عوسمان بن عەفان لە نێوان ساڵانی (٦٤٤-٦٥٦)ز حوکمڕانی دەوڵەتی ئیسلامی کردووە. لە قۆناغی دەسەڵاتی ئەودا بزوتنەوەی سەبەئی بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵا بن سەبئ سەرهەڵدەدات. هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئەو کابرایە جو بووە، لە زەمانی عوسماندا بە پیلانی جوو موسڵمان بووە، بۆ ئەوەی بتوانێت و ڕێگەی بۆ خۆش بێت تێکەڵاوی کۆمەڵگەی موسڵمانان بێت، بە وڵاتانی ژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بە ئارەزووی خۆی بخولێتەوە و هەوڵبدات کە بزوتنەوەکەی لەنێو موسڵماناندا سەر بگرێت، تا لەو ڕێگەوە خەڵک دژی خەلیفە هان بدات، بەوەی کە عەلی بن ئەبی تالیب...