حاشا هەڵنەگرە کە شێوازی سەروچاوی ئەو ژنە نێندەرتاڵە تۆزێک لە خەڵكی ناوچەکە دەچێت؛ چاوی شین و قژی زەرد نییە. خۆ ئەگەر چاوی شین بوایە و قژی زەرد، ئەوا دەبوو بە هەڵا و پرسیار و گومانکردن لە ڕاستی پێست و وشکڵی دەموچاوی.مێژووی پەڕینەوەی مرۆڤی ساپیان لە ئەفریقاوە بۆ ئەمبەری ئاوەکە نزیکەی پەنجا و پێنج هەزار ساڵە، نێندەرتاڵەکان زۆر زۆر لەوان دێرینترن، بە تەک یەکەوە ژیاون و زاوو زێیان کردووە، بۆیە بە DNA دەرکەوتووە کە لە سەدا پێنجی DNAێ ئەروپیەکان نێندەرتاڵین (ئەوەی هەتا ئەم ساتە دەیزانین).لە سەدەی ڕابوردودا،...