هەموو لایەك دەزانن کە پارتی لە ناو کوردستان زیاتر لە هەموو حزبەکانیتر هاشوهوشی کوردایەتی دەکات، بە بەردەوامی هەوڵی بەرزکردنەوەی حەماسەتی کوردایەتی دەدات، تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن ئەوانەی لە دوورەوە دەیناسن، یان هەر نایاناسن بۆتە ڕدێن سپی کوردایەتی!بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو خۆ خەریکردنەی پارتی بە کوردایەتی، و کردنی بە وێردی سەر زمان، ئەوەی تۆزێک ئاگادار بێت دەزانێت، پارتی لەسەر حیسابی کوردایەتی دەژێت، نەک بۆ کوردایەتی بژێت. ئەوەندەی پارتی زەبری لە خەباتی کوردایەتی داوە، لە زۆر ڕەهەندا دەتوانین بڵێین...
ئەمڕۆ لە باشور، سیستەم و خەڵکیی شانازی بە ئاڵا و بە دەستەواژەی کوردستانەوە دەکەن وەک دەستکەوتێک، بەڵام کولتور و ئابوری و بژێوی خەڵکی تەواو لە داڕماندایە، بەتایبەتی شوناسی کوردبوون لە ڕووی پەروەردە و هەستی خۆ بەکوردزانیی لە داکشاندایە، بێئومێدیی لە دوو خێزانی دەسەڵات، یەکیان خێڵەکی و ئەوی دیان گوایە پێشکەوتوخواز،...
گۆڕانکاریهکانی کۆمهڵگهی سهردهم و گهشهکردنی تهکنیک و پهیوهندی ڕاستهوخۆی تەکنیکی سەردەم له ژیانی قوتابیاندا، پێویستی گۆڕانی شێوازهکانی وانهوتنهوهی کردۆته پرسێکی پێویست و ههنووکهیی. تیۆری دوون دوون یهکێکه لهوشێوازانهی که له پێداگۆکی مۆدێرندا سهرکهتوانه، لە سوید و له زۆر...