یەکێک لە سیناریۆکانی دەسەڵاتی ستەمکار بانگەشە بێدەنگەکانیەتی بۆ ئۆپۆزسیۆنە کارتۆنییەکەی خۆی لەڕێگەی: ئاڕاستەکردنی ڕەخنەی لاواز تا بە ئاسانی لەلایەن سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنە کارتۆنییەکەوە پووچەڵ بکرێنەوە،بەمەش دەبێتە بانگەشەیەکی بەهێز بۆ ئۆپۆزسیۆنە ساختەکە بەدوو شێوازی جیاواز!یەکەم/شاردنەوەی کەموکورتییە گەورەکانی ئەم حزبە کارتۆنییە کە ″پڕوپاگەندەی نوێ″ی دەسەڵات خۆیەتی! لە بەرامبەردا ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ بابەتە لاوەکییەکانی ئەم حزبە.دووەم/ڕێگەدانی دەسەڵات بە ئۆپۆزسیۆنە ساختەکە تا بە ئاسانی وەڵامی...