یەکێک لە تایبەتمەندیی و خەسڵەتەکانی راگەیاندنی کوردی، ئەوەیە، کە هەندێک جار بە ڕۆحێکی شارچێتییەوە خەڵکانی زۆر بچوك و بێ مۆراڵ و بێ ناو و ناوەڕۆك، هەروەها بەتاڵ لە فکرو هزر، دەکەنە دکتۆر و ڕۆشنببیر و ئەدیب و نووسەر و سیاسەتمەدار و هەروەها هونەرمەند و زانا و دانا ...، بە بێ ئەوەی لەنزیکەوە بیان ناسن . زۆر جوان، عبدولوەهاب ئەلمسێری ڕۆشنبیر، لە بارەی رووناکبیرەوە دەڵێت: (المثقف الذی لایترجم فکرە الی فعل، لایستحق لقب المثقف.) واتا : ڕۆشنبیر ئەگەر فکرەکەی نەکات بەکردار، شایستەی ئەوە نیە پێی بگوترێ...