پەیامی رۆژ

ئێمە تەنها خیانەتەکان سەرژمێر دەکەین

زۆر ئە ترسم ئومێد خۆشناو پێڵاوەکانی ئەردۆغان بەرێت بۆ مۆزەخانە  و بەکوردایەتی پێمان بفرۆشێتەوە ،  نیگەرانم فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ هاتنی ئەردۆغان   میزی نەیەت تابیکات بەمێژووی تورکیادا ، زۆر خەممە مەلا مەزهار ئەردۆغان بەعومەری کوڕی خەتاب بشوبهێنێت و کورد بکاتە قوربانی  دەقیقەیەکی ، نیگەرانم حەمکۆ خۆی بکاتە نەخۆش و  نقە لەخۆیی ببڕێت ،  سۆران و باران و ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆو شاهۆ ئەمین  تەراش بکەن  بەنیازی وێنەگرتن لەگەڵ ئەردۆغاندا .
 ئێستا کچە نازدارەکانی سەرۆکمان زێرە ، هەموویان یان بوونەتە قەیرە یان بۆهەتاهەتایە کۆچی دوایان کردووە ، دەنا  لەگەڵ  هەڵکەوت زاهیردا  ئەردۆغان زێڕەیان  دەووتەوە  قەشەنگ تر لەجاران .
ئێمە لەسەردەمێکی پوچدا ژیان دەکەین ، هەمووئەوشتانەی لەدەستماندا بوو لەدەستماندا  بەهۆی ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی زیاترمان دا . عەبدولخالق مەعروف ، شەهید سەرداری سەعید سۆفی ،  جەمیل ڕەنجدەر  سەردەشت  هتد گۆڕ هەڵتەکێنن  ئەها  چی لەهەولێر هاتووە ؟
 خۆش بەحاڵتان کە کۆچتان کرد  ، دەنا ئێستا  دڵتان دەتەقی لەم هەموو خیانەت و پوچیەی بەسەر ئەم شارەدا دێت . ئەم نمایشەی لە هەولێر دەکرێت ، دەسەڵاتدارانی سلێمانی لیک بەدەمیانا دێتە خوارێ   کە شاری جوان  بڕازێنەوە بەئاڵای تورکیا ، ئەو پایگایەی  لەساڵی ١٩٨٥دا شەرەفی ئەوەم پێبڕا  کە تەقەی لێبکەم لەو قەلاپتەوەی بەعس  و دوایش بازرگانێکی خوێن لەڕێگەی دەسەڵاتەوە کردیە ئوتێلێکی ناشرین و پێمان دەڵێت :"مێژوو لێرەوە دەست پێدەکات ".
 پارەی تفەنگەکانی ئاشبەتاڵیشی تێدایە ئەم ئوتێلە ، هینی  مریشکی   بەستوو کە ئاومان دەکردە پێستەکەیەوە تا  کێشی زیادبێت .
 ئێمە ئەگەر لەسەرەتاوە  سەری یەکەمین خائینمان پانبکردایەتەوە . هەرگیز  پێویستی نەدەکرد  خیانەتەکان سەرژمێرکەین ،  هەمووی خەتایی خۆمانە ، ئەم دەسەڵاتە هەر ڕۆژەی  نمایشێکمان بۆ دەکات  و ئێمەش خۆمان بەتاڵ دەکەینەوە  و سەرژمێرەکانمان لێتێک دەچێت .  ڕۆژنامە نوسێک گێڕایەوە ووتی: لەبەغداد بووم لە زۆنی سەوز . جەلال تاڵەبانیم بینی زۆر شادمان بوو  ووتم ڕەنگە  شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش ، یان دەسکەوتێکی گەورە  بەرهەم هاتبێت  بۆ کورد  شادمانی ئەم پیاوە سەرسوڕهێنەرە .....!؟
هەرچۆنێک بوو لێی نزیک بوومەوە  و لێم پرسی زۆر دڵخۆش دیاری ؟
لەوەڵامدا تاڵەبانی دەڵێ ڕاستە  زۆرشادمانم .
دەکرێ بزانم بۆ ؟
ئەحمەدی نەژاد  سەرۆک کۆماری ئێران دێتە بەغداد ، پاش ماوەیەک سەرۆک ئەردۆغانیش سەردارمان دەکات ، ئیتر چۆن لەخۆشیدا نەفڕم...! 
 بیەنە بەرچاوی خۆت سەرۆک کۆماری عێراقی تاوان بەئاسمانە گەرمەکەی بەغداددا بفڕێت .
ڕاستگۆبم نەمویست قسەلەسەر هاتنی دیکتاتۆرێکی لەرزۆک بکەم کە پڕە لە تاوان و بێناموسی ، بەڵام کەسەیری تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و ئەوهەموو نوسەرە دەکەم کە ڕۆمان و شعرو  کتێبیان بۆ حەوت پشتیان نوسیووە  و لە ڕووداوێکی  ئاوادا  بێدەنگن  و هیچ ناڵێن ، ئەو قەشمەرانەی کەناڵەکانیان  مۆنیپۆڵکردووە  قسەلەسەر هەمووشتێک دەکەن ، ئێستا بێدەنگن ، ووتم با  شتێک بڵێم ، ئەمەش وەک هاوریەک لەپرسەیەکدا  پێی ووتم  لەبەر دڵی تۆ هاتم ، ئەم کاکەیە تامرد وازی لەدووڕووی نەهێنا ، باش بوو لەکۆڵمان بۆوە .
 منیش ووتم گوێ مەدەرێ هاوڕێم : ئیرەی و دووڕووی و ترسنۆکی تەمەن درێژ ناکات .
ووتم هاوڕێم بێ بیرکردنەوە قسەمەکە ئەوەی دەیڵێت ڕەنگە کەسێک بەکوشت بدات . 
 من کەس ناکوژم بەس  ئەم کەسانە تائاوا جێمان دەهێڵن  لەئازارێکی وەک دۆزەخدا ژیان دەکەن، وەک سەرۆکە قەزمەکە  .  ئەوەی ئەم شەو سەیری درامای تورکی بکات  خۆی ناونووس کردووە لەفەوجی جەندرمەی تورک و دەسەڵاتی لەرزۆکی هەرێمە لاقەکراوەکەدا.

