wowslider.com

پەیامی رۆژ

ئێمە تەنها خائینەکان سەرژمێر دەکەین

زۆر ئە ترسم ئومێد خۆشناو پێڵاوەکانی ئەردۆغان بەرێت بۆ مۆزەخانە  و بەکوردایەتی پێمان بفرۆشێتەوە ،  نیگەرانم فەرهاد پیرباڵ لەگەڵ هاتنی ئەردۆغان   میزی نەیەت تابیکات بەمێژووی تورکیادا ، زۆر خەممە مەلا مەزهار ئەردۆغان بەعومەری کوڕی خەتاب بشوبهێنێت و کورد بکاتە قوربانی  دەقیقەیەکی ، نیگەرانم حەمکۆ خۆی بکاتە نەخۆش و  نقە لەخۆیی ببڕێت ،  سۆران و باران و ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆو شاهۆ ئەمین  تەراش بکەن  بەنیازی وێنەگرتن لەگەڵ ئەردۆغاندا .
 ئێستا کچە نازدارەکانی سەرۆکمان زێرە ، هەموویان یان بوونەتە قەیرە یان بۆهەتاهەتایە کۆچی دوایان کردووە ، دەنا  لەگەڵ  هەڵکەوت زاهیردا  ئەردۆغان زێڕەیان  دەووتەوە  قەشەنگ تر لەجاران .
ئێمە لەسەردەمێکی پوچدا ژیان دەکەین ، هەمووئەوشتانەی لەدەستماندا بوو لەدەستماندا  بەهۆی ئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی زیاترمان دا . عەبدولخالق مەعروف ، شەهید سەرداری سەعید سۆفی ،  جەمیل ڕەنجدەر  سەردەشت  هتد گۆڕ هەڵتەکێنن  ئەها  چی لەهەولێر هاتووە ؟
 خۆش بەحاڵتان کە کۆچتان کرد  ، دەنا ئێستا  دڵتان دەتەقی لەم هەموو خیانەت و پوچیەی بەسەر ئەم شارەدا دێت . ئەم نمایشەی لە هەولێر دەکرێت ، دەسەڵاتدارانی سلێمانی لیک بەدەمیانا دێتە خوارێ   کە شاری جوان  بڕازێنەوە بەئاڵای تورکیا ، ئەو پایگایەی  لەساڵی ١٩٨٥دا شەرەفی ئەوەم پێبڕا  کە تەقەی لێبکەم لەو قەلاپتەوەی بەعس  و دوایش بازرگانێکی خوێن لەڕێگەی دەسەڵاتەوە کردیە ئوتێلێکی ناشرین و پێمان دەڵێت :"مێژوو لێرەوە دەست پێدەکات ".
 پارەی تفەنگەکانی ئاشبەتاڵیشی تێدایە ئەم ئوتێلە ، هینی  مریشکی   بەستوو کە ئاومان دەکردە پێستەکەیەوە تا  کێشی زیادبێت .
 ئێمە ئەگەر لەسەرەتاوە  سەری یەکەمین خائینمان پانبکردایەتەوە . هەرگیز  پێویستی نەدەکرد  خیانەتەکان سەرژمێرکەین ،  هەمووی خەتایی خۆمانە ، ئەم دەسەڵاتە هەر ڕۆژەی  نمایشێکمان بۆ دەکات  و ئێمەش خۆمان بەتاڵ دەکەینەوە  و سەرژمێرەکانمان لێتێک دەچێت .  ڕۆژنامە نوسێک گێڕایەوە ووتی: لەبەغداد بووم لە زۆنی سەوز . جەلال تاڵەبانیم بینی زۆر شادمان بوو  ووتم ڕەنگە  شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێش ، یان دەسکەوتێکی گەورە  بەرهەم هاتبێت  بۆ کورد  شادمانی ئەم پیاوە سەرسوڕهێنەرە .....!؟
هەرچۆنێک بوو لێی نزیک بوومەوە  و لێم پرسی زۆر دڵخۆش دیاری ؟
لەوەڵامدا تاڵەبانی دەڵێ ڕاستە  زۆرشادمانم .
دەکرێ بزانم بۆ ؟
ئەحمەدی نەژاد  سەرۆک کۆماری ئێران دێتە بەغداد ، پاش ماوەیەک سەرۆک ئەردۆغانیش سەردارمان دەکات ، ئیتر چۆن لەخۆشیدا نەفڕم...! 
 بیەنە بەرچاوی خۆت سەرۆک کۆماری عێراقی تاوان بەئاسمانە گەرمەکەی بەغداددا بفڕێت .
ڕاستگۆبم نەمویست قسەلەسەر هاتنی دیکتاتۆرێکی لەرزۆک بکەم کە پڕە لە تاوان و بێناموسی ، بەڵام کەسەیری تۆڕەکۆمەڵایەتێکان و ئەوهەموو نوسەرە دەکەم کە ڕۆمان و شعرو  کتێبیان بۆ حەوت پشتیان نوسیووە  و لە ڕووداوێکی  ئاوادا  بێدەنگن  و هیچ ناڵێن ، ئەو قەشمەرانەی کەناڵەکانیان  مۆنیپۆڵکردووە  قسەلەسەر هەمووشتێک دەکەن ، ئێستا بێدەنگن ، ووتم با  شتێک بڵێم ، ئەمەش وەک هاوریەک لەپرسەیەکدا  پێی ووتم  لەبەر دڵی تۆ هاتم ، ئەم کاکەیە تامرد وازی لەدووڕووی نەهێنا ، باش بوو لەکۆڵمان بۆوە .
 منیش ووتم گوێ مەدەرێ هاوڕێم : ئیرەی و دووڕووی و ترسنۆکی تەمەن درێژ ناکات .
ووتم هاوڕێم بێ بیرکردنەوە قسەمەکە ئەوەی دەیڵێت ڕەنگە کەسێک بەکوشت بدات . 
 من کەس ناکوژم بەس  ئەم کەسانە تائاوا جێمان دەهێڵن  لەئازارێکی وەک دۆزەخدا ژیان دەکەن، وەک سەرۆکە قەزمەکە  .  ئەوەی ئەم شەو سەیری درامای تورکی بکات  خۆی ناونووس کردووە لەفەوجی جەندرمەی تورک و دەسەڵاتی لەرزۆکی هەرێمە لاقەکراوەکەدا.

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

رزگار رانگور: گەڵاکان وەک فرمێسکی زەرد هەڵدەوەرێن

کات بۆ منیش خەریکە نامێنێتژیان برینەکانی لەسەر سەروچاوم بەجێهێشتووەهەرچەندە جەستەم پیر دەبێتڕۆحم هەمیشە گەنج دەمێنێتەوەدەزانی بۆ....!؟  ئەو ڕۆژ دێت کە منیش...

رزگار رانگور: شەهید

تفەنگێکی قۆناغ شکاو  لەهەیوانی ماڵی خوادا لەنزیکی دارەمەیتە تۆقیوەکە هەڵپەسرابوو قاتێ بەرگی ڕەنگ تۆزاوی و دوونامەی زەردی...

کامی قادر: گوڵە گێلاسی ئازادین ژنانی دلێری کورد

١ژنی کوردەزۆر زۆر جوانەهۆ پیاوی کوردئەو دلێرەشایانیدەستلەسەر سنگدانانەـــــــــــ٢ ژنی کوردەتۆ ناتوانی ڕقت لێی بێهەر دەتوانی خۆشت بووێئەو خۆشوویستنێکیبێ...

هونەر

د. هەژار عوسمان مەعروف: (فیلمی کفن) بۆ ناو کفن!

لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

دارا سلێمان: حەفت گرینگترین بیردۆز لەبارەی پەیدابوونی ژیان

هەرچەندە ئاسۆی تێگەیشتنمان لە گەردوون و دیاردەکانی یەکجار بەرفرەوان بووە، بەڵام بنەچە و چۆنەتی پەیدابوونی ژیان تا ئێستەش یەکێکە لە گەورەترین نهێنییەکانی زانست....

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: ماچ

له2 / 4 / 1991, سێ ملیوێن ، ژن و پیاو و  پیر و منداڵی کورد،له‌ ‌شار و شارۆچکه و ئۆردوگانەکانی  باشووری کوردستانه‌وه‌ کۆره‌ویان کرد ، رووه‌و سنووره‌کانی ئێران و...

دارا سلێمان: بۆچی سێکس لەگەڵ کەسانی زۆر نێزیکی خۆمان ناکەین؟

ئایا ئاین ڕێگرە، یاخۆ هۆکاری دیکەی هەیە؟ تۆی بێباوەڕ بۆچی سێکس لەگەڵ دایکت ناکەیت؟ئەو پرسیارە گەلەک جار لەلایەن ئاینداران و بەتایبەتیش موسڵمانانەوە لە کەسانی...

حەسەن جودی: چۆن مرۆڤ کراوەتە گورگی مرۆڤ؟!

لەپەراوێزی کوشتوبڕەکانی نێو کۆمەڵگەی باشووردائەوەی لە باشووردا ئەم هەموو کوشتوبڕییەی دەگوزەرێت بۆخۆی دەرئەنجامە، دەرئەنجامی بەگورگکردنی مرۆڤە. بێگومان سێ هۆکار...

دیار هەرکی: ئیدریسی کوڕی نێچیر و سەد کورسی خوێندن لە دەرەوەی وڵات!

لە لایڤێکی ڕووداودا، ئیدریس بارزانی کوڕی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندازیاری ئاوەدانی کوردستان ١٠٠ کورسی خوێندنی پێشکەش بە خوێندکارانی کوردستان...

بەڵێن جەبار ئەحمەد: کەرتی پەروەردەو خوێندن لە کوردستان

بناغەی هەر کۆمەلگایەێك هەر نەتەوەیەێك پەروەردە و خۆێندنە، هەر رنەتەوەیەك بۆ مانەەە و کلتوت و زمانی و میژوو خۆی پێویستی بەنەوەیەکی خوێندەوار و ڕۆشنبیر هەیەهەر حوکم...

عەبدولڕەحمان گەورکی: ئێران.. ژنان هێزی گۆڕانکار!

با بۆ پشتیوانیکردن لە ژنانی ئێران راپەڕین!پێشەکیبەرخۆدانی رێکخراوی ئێران بەو تایبەتمەندییە دیارەوە ناسراوە کە "ژنان" لە لوتکەی هەرەمەکەیدایە. لە مێژوودا هیچ...

یاسین حەمە غەریب: ھەشتی ئازار ڕۆژی جیھانی ژنان و ھێزی ژنانی کورد

- ئاخۆ ڕۆژی جیهانی ژنان چی بێت؟- ئایا بیرۆکەی ڕۆژی جیھانی ژنان لە کوێوە سەری ھەڵداوە؟- ئاخۆ لە کوێی جیھاندا ئاهەنگی ڕۆژی ژنان دەگێڕدرێت یان قەدەغە دەکرێت؟- ئاخۆ بۆچی...

خۆشناو مەریوانی: بۆ رۆژی زمانی دایک ٢١ شوبات

بۆ ئەوینداری وسەوداسەری جوانی زمانی دایک وزانستی زمان رەوانی؟خۆشناو مەریوانی  ٢٠٠٤ پاریسرۆژی ٢١ شوبات(بانە مەر)جەژنی زبانی دایک لە هەمووان پیرۆز...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ماكيافيلي لە دونیای ئەمڕۆ و دوێنێدا (بەشی یەکەم)

لە ملاملانێی گۆڕپانی ژیاندا، کە تێیدا ڕەوشتی بەرز لەنێو زەلکاوێکی بۆگەنیودا نقوم بووە، بە ئاسانی نادۆزرێتەوە، ئێمە لە سەردەمێکدا گوزەر دەکەین، کە تێیدا ویژدان و...

کامی قادر: ئاوێنەی - " كینە ئەم"؟!

پێشکەشە بە بزووتنی شارستانەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نیشتماندالە وتارێکی ئاوێنەییمدا لە کوردستانپۆستی هێژادا، بەسەرهاتی پاککردنەوەی کتێبخانەکەی خۆم لە کتێبە...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: گوڵە گەنمەکانی کچان

لە ساڵی   ١٩٨٨، ئەنوەرعەبدوڵلا رەباتی خاوەنی( ئەسواق خانەقا )بوو، لە نزیک خانەقای سلێمانی ،وەکیلی  ئەسواق مەرکەزی ئۆرزدی باکی  سلێمانی  بوو،( فەخفووری...