میدیا جیهانییەکان ٢٨/٨/٢٠١٨ باس لەوە دەکەن کەئیران، داوای لە دادگای نێودەوڵەتی کردوە کە فشار بخەنە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی ئابڵوقەی ئابووریی لەسەر وڵاتەکەی هەڵگرێ و هەروها دەربارەی کشانەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ٢٠١٥ی نێوان ئەمریکا و ئیران. دەربارەی ئەو مەسەلەیە, مایک...
لە میدیا جیهانیەکان ڕاگەیندراوە کە تەنیا دوای چەند مانگێک ڕەتبوون بەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ٢٠١٥ لەگەڵ ئیران، ئێستا فرەنسا و بریتانیاش بڕیاریان دا، هێڵی فڕۆکەی فرەنسی و بەریتانی لە مانگی نۆ گەشەتەکانیان بۆ ئیران ڕابگرن. قسەکەری فەرمیی هێڵی ئاسمانی فرەنسی ڕایگەیاند، بەهۆی...
لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراوەتەوە، وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمیی ڕایگەیاند، کە ئەوان دژ بە کڕینی موشەکی ئێس-٤٠٠ی ڕووسین لە لە لایەن تورکیاوە. لەو بارەیەوە هێدەر نەیروت، قسەکەری وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ٢٣/٨/٢٠١٨دا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند " کڕینی ئەو موشەکانە ئێس -٤٠٠ دژ بە سیاسەتەکانی...
لە میدیا و سەرچاوە بیانەکانەوە، ١٦/٨/٢٠١٨دا هاتووە،لەگەڵ گرژبوونی پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا، بە واژۆی ئەردوغان بڕیاری زیاد کردنی گومرگ لەسەر کاڵای هاوردەی ئەمریکی بۆ تورکیا درا. گومرک لە سەر ئەو ئۆتۆموبیلانەی کە هاوردە دەکرێن لە ئەمریکاوە بۆ تورکیا بە بڕی سەدا ٦٠ زیاد کرا، لەسەر توتن لە...
کۆمەڵێک ماڵبەڕی بیانی لە ٢/٨/٢٠١٨ دا بڵاویان کردۆتەوە و گوتویانە،ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ زیاد کردنی سزا و ئابڵوقە ئابوورییەکانی سەر ئیران. ترامپی سەڕۆکی ئەمریکا پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەنجامی زیاد کردنی ئابڵوقە ئابووریەکان ئیران ناچار دەبێت و داوای گفتوگۆکردن دەکات.هاتنە خوارەوەی بەهای پارەی...
بەدەر لەو زانیارییە دروستکراوانەی، کە دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، سەرچاوەیەک لە نێو دەزگای پاراستن پێی راگەیاندنین، کەوا ئەم هێرشەی سەر پاریزگای هەولێر بەرنامە داریژراو بوو، بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێر (نەوزاد هادی)ی و براکەی بارزان قەساب، کە بە قسەی سەرچاوەکە، ئەم دوو...
فرانس ٢٤ لە ١٧/٧/٢٠١٨دا دەنووسێت: مینای ئومقەسر ڕۆژی دووشەمە کرایەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەسەڵاتدارانی حکومەت دایانخست لە ترسی خۆپیشاندەران. لە ٨/٧/٢٠١٨دا دژی گەندەڵی لە دامودەزگای حکومی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان لە بەسرە خۆپیشاندن ئەنجامدرا. سایقێکی بارهەڵگر ڕایگەیاند ئەوان...
ڕۆیتەرس ١٥/٧/٢٠١٨ دەنووسێت:لە ڕۆژی شەمە، خۆپیشاندەران لە کەربەلا دەوروبەری بینای حکومەتیان گرت و ناڕەزایی خۆیان دەربری بەرامبەر بە بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری. شایەنی باسە لە شارەکانی بەسەرە و نەجەف ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی حکومەت و میلیشیاکان دروستبوو و لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون....
نێچیڕەڤان بارزانی بەخۆشحاڵیەوە لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئەردوغان وەک سەڕۆکی تورکیا بەشدار بوو. شایەنی باسە لە ٤/٧/٢٠٠١٨دا نێچیرەڤان بارزانی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا پێش گەشتەکەی بۆ تورکیا کە لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠١٨ بوو لە پەخشی کەناڵی ڕووداودا ڕایگەیاند، پەکەکە هێزێکی داگیرکەرە و قەندیلیان...
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەر پاراستنی گیانی خۆی، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کوردستانپۆستی ڕاگەیان، کە تێروریستانی داعش بە یارمەتی تورکیا و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم رۆژ لە دوای رۆژ لەسەرخۆ و بە بێدەنگی زیادیان کردووە، بەتایبەتی لە دوای ۱٦ ئۆکتۆبەری ساڵی پارەوە لە ناوچەی داودەی سەر بە گەرمیان بنکە...
ئەم بابەتە، کە لەسەر تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکەینەوە، زیاتر بۆچوون و لێکدانەوەیە، جگە لە سەرچاوەی هەواڵەکەی خۆشمان، لەسەر دیاردەی سوتاندنی ئەو کۆگایانە ئاشکرادەکەین، هەرچەندە دەسەڵاتی پارتەکانی باشور، دەسەڵاتێکی خۆماڵی نییە، بەڵکو دەسەڵاتی دوژمنماڵییە. پێدەچێت