خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکارێک ژیان بەسەر بەرێت ، کە ئەو ستەمکارە تەنها خۆی لەلا قبوڵ بێت و نەیەوێت هیچ کەسێک دژی بێت ، لەم نێوەندەدا ئۆپۆزسیۆن وون دەبێت ، ڕای جیاواز نامێنێت ، تەنها ڕای خۆی لەسەروو هەموانەوەیە ، کۆیلەی کورسی و دەسەڵات و پارە و پاسەوان و سوڵتان و گەورە هەرخۆیەتی و هەموو کارێکی قێزەون دەکات لە پێناو پاراستنی عەرشەکەی .دەسەڵاتتداری گەندەڵ و ستەمکار لە کەشێکی زۆر پیس ژیان بەسەر دەبات کە پڕیەتی لە ڤایرۆسی غدر و خیانەت و لەناو بردن و تاریکیسەرکوتکەر هەردەم...