• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

شۆخان فه‌ره‌ج: به‌هۆی خۆکوشتنی لێپرسراوه‌کانمانه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێک ته‌عزێیه‌

هه‌موو ڕۆژێک سه‌رکرده‌یه‌کی کورد خۆی ده‌کوژێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕووی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێک ته‌عزێیه‌ له‌ کوردستان.ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خوێندکاره‌ خۆشه‌ویسته‌کانمان له‌ خوێندن دوا بکه‌ون ،هه‌ر فریای ئه‌وه‌ ده‌که‌ون بچن پێشوازی له‌ ته‌رمی ئه‌و خوا لێخۆشبوانه‌...

كوردستانیك: خیانەتەكانى بنەماڵە ى ئاشبەتاڵ زیاترە یا كوردایتەیەكەى فـــــــــارس باوە

لاى هەمووكوردیك روون وئاشكرایە كە خەبات وشۆرش كردن یاكوردایەتى سەردەمانیك فارس باوە ئامانجى بووە كە هێچ كامە لە پیاوە ترسنوكەكانى پارتى كە خۆیان بە نزیك لە مستەفا بارزانى دەزانى بە قەدەر لولەى تفەنگى فارس باوە لە میدانى شۆرشدا بەدیارنەدەكەوتن ئازایەتى فارس باوە بێ ۆینە بوو دلسۆزى بۆ نەتەوەكە ى ئەم مروڤە...

شانۆ ئیسماعیل(هەولێری): مشەخۆری ماڵپەڕی کوردی و نازکردن و خۆابادان بەناوی کوردایەتیەوە

ماوەیەک بەر لەئێستا ڕەفیقێکم لە ئوپسڵا/سوید لینکی یانەیەکی کوردی نارد و منیش تەماشام کرد و دەبوایە خۆم ریجیستەر بکەم و کردم(بۆیە بەلامەوە گرنگ بوو بزانم چین؟ چونکە پارساڵ لەکوردستان کۆمەڵێک شتم لەبارەیانەوە بیست ویستم لەم فرسەتە دوو چۆلەکە بەیەک بەرد بکوژم) . بەڵام زۆرم لاسەیر بوو؟ ئایا هونەری ئەمە لەچیدایە...

شاهین كریم: مه‌لا به‌ختیار و سەفین کانەبى سەرۆکى یەکێتى ناوەندى تۆپى پێى کوردستان یاساکانى هەڵبژاردن دەبەزێنن

كاتژمێر حه‌وتی ئێوارەى ئه‌مرۆ و له‌ باخچەى یاریگاى هەولێر لەسەرشەقام لەمیانى ئاهەنگى دابەشکردنى خەڵات بەسەر یەکەمەکانى خولى نایابەکانى کوردستان،‌بەبێ لەبەرچاو گرتنى یاساکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و دیاریکردنى وادەى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن ، سنوورەکانى یاساى کۆمسیۆن بەزێنرا، لەبەراییدا سەفین کانەبى...

پ.م دێرین*: بە خوا مامە ئەم جارەش خۆت فرۆشتۆتەوە !

دوێنێ ئاگاداركراینەوە لە لایەن كۆمیتەی پێشمەرگەدێرینەكانی یەكیەتی كە ئەمڕۆ 22/5/2009 بەڕێز مام جەلال لە گەڵ پێشمەرگە دێرینەكان كۆدەبێتەوە ، كۆبونەوەكە لە شاری سلێمانی بوو لە هۆلی ڕۆشنبیبری سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە پێشمەرگەكانی سنوری بیتوێن و پشدەرو كۆیە ئامادەی بوون كە سەیارەیان بۆ دابینكرابوو...

كوڕە شەهیدێك: حەمەخۆشناو و وەستاحەسەن یان عەلى كیمیاوى و یاوەرانى بەرنە سەركردایەتى مەلابەختیار !!

زۆر خۆشحاڵم مەلابەختیار لەم مینبەرە پیرۆزەوە ئەم نامەیە ئاڕاستەى تۆ دەكەم بەڵكە خوا ڕەحم كا لەگەڵ كردنەوە و بینینى ڕوحت دەرچێ لەبەرامبەر كوردستانپۆست ، دەزانى مەلا هەر دەركەوتنێكى تۆ هەر لێدوانێكى تۆ دەیان كەسى تر لەخوارەوە سوورتر و ڕق ئەستوورتر دەكا لەیەكێتى كەوا هەرچى زووە و بەپەلە بچن ئەم حزبە جێ...

که‌مال جه‌مال موختار: رابردووشیان وه‌ک ئیستایان بووە

ساڵی 1981 کاتێک سلێمانییم جێهێشت، به‌ناچاریی له‌ توژه‌ڵه‌ گیرسامه‌وه‌، چادره‌که‌مان ته‌نها 200 مه‌ترێک له‌ چادره‌که‌ی هێرۆی کچی برایم ئه‌حمه‌دی ژنی جه‌لال تاله‌بانیی دوور بوو. به‌یانییان زوو به‌ بۆنی چه‌په‌دوکەڵی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌وروبه‌ر خه‌به‌رمان ده‌بوویه‌وه‌، که‌ بۆ به‌رچایی، نۆکاوی شه‌وی رابردوویان...

ته‌ها ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی: به‌دانپیانانی پیاوکوژه‌کانی خۆیان،تورکیا ده‌وڵه‌تی تیرۆره‌.

به‌دانپیانانی ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکی له‌ زمانی سیخوڕێکی تورکمان که‌ که‌رکوییه‌وه‌ ئه‌ڵێ: دیلمان له‌ فڕۆکه‌وه‌ هاویشتۆته‌ خواره‌وه‌. ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکی به‌ناوی ڕۆژنامه‌ نووس ئاڕتوغڕۆڵ ئه‌ڕباش به‌ زنجیره‌یه‌ک چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکمانێکی كه‌رکوکی که‌ نزیکه‌ 14 ساڵ وه‌رگێڕی سه‌رۆک...

هەڵۆ مەرگەیی: نەبەز گۆران: من رۆژانە ئەوەندەی بە دەست پۆلیسەوەم ئەوەندە بە دەست خۆمەوە نیم

نەبەز گۆران یەکێکە لەو رۆژنامەنوسە گەنجانەى کە رۆلێکى دیار و بەرچاوى هەیە لە ئێستاى رۆژنامه‌گه‌ری کوردیدا، لیدوان بە باشى زانى لە چاوپێکەوتنێکى تایبەتدا تیشک بخاتە سەر چەند مەسەلەیەکى تایبەت بەو رۆژنامەنوسە وتێروانین و بیرو بۆچونەکانى لەمەر چەند بوارێکى لێکدى جیاواز کە بێگومان ووڵامەکانى راى تایبەتى...

نەوشیروان مستەفا: له‌ نێوان مام جه‌لال و من دا... ئازاری 1999 - شوباتی 2001

1. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستان له‌ نێوان مام جه‌لال و من دا ئازاری 1999 - شوباتی 2001نه‌وشیروان مسته‌فا1. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کوردستانله دوای راپه‌ڕین، سێ جار، هه‌ر جاره‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك، له سێ قۆناغی ناسك دا كوردستانم به جێ هێشت بو:جاری یه‌كه‌م، له رۆژانی گفتوگۆی به‌ره‌ی كوردستانی - به‌عس دا.خولی یه‌كه‌می...

د. جه‌مال نه‌به‌ز: ئه‌رێ، به‌ڕاستی، کێ کێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند؟

کێشه‌ی کوردستان و فه‌له‌ستین له‌نێوان "هه‌ڤاڵبه‌ندێتی"ی درۆزنه‌ی رژێمی ترک و رژێمی ئیسرائیلدا- ئه‌ڵمانیا:کێشه‌ی کوردستان و فه‌له‌ستین، دووکێشه‌ی قورس و زه‌قی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئه‌م جیهانه‌ن و، هه‌ردووکیان‌ بریتین له‌دۆزی دوونیشتمانی داگیرکراو، هه‌رچه‌نده‌، له‌گه‌لێک رووه‌وه‌، له‌یه‌کناچن. بۆ وێنه‌:...

نه‌وشیروان مسته‌فا: نه‌وشیروان مسته‌فا له”ویكلیكس”دا

له‌دیدی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه‌، نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می ناوه‌كه‌یدا ناسراوه‌ كه‌ له‌زمانی ئینگلیزیدا (نه‌و) به‌واتای نه‌خێر دێت.ئا: هاوار قادربه‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ سایتی‌ ویكلیكس كه‌ ئاوێنه‌ له‌خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌ی‌ كردوه‌ به‌كوردی‌‌و مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2009‌، تیشك...

د. جه‌مال نه‌به‌ز: كۆنفرانسی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان / عێراق له‌ مۆنیخ

ه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 16/2/2009 دا، كۆنفرانسێك به‌و نێوه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ ساڵۆنی ئه‌كادێمیای ژووری پیشه‌سازی و بازرگانی شاری مۆنیخ و هه‌رێمی باڤاریا به‌سترا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌رێمه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵی، به‌نیازی ره‌خساندنی بوارێك بۆ خاوه‌ن فابریكه‌ و كارگه‌ و هه‌ندازیاران و...

ناسر حه‌فید: مافه‌کانی ئینگلیز وه‌کو ساچمه‌ بڵاو بوونه‌وه‌

مه‌لیک مه‌حمود:ده‌یانه‌وێت کار و فه‌رمانێکی پۆلیسییم پێ بسپێرنمن چۆن بۆ ماڵی دنیا شتی وا ناشرین ده‌که‌م!ئه‌م وتاره‌ ده‌رباره‌ی چاوپێکه‌وتنێکی د.که‌مال مه‌زهه‌ر نوسراوه‌ که‌ گۆڤاری لڤین له‌ ژماره‌ی (80)دا له‌گه‌ڵی ساز کردووه‌کاک که‌مال مه‌زهه‌ر ده‌ڵێت له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا که‌ باسی کۆنگره‌ی ئاشتیی له‌...

سەرۆکایەتی هەرێم: به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی

سڵاوێكی گه‌رم ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌تی كوردستان كارم كردووه‌، فه‌خر ئه‌كه‌م به‌وه‌ی كه‌ پێکه‌وه‌ توانیومانه‌ كارێك بكه‌ین، هه‌رچی سه‌رخان و ژێرخانی ئابووری کوردستانه‌ بیده‌ین به‌ سه‌ر یه‌کدا و تێکوپێکی بده‌ین، له‌ ڕاستییدا ئه‌بێ دان به‌وه‌ش‌دا بنێم که‌ له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێزتان و نێچیره‌ڤانی کوڕی...