دوای کارەساتی ڕیفڕاندۆمەکەی بارزانی، کە بە دوایدا مسعود بارزانی وازی لە سەرۆکایەتی هەرێم هێنا و بۆ ماوەیەکی کورت خۆی لە چالاکیی و گۆڕەپانی سیاسیی دوورخستەوە، چونکە فشاری وڵاتان و تەشەر و گاڵتەپێکردنی خەڵکی کوردستان، ناچاری کرد بۆ ماوەیەک خۆی کەنارگیر بکات، تووشی تێکشکان و گرێی دەروونی بێت. ئەوەی کە بۆ مەسعود مایەوە وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەبوو، کە هەمان دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم لە بۆتەی دەسەلاتێکی دیکەدا وەک سەردەمی مال مستەفای باوکی بە هەمان ناوی (بارەگای بارزانی) ...