پەیامی رۆژ

ئێمە تەنها خیانەتەکان سەرژمێر دەکەین

زۆر ئە ترسم ئومێد خۆشناو پێڵاوەکانی ئەردۆغان بەرێت بۆ مۆزەخانە  و بەکوردایەتی پێمان بفرۆشێتەوە ،  نیگەرانم فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ هاتنی ئەردۆغان   میزی نەیەت تابیکات بەمێژووی تورکیادا ، زۆر خەممە مەلا مەزهار ئەردۆغان بەعومەری کوڕی خەتاب بشوبهێنێت و کورد بکاتە قوربانی  دەقیقەیەکی ، نیگەرانم حەمکۆ خۆی بکاتە نەخۆش و  نقە لەخۆیی ببڕێت ،  سۆران و باران و ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆو شاهۆ ئەمین  تەراش بکەن  بەنیازی وێنەگرتن لەگەڵ ئەردۆغاندا .
 ئێستا کچە نازدارەکانی سەرۆکمان زێرە ، هەموویان یان بوونەتە قەیرە یان بۆهەتاهەتایە کۆچی دوایان کردووە ، دەنا  لەگەڵ  هەڵکەوت زاهیردا  ئەردۆغان زێڕەیان  دەووتەوە  قەشەنگ تر لەجاران .
ئێمە لەسەردەمێکی پوچدا ژیان دەکەین ، هەمووئەوشتانەی لەدەستماندا بوو لەدەستماندا  بەهۆی ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی زیاترمان دا . عەبدولخالق مەعروف ، شەهید سەرداری سەعید سۆفی ،  جەمیل ڕەنجدەر  سەردەشت  هتد گۆڕ هەڵتەکێنن  ئەها  چی لەهەولێر هاتووە ؟
 خۆش بەحاڵتان کە کۆچتان کرد  ، دەنا ئێستا  دڵتان دەتەقی لەم هەموو خیانەت و پوچیەی بەسەر ئەم شارەدا دێت . ئەم نمایشەی لە هەولێر دەکرێت ، دەسەڵاتدارانی سلێمانی لیک بەدەمیانا دێتە خوارێ   کە شاری جوان  بڕازێنەوە بەئاڵای تورکیا ، ئەو پایگایەی  لەساڵی ١٩٨٥دا شەرەفی ئەوەم پێبڕا  کە تەقەی لێبکەم لەو قەلاپتەوەی بەعس  و دوایش بازرگانێکی خوێن لەڕێگەی دەسەڵاتەوە کردیە ئوتێلێکی ناشرین و پێمان دەڵێت :"مێژوو لێرەوە دەست پێدەکات ".
 پارەی تفەنگەکانی ئاشبەتاڵیشی تێدایە ئەم ئوتێلە ، هینی  مریشکی   بەستوو کە ئاومان دەکردە پێستەکەیەوە تا  کێشی زیادبێت .
 ئێمە ئەگەر لەسەرەتاوە  سەری یەکەمین خائینمان پانبکردایەتەوە . هەرگیز  پێویستی نەدەکرد  خیانەتەکان سەرژمێرکەین ،  هەمووی خەتایی خۆمانە ، ئەم دەسەڵاتە هەر ڕۆژەی  نمایشێکمان بۆ دەکات  و ئێمەش خۆمان بەتاڵ دەکەینەوە  و سەرژمێرەکانمان لێتێک دەچێت .  ڕۆژنامە نوسێک گێڕایەوە ووتی: لەبەغداد بووم لە زۆنی سەوز . جەلال تاڵەبانیم بینی زۆر شادمان بوو  ووتم ڕەنگە  شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش ، یان دەسکەوتێکی گەورە  بەرهەم هاتبێت  بۆ کورد  شادمانی ئەم پیاوە سەرسوڕهێنەرە .....!؟
هەرچۆنێک بوو لێی نزیک بوومەوە  و لێم پرسی زۆر دڵخۆش دیاری ؟
لەوەڵامدا تاڵەبانی دەڵێ ڕاستە  زۆرشادمانم .
دەکرێ بزانم بۆ ؟
ئەحمەدی نەژاد  سەرۆک کۆماری ئێران دێتە بەغداد ، پاش ماوەیەک سەرۆک ئەردۆغانیش سەردارمان دەکات ، ئیتر چۆن لەخۆشیدا نەفڕم...! 
 بیەنە بەرچاوی خۆت سەرۆک کۆماری عێراقی تاوان بەئاسمانە گەرمەکەی بەغداددا بفڕێت .
ڕاستگۆبم نەمویست قسەلەسەر هاتنی دیکتاتۆرێکی لەرزۆک بکەم کە پڕە لە تاوان و بێناموسی ، بەڵام کەسەیری تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و ئەوهەموو نوسەرە دەکەم کە ڕۆمان و شعرو  کتێبیان بۆ حەوت پشتیان نوسیووە  و لە ڕووداوێکی  ئاوادا  بێدەنگن  و هیچ ناڵێن ، ئەو قەشمەرانەی کەناڵەکانیان  مۆنیپۆڵکردووە  قسەلەسەر هەمووشتێک دەکەن ، ئێستا بێدەنگن ، ووتم با  شتێک بڵێم ، ئەمەش وەک هاوریەک لەپرسەیەکدا  پێی ووتم  لەبەر دڵی تۆ هاتم ، ئەم کاکەیە تامرد وازی لەدووڕووی نەهێنا ، باش بوو لەکۆڵمان بۆوە .
 منیش ووتم گوێ مەدەرێ هاوڕێم : ئیرەی و دووڕووی و ترسنۆکی تەمەن درێژ ناکات .
ووتم هاوڕێم بێ بیرکردنەوە قسەمەکە ئەوەی دەیڵێت ڕەنگە کەسێک بەکوشت بدات . 
 من کەس ناکوژم بەس  ئەم کەسانە تائاوا جێمان دەهێڵن  لەئازارێکی وەک دۆزەخدا ژیان دەکەن، وەک سەرۆکە قەزمەکە  .  ئەوەی ئەم شەو سەیری درامای تورکی بکات  خۆی ناونووس کردووە لەفەوجی جەندرمەی تورک و دەسەڵاتی لەرزۆکی هەرێمە لاقەکراوەکەدا.

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

هەڵمەت تەلان: ئەوە من کوردستانم

بۆ یادیی کارەساتی شەنگال کە بە دەستی تیرۆرستی داعش و ئەردۆغان و بنەماڵەی بەرزانی کۆمەڵکوژکران و وەک کۆیلە لە بازاڕەکان هەڕاجکران.ئەوەمنم  کوردستان جەستەم پارچە...

جەعفەر کەریمی: دوانامەی ئیمپڕاتوڕی شێعربۆ جەلال تاڵەبانی

مەبەست لە ئیمپڕاتوری شێعرشێرکۆ بێکەسە، من نازانم کێ ئەو پاشناوەی پێداوە. هەرکەس بووبێ بە ڕێی هەڵسەنگاندنی خۆی بووە لە سەر هۆنراوەکانی وئەو مافەشی هەیە لە بارەی...

ئیلهام مورادی: بۆ باوەشت

چاوەکانم وەک زامێکی ساڕێژ نەبووبیرت ئەخەمەوەجاڕێکی دیکە لە ڕێگا وێڕانەکانی دڵم قەپات ئەکەم چاوەکانم لە گوناحبۆت ئەگێڕمەوە نهێنیەکانی بزەی...

هونەر

د. هەژار عوسمان مەعروف: (فیلمی کفن) بۆ ناو کفن!

لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

دارا سلێمان: بۆچی پێ دەکەنین؟ دەروونناسی پەرەسەندنەکی چیمان پێ دەڵێت؟

"پێکەنین ئامرازێکە وامان لێ دەکات پتر بەرگەی ژیان بگرین." چارلی چاپڵن پێکەنین کاردانەوەیەکی سروشتییە بەرانبەر بە ڕووداوە پێکەنیناوییەکان، شێوازێکە لە...

دارا سلێمان: زاناکان دەبێژن: چیاکانی زاگرۆس شوێنی بەیەک گەیشتنی هۆمۆساپیەن و نیاندەرتاڵەکانن

لە نوێترین تۆژینەوە زانا و پسپۆڕانی شوێنەوەراناسی دەگەنە دۆزینەوەی ناوچەیەک ئەگەری گەلەک زۆرە شوێنی بەیەک گەیشتن و زاوزێکردنی هەردوو کۆمەڵەی مرۆڤی هاوچەرخ،...

یاسین حەمە غەریب: ئایا بە (زیرەکی دەستکرد) دەتوانین ڤیدیۆ بۆ شارستانییەکان دروست بکەین؟ (بەشی دووەم)

* لەبەشی یەکەمدا باسی ئەوەم کرد کە تەنھا بە ( دۆعا و نوێژ و فڵان ووتی و فیسار ووتی ) ناتوانین ڤیدیۆیەک بۆ مێژووی ئیسلام ، واتە ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروست بکەین؟؟* بەڵام...

رێکخراو:: کۆمه ڵه ی پاراستنی سروشت و سامان وملکی گشتی کوردەستان

بانگە وازێکی بە بۆ فرۆشیارو کریارانی یە کە کانی نیشته جێ بوون بە تایبەت هاولاتیانی عە رەب.لە ۲۰۰٤وە داگیر کردنی سامانی گشتی وە ملکی گشتی لە لایه ن چە کدارانی...

جەعفەر کەریمی: ئایا دوکتورمەحمود عوسمان راست دەکات؟

ئەوەندە من بزانم دوکتورمەحمود عوسمان یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لە مەلامستەفا زۆر نزیک بووە، رەنگە هۆیەکەی ئەوە بێ هەم پزیشک بووە وهەمیش کاری وەرگێڕانی بۆ مەلا...

د. هەژار عوسمان مەعروف: داخستنی (چاودێر) وەک سەرەداوی کڵافەی دۆخێکی ئاڵۆزکاو

لە سەر داخستنی دەسگای ڕۆشنبیریی چاودێر لە ڕۆژی ٥ ی ٩ ی ٢٠٢٤ بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، ئەم دەسگایە هی مەلا بەختیارە و ئەو...

خۆشناو مەریوانی: زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

پەروەردە!- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

ئومێد حەمەد ئەمین: لە یادی 11ی سیپتەمبەردا

 لە یانزەی سێپتێمبەری هەموو ساڵێك دا هاوڵاتیانی ئەمریکی و حوکمەتی ئەمریکا یادی ئەم ڕۆژە خوێناویە دەکەنەوە  کە لەم ڕۆژەدا چەندین هاوڵاتی بێتاوانی ئەمەریکی...

عوسمانی حاجی مارف: ئەو هەڵبژاردنەی هەموو لایەنەکان دۆڕاو دەبن!

هەرچەندە ڕۆژی بیستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کراوە بۆ هەڵبژاردن لە کوردستان، بەڵام جارێکیتر گومان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم...

تەها ئەمین هەڵەدنی: هەڵەکانی قورئان گەواهیە، کە گووتاری خودا نیە

ئەبوبەکر ڕازی یەکێکە لە هەرە فەیلەسوفە باڵا و پزیشک و ئاواز دانەر و شاعیری کەم هاوتا لە بارەی ئایەی سافاتی ٦ تا ١٠ ئەڵێ نووسەری قورئان ئەستێرەکانی وەک تاوێرە...