پێشمەرگەی ناسراو سامی هەورامی ناسراو بە (سامی سەرپان) برای شەهید ئازاد هەورامی لەسەرکردایەتی لە خەستەخانە نەخۆش ئەکەوێ و ئاوی بۆ هەلئەواسن جەلال تالەبانیش سەردانی ئەکات و ئەڵێ : سامی ئێستا وەزعت چۆنە؟ سامی لە وەڵامدا دەڵێ : لەخوا و سایەی سەری ئێوە زۆر باشم! ئەوە ئەبینی ئاویان بۆ راکێشاوم تەنها...
حەمەی حاجی مەحمود دەڵێت، کە سیناتۆرێکی ئەمەریکی لێی پرسییم: ئەگەر دەوڵەت ڕابگەیەنن، ئایا توشی شەڕی سارد نابن لەگەڵ دەوڵەتە ئیقلیمییەکاندا؟دەڵێت منیش وەڵامم دایەوە، ئاخر هەر بۆیە کاک مەسعودیش هەموو ساڵێک لە بەهاراندا باسی دەکات!خۆ ئێمە ئەوەندە غەشیم نیین دەوڵەت لە زستاندا ڕابگەینین، ئەگەر دروستیشمان کرد...
ئەگێڕنەوە تازە پافێڵ تاڵەبانی هاتبوەوە بۆ کوردستان٫ بەرزانی قالەی خەڵوز و بەهادینی حەلیم لەگەڵ خۆیاندە پاڤێڵیان بردبوو بۆ پیاسەکردن٫ بەرزان خۆی پێناساندبوو و وتبوی من ناوم تەحسین شاویسە٫ بەهادینی حەلیمیش وتبوی منیش ناوم قالە فەرەجە.دوای جەلال تاڵەبانی پاڤێڵی کوری بانگکردبوو و وتبوی: لە کوێی بویت؟ پاڤێڵیش...
فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق، کە ئیستا بە بێ ئاگا لە کاروباری دەوڵەت ناوبانگی دەرکردووە، ئەم کەسە لە دەرەوە و لە شاخیش هەر وابوو، ئاگای لە هیچ نەبوو، قسەیەکیشیان بۆ بکردایە هەر سەری دەلەقاند، تەنیا پارەت پێبدایە هەرچییەکت بەناوی ئەوەوە بکردایە ئەم رازی بوو.لە شام و لە ئینگلتەرە ماوەیەک تا ئەو...
کە رژێمى سەدام رووخاو ، پاش چەند خولێکی سەرۆک کۆماریی تاڵەبانى بوو بەسەرۆک کۆمارى عێراق. کەناڵەکانى سەر بە یەکێتى بۆ ئەوەى دید و بۆچون و خۆشحاڵى خەڵکى بگوێزنەوە چوونە ناو بازاڕ و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ خەڵکدا دەکرد ، یەکێک لەوانەى دیداریان لەگەڵ ئەنجامدا پیرەژنێک بوو، سەبارەت بە...
لەکۆڕێکا شەوکەتى حاجى موشیر و حامید حاجى غالی تیا دەبێت، بەکۆمەڵ سەر ئەخەنە سەر حامید و پێى رائەبوێرن، یەکێک لە میوانەکان ئەڵێت وەللا خۆشە چۆن کاک حامید بەو هەموو قسەیە قەڵس نابێت، شەوکەتیش هەڵ ئەداتێ ئەڵێت ، برام کاک حامید سپۆرتە، سپۆرت. حامیدیش تەقەى سەرى دێت نازانێت سپۆرت بەماناى چى دێت. ئەپرسێت ئەڵێت...
دواى رابەرین رێکخراوێکى ژاپۆنى کۆمەڵێک مەر و ماڵات ئەدات بەیەکێتى ، یەکێتیش وا بەباش ئەزانێت کە بیدات بە شەوکەتى حاجى موشیر و لە شارەزوور بەخێویان بکات، ساڵان دەڕوات، رۆژێک تاڵەبانى دێتەوە بیرى و یەک دوو کەس لە دار و دەستەکەى ( دلێرى سەى مەجید و داناى ئەحمەد مەجید) رائەسپێرێت ئابچن سەرێک لەشەوکت...
سێ جامانە سووری پارتی دەچن بۆ راو، بڕیار دەدەن تەنیا راوی ئەو ئاژەلە نێرانە بکەن، کە سێ گونیان هەیە.کاتێک خۆیان دەکەن بەناو دارستاندا، هەر ئاژەڵە و بە لایەکدا رادەکات. مام رێوی لە پێش هەموویانەوە، شێر لێی دەپرسێ، ها مام رێوی ئەوە چییە تۆ خۆت ئەوەندە فێڵبازی ناتوانی فێڵ لەو پارتییانە بکەیت!؟ خۆ...
دەڵێن قونسولی فەرەنسا لە هەولێر دەچێت بۆ لای کۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ خۆیدا دوو موتەرجیم دەبات! کێ ئەزانێت بۆچی؟
له ههولێر له کابرایهکی پیر ئهپرسن: ڕات چییه بهرامبهر به نێچیر بارزانی؟ لە وەلامدا دەڵێت: ئهڵێ وهڵا کابرایهکی زۆۆۆر کاسبه، ماشهڵا بهم گهنجییه تهقریبهن خاوهنی ههموو ههولێره..
پارتیی و یەکێتیی لە دادگای نێودەولەتی لە هاگ لەسەر دزی دادگایی دەکرێن، دادوەر لە بەرپرسەکانی پارتی دەپرسێت، ئێوە تاوانبارن بە دزینی زیاتر لە ٥٠ ١ ملیار دۆلار، بەرپرسەکانیان سەر دادەخەن و هیچ ناڵێن، دوای ئەوە روو دەکاتە بەرپرسەکانی یەکێتیی دەڵێت دەزانم ئیوەش پارەی زۆرتان دزیوە، داواکەی لەبەر دەممایاە...
د. کەمال کەرکوکی، کە نە خەڵکی کەرکوکە و نە دکتۆراشی هەیە، ئەمەی خوارەوە بخوێننەوە کە لە رۆژنامەی خەباتدا نامەیەک بۆ غەفور مەخموری دەنێرێت وسەرخۆشی لێدەکات، کە گوایە هەواڵیان پێداوە مردووە!