کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
مرۆڤ لەژیاندا ناتوانێت هەموو جەنگێک بکات ، پێویستە ئەو جەنگە هەلبژێرێت کەدەزانێت دەیباتەوە ، محەمەد ساڵح چووە ناو جەنگێکەوە تەیار لەناو جەنگەکەدا وا مامەڵەی دەکرد وەک ئەوەی لەگەڵیاندا لەدایک بووبێت.لە بونمەوە مرۆڤی ئازام خۆش دەوێت، گەر هاوڕاش نەبم و وەکو یەکیش لەدوو سەنگەری جیادابین ، لەژیانمدا ئیرەیم بەهیچ کەس و هیچ شتێک نەبردووە، بەڵام هەمیشە بەمرۆڤی ئازاو بوێر ئیرەیم بردووە ، چونکە ئازایەتی لەگەڵ مرۆڤدا لەدایک نابێت بەڵکو دەبێت خۆتی بۆ پەروەردەکەیت. چونی محەمەد ساڵح بۆ مزگەوتێک...
پتر لە جارێک بانگەوازی ئاشتی لەلایەن دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەژادپەرستەکان(مەهەپە)، لە میدیاکاندا ڕاگەیەندرا کە لە ڕێکلامێکی ئاست نزم و درۆیەکی شاخدار و پیلانێکی ژەهراوی زیاتر چیدیکە نیە چونکە هیچ کاتێک نە ئەو، نە هیچ سەرکردە و پارتێکی تورکی و نە هیچ ڕژێمێکی تورکیا ئاشتییان لەگەڵ کورد نەویستوە...