حکومەتی هەرێمی کوردستان بەری ڕەنجی خەباتی نوێی پتر لە شەست ساڵی گەلەکەمانە . ئەم حکومەتە ئەو جەستە شەکەت و پڕ لە نەخۆشی و کەم وکورتیەیە کە زۆرینەی گەلەکەمانی بێزار و نائومێد کردوە ، بەڵام هەر ئەو جەستەیەشە کە نەمامی ڕۆحێک تێیدا دەژی و پارێزراوە پتر لە چوارسەد ساڵە لە خاک و خۆڵی کوردستان دا سەری دەرهێناوە و سەدان باهۆز و گەردەلول و بومەلەرزە نەیانتوانیوە لەگەشەکردنی بوەستێنن و لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵیکەنن، ئەوە نەمامی داربەڕوی ڕۆحی ئەو کوردبون و کوردایەتیەیە لە مێژوی نوسراوی...