆڤ گەر بیەوێت بەقەدبڕەکاندا ڕێبکات دەبێ بەرگەی سەختی و تەنگاوی ڕێگە بگرێت . هیچ کەسێک ناتوانێت گرەو لەکات بباتەوە، هەربۆیە کاتێک چاوەڕێی هیچ شتێک ناکەیت ئەوکاتە نائومێدیش نابیت.
 مستۆ دەیگووت: تاخەونەکەت گەورە تربێت خۆشت لەگەڵیا گەورە دەبیت، بۆیە پڵنگ تەنها نانەڕێنێت  بەڵکو پارچە پارچەشت دەکات.
 ئەم میراتە جوانەی مستۆ نامەوێت کوێر بێتەوە و ڕۆژێک بێت لە بیرەوەری کەسدا نەمێنێت . بۆیە ئەم ستونە دڵتەنگم ناکات، چونکە هەر شتێک من دڵتەنگ بکات جێیی دەهێڵم و ئاوڕیشی لێنادەمەوە 
 هێواش هێواش من بوومە میراتگری ئەم ستوونە و نازانم تاکوێ دەتوانم لەپەنجەرەکەیەوە سەیری خۆر هەڵاتن و خۆرئاوابوونی بکەم! دڵنیام ڕۆژێک دێت جارێکی تر گوێم لەدەنگت دەبێت کە ماملێ دەڵێتەوە . چەندێک کەمتەرخەم بووین هەر نەمان کرد دەنگت تۆمار بکەین تا جاربەجارێک زارمانی پێشیرین بکەین .
 دەڵێن بکوژەکان پێویستیان بە زانیاری و هۆکار نییە . دەشزانم کە ئێستا زۆر بێدەسەڵاتم بەڵام سنورێکم هەیە بۆ بەرگە گرتن .
 ڤێتنامییەکان دەڵێن : برنج بەپێی پلانی جوتیارەکە دەڕوێت، مستۆ هاوڕێ برا ببورە، کە لە زەویە پاراوەکەی تۆدا بوومە میراتە بەشت و لەزەویەکەتدا تۆوی بەدبەختییەانی گەلەکەم دەکەم کە کۆتایی نایەت و سەری هەموومان دەخوات .
 منیش وەک تۆ لەخەمی لەناوبردنی زبڵەکەدام وەک خۆت ووتت ؛ گەر زبڵەکان ڕانەماڵین خەڵک دەبێت بەژێرییەوە.
 مردنی بێ ئازار وەک چاکەکردن وایە، بەڵام تۆ بەئازارەوە مردیت، هەربۆیە مرۆڤ دەبێت بەوەی بیری لێدەکاتەوە .
"پەیامی ڕۆژ" بەردەوامە، بەڵام بەو گەرم و گوڕیەی تۆ نا کە هەتبوو . بیرتە کە باسی جاشەکانمان دەکرد پێت ووتم
" دەزانی تاوانبارەکان بەرگەی ڕق دەگرن، بەڵام بەرگەی گاڵتەکردن ناگرن". یادت بەخێر مستۆ.

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگاررانگور"ەوە نوسراوە

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

رزگار رانگور: خۆڵە خۆشەویستەکەی ناو چاومان

خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بەرەو تێگەیشتنێکی قوڵ و ڕامانمان دەبات و مەحکومان دەکات بە بیرکردنەوە لەو هەموو ڕووداوە.ئەم ڕۆمانە بەرهەمی نووسەر و شاعیر" ناسر حەفید"ە...

رزگار رانگور: نازم حیکمەت شیعر و نامە

چەند ڕۆژێکە لە خوێندنەوەی هەرسێ کتێبەکەی نازم حیکمەت بوومەتەوە ."شەوێک بەفر تائەژنۆ باریبوو" چەند چامە شیعرێک  کە زیاتر پڕە لەپەیامی نازم حیکمەتی شۆڕشگێڕ و...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: جەنەڕاڵی پایز و یادێکی ، حەفتاو حەوت

پایزی 1975 حسین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ، له‌ ئاماده‌یی سلێمانی  ، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی پێناساندم ،بووین به‌ هاوڕێی رۆژنامه‌و گۆڤارو  کتێب ،  سه‌رقاڵی...

هونەر

د. هەژار عوسمان مەعروف: (فیلمی کفن) بۆ ناو کفن!

لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده‌ له‌ جیهان....(3) و (4)

بەشی (3)سوپای عێراق به‌ ئه‌زمونی 8ساڵ جه‌نگی  عێراق – ئێران- ه‌وه‌ ، به‌ چه‌کدارکردنیان به‌ چه‌کی کۆکوژیی ،قەدەغە کراوی نێو دەوڵەتی ، به ‌هه‌ماهه نگی...

جەعفەر کەریمی: محەممەد رەزا شای ئێران کەسێکی ژن بازبوو

رەزاشای باوکی بە بێ ئەوەی پرس بە خەڵکی ئێران بکا بە زەبری زۆرداریی بۆ ماوەی شازدە ساڵ لە ئێران دەسەڵاتی بە دەستوە گرت.پاشی ئەوەی کە لە ئێران دەرکرا،محەممەدرەزاشای...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده‌ له‌ جیهان ....(2)

تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌  و ناوچه‌ جیا جیاکانی کوردستان له‌ 21 / 2   /1988 -  6 / 9  / 1988 ، به‌ بڕیاری  160 له‌ 29/ 3/ 1987 له‌ لایه‌ن...

بەختیار پشدەری: پارتى و یەکێتی دوو ڤايرۆســـى كوشندەن

بـــــە ڤاكسينى هەڵبژاردنیش لەناو نــــاچنوەسفکردنی پــارتی و یەکێتی بە "ڤایرۆســـی کوشندە"، مێتافۆرێکی بەهێزە کە زۆرجار بەکـاردێت بۆ دەربڕینی بێزاری قووڵ لە...

بابان سەقزی: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن

وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل، گیدەۆن سەعار، Gideon Saar رایگەیاند: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن.سەعار به بۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی...

حەمە سوسەیی: دوو هەڵەی زەق

آنما یخشی آللە من عبادە آلعلما‌ء(فاطر28)و خلقنا الانسان فی احسن التقویم(التین4)ئایەتی یەکەم؛ مەبەست لەهەڵەیەی ئەم ئایەتە ئەوەیە لەجیاتی ووشەی مرۆڤ وەیان بوونەوەر ،...

خۆشناو مەریوانی: زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

پەروەردە!- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

سەمەد دەشتی: جیاوازیی لە نێوان کەرکوک وسلێمانی وهەولێرلە چیدایە؟

بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆ ئەوە دروست بون کە رێگا نەدەن کێشەی کورد لە باشووری کوردستان چارەسەربکرێ.کاری سەرەکی ئەو دووبنەماڵەیە تەنیا بە باشووری کوردستان گرێ...

زانکۆ ناسر ئه‌حمه‌د: خودا و کورد لە یەک دەچن

لەسەر دیواری مزگەوتێک نووسرابووکورد و خوا لە یەک دەچن هەردوو بێ شەریک و بێ کەسن (شێرکۆ بێکەس )ئەزانن زۆر سەیرە ئەبێت کورد تێی بگیرێت ئینجا زەوقی کوردبوونی...

هاوڵاتییەک: کێیە دەیەوێت ناوی کەسایەتییەکانی سلێمانی بزڕێنێت؟

شاری سلێمانی، قەڵغانە گەورەکەی کورد بوون کە بەرگەی شمشێری داگیرکەرانی کوردستانی گرتووە، ئێستا کێ دەیەوێت بە قوڕی سارد چرا هەمیشە داگیرساوەکەی بکوژێنێتەوە؟ ئەوە...