بۆ یادی مامۆستاکەمبەلای منەوە مرۆڤ نابێت مردوویەکی گەڕۆک بێت.من بەردەوام بەڕێگەدا دەڕۆم، بەڵام شوێنێک نییە بڵێم ئێستا پێی گەیشتووم، یان ئەمە ئەو شوێنەیە کە بۆی دەگەڕام. کە دەستم کرد بە ڕاهێنانی کاراتێ، کەسێکم نەدی بڵێت کارێکی باش دەکەیت، بەگشتی دەیان ووت : کورە چی دەکەیت زۆر درەنگە، خۆت بۆ ماندوو دەکەیت،...
ئێستاشی لەگەڵدا بێت من ئارامم بەقەدەر خۆم خۆشدەوێت ...! چونکە ئەو بەمەرگی خۆی پێی ووتین: "من هەرگیز لەوان ناچم " ئەوسەردەمەی لەچیابووم هەر جارێک ڕێگەم بگەوتایەتە گوندی"تەنگیسەر "دەچومە سەرگۆڕەکەی ئارام و لەو پەیکەرە خنجلانەیەم دەڕوانی کە سەری کرێکارێک بوو ،کرێکارەکەش دەستی خسبۆسەر چەکوشەکەی...
دوێنی لەگەڵ هاوڕێیەکمدا دوو دەمژمێر گفتوگۆمان کرد ... ئەو لەنیشتمانەوە وەک پیرەمێردێکی داماو ... خەم و ناسۆری هەڵدەڕشت، منیش لەغوربەتەوە دڵنەواییم دەکرد و دەم ووت: هاوڕێم ئەمە خامۆشی پێش گەردەلوولە دڵنیابە....! هاوڕێکەم دەیووت: ئێوە رەوەندی کوردی بۆ نەتانتوانیوە هیچ بکەن، بەو ژمارە زۆرەوە؟...
نەهامەتیی بۆ کورد دەبارێ! کەم نەتەوە هەیە وێنەی کورد تووشی بێچارەیی بووبێتەوە.یەکێک لە بێ بەختیەکانی کە داوێنی کوردیی لە باشوری کوردستان گرتۆتەوە ئەوەیە کە خەڵکی داماو وا فێڕکراوە کە تەنیا دەست بە دوژمن رابکێشێت وهەرچی بە سەری دێ بیخاتە ئەستۆی دوژمن. ئەوە رێكارێکی مەترسیدارە، کە بۆتە هۆی ئەوەی باشووری...
کارنامەی دوو بنەماڵەی چەتە و ڕێگری نیشتمان لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا هیچ دەرفەتێکی ئەرێنی تێدا بەدی ناکرێ. لە سەردەمی سەددامیشدا سیستمی پەروەردە و ڕاهێنان تێكەڵاوی ئیدۆلۆژیای حیزبی بەعس کرابوو! هەرکەس دژی بەعس بوایە سەرکوت دەکرا! دوای سەددام و حیزبی بەعس، پارتیی و یەکێتیی کۆمەڵگایان زیاتر بەرەو وێرانی...
لەم ڕۆژانەدا کتێبێکی "یوهان تێل"م خوێندەوە بە ناوی (100 ڕێگا بۆ رزگارکردنی جیهان).جیهان مەبەستی لە زەوییە، کە لەسەری ژیان دەکەین ..کتێبەکە سادەیە و ڕۆژانەش تاک بە تاکمان بەرخورد لەگەڵ هەڵسوکەوتەکانماندا دەکەین، بەڵام نووسەر زۆرئاگایانە بیرمان دەخاتەوە، کە تاکی مرۆڤ دەتوانێت کامە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆی...
برادەرێک ئەڵێ ئایا ئەزانی هەرچی زانستە لە قورئاندا هەیە و خوا ئاماژەی پیداوە!ئایا ئەزانی جگە لە باسی هەموو زانستەکان، قورعان باسی لە هاتنی facebook یش کردووە! درێژەی دەداتێ و دەڵێت بەڵام بەداخەوە عەرەبەکان خۆیان ناتوانن ئەو زانستەی نێو قورئان کەڵکی لێ وەربگرن.. منیش بەو برادەرم ووت بەڵگەی قورئان...
که دهگهڕێیتهوه نیشتمان و بهو شهقامه قهرهباڵغ و چڵکنانهدا بهیادی جارانهوه پیاسهیهک دهکهیت ، ههموو شتێ سهرنجت ڕادهکێشێ . داشقهی پڕ لهتهزبێح ، منداڵی دهست فرۆش ،خۆڵ ومقهبای ڕژاو، هۆڕنی ئۆتۆمۆبێل، هێلکهی بهرههتاو، بهیهک ههڵشاخانی شۆفێرهکان و پەلەپەلیان بۆ هیچ .ڕاکە...
کۆمەڵێک کەسانی هەلپەرست، لە باشووری کوردستاندا، لە سەرەتای دەسەڵاتی پیسخۆری و خیانەتی بنەماڵە و خێزاندا، تەنیا کاریان ئەوە بووە، لەنێو باڵەکان و ناکۆکییەکاندا بەرژەوەندیی خۆیان بپارێزن، بۆ ئەو مەبەستە هەر ڕۆژەی نۆکەری یەکێک لە بەرپرسەکانی نێو پارتی و یەکێتی و گۆڕان بوونە.چارەکە سەدەیەکە ئەو دەموچاوانە،...
لە رۆژئاوای شارەکەماندا لە سەر ڕێگای دەرەوەی شار تاقە داڕێكی لێبوو. ئەودیوی ئەو دارە بەرەو گووندەکانی شارجادەی قیرەتاوی هەبوو. خەڵکی گووندەکان کە ئاژەڵداربوون، جار جار مەڕی گێژیان ئاودیوی تاقە دار دەکرد، تا بە هەرزان بیفرۆشن. کەسێک بەناوی سەعید، کە سەعیدە گێژیان پێ دەگووت، وەک جەرەدی سەر ڕێگا هەمیشە...