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

جەعفەر کەریمی: دوانامەی ئیمپڕاتوڕی شێعربۆ جەلال تاڵەبانی

مەبەست لە ئیمپڕاتوری شێعرشێرکۆ بێکەسە، من نازانم کێ ئەو پاشناوەی پێداوە. هەرکەس بووبێ بە ڕێی هەڵسەنگاندنی خۆی بووە لە سەر هۆنراوەکانی وئەو مافەشی هەیە لە بارەی...

ئیلهام مورادی: بۆ باوەشت

چاوەکانم وەک زامێکی ساڕێژ نەبووبیرت ئەخەمەوەجاڕێکی دیکە لە ڕێگا وێڕانەکانی دڵم قەپات ئەکەم چاوەکانم لە گوناحبۆت ئەگێڕمەوە نهێنیەکانی بزەی...

ئیلهام مورادی: بۆ باوەشت

چاوەکانم وەک زامێکی ساڕێژ نەبووبیرت ئەخەمەوەجاڕێکی دیکە لە ڕێگا وێڕانەکانی دڵم قەپات ئەکەم چاوەکانم لە گوناحبۆت ئەگێڕمەوە نهێنیەکانی بزەی...

هونەر

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

کرمانج تاڵاوی: مستەفا دادار جاران ئاقڵتربوو

هەرهونەرمەندێک یان نووسەرێک یان شاعیرێک یان مامۆستای زانکۆیەک و...لە بنەماڵەی بارزانی یان تاڵەبانی نزیک بێتەوە دەبێ کەسایەتیی ئەو شەخسە بکەویتە ژێر پرسیارەوە،چون...

یاسین حەمە غەریب: ئایا بە (زیرەکی دەستکرد) دەتوانین ڤیدیۆ بۆ شارستانییەکان دروست بکەین؟ (بەشی دووەم)

* لەبەشی یەکەمدا باسی ئەوەم کرد کە تەنھا بە ( دۆعا و نوێژ و فڵان ووتی و فیسار ووتی ) ناتوانین ڤیدیۆیەک بۆ مێژووی ئیسلام ، واتە ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر دروست بکەین؟؟* بەڵام...

جەعفەر کەریمی: نامەی مەلا مستەفا بۆ جەلال تاڵەبانی

نامەی ئاشقانە جودایە دەگەڵ نامەیەک کە ناوەرۆکێکی سیاسی هەیە.نامەی باوک بۆ کوڕێک یان کچێک یان دوودۆست یان نامەی ئیداری جودایە دەگەڵ نامەی سەرکردەیەکی سیاسیی کە...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: عەوداڵی مه‌رجه‌ع

له‌ شەڕی چاڵدێرانه‌وه‌ ،ئەم نیشتمانە کراوە بە دووبەشەوە ، دەوڵەتی عوسمانی سونی و دەوڵەتی سەفەوی شیعە ، یاریان بە عەقڵی ئەمیری ئەمارەتەکانی کورد کردوە و شەڕی...

هێمن رەئوف: بۆچی شنیار باشی کرد؟

لەناو سیستمە دواکەوتوو و مافیاگەری و پڕۆکسی و جاشایەتیەکاندا، سیاسەت پێناسە ڕاستەقینەکەی خۆی لە دەست دەدات ، لە هونەری ئیدارەدانەوە دەبێت بە کاسبیەکی مشەخۆرانە و...

حەمە سوسەیی: دەست لە پزیشکەکانی سلێمانی بەربدەن

 لەشاری سلێمانی ژمارەی پزیشك ،پرۆفیسۆر و دکتۆر لە ژمارەی نەخۆش و کەم ئەندامان زیاترە. ئەم ژمارە زۆر و بۆرە خۆی بۆ خۆی نەك نیشانەی پرسیار بەڵکە ئیمۆجی پێکەنین و...

جەعفەر کەریمی: دەبێ دەگەڵ کچەکەت کاری سێکسی بکەی

حیزبە کلاسیکەکان ئێمەیان واڕاهێناوە هەرچی ئەوان گووتیان راستە ودەبێ جێ بە جێ بکرێ.هەرکاتێکیش رەخنەت لێ گرتن ویان هاوتەریب نەبووی دەگەڵ سیاسەتەکانیان،یان...

خۆشناو مەریوانی: زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

پەروەردە!- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ناکۆکی لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا بەشی(٨)

قورئان و بۆچوونی جیا لەنێو خەلیفەکان و موسڵمانانلە مێژووی دنیای ئیسلامدا هاتووە، کە جیاوازی فیکری بەتایبەتی بۆچوونی جیا لەسەر مەسەلەی قورئاندا، پرسیاری دروست...

د. محەمەد ئەمین: چۆن کوردستانی باشور تاڵان و ژەهراوی کرا؟

دوای کۆتایی هاتنی دەسەلاتی بەعس له کوردستانی باشور له ساڵی ۱۹۹۱ ە وە ، تالان  دەکرێت و مولکی گشتی له لایەن گرووپە چه ک دارە کانەوە بەهەدەردەدرێت، لە تالانی...

دلێر محەمەد نوری: پەکەکە و حزبەکانی دیکە لە تای تەرازووی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکاندا

دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان لە ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدی و بەرەی خەباتی دیموکراتیک و پارتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی بە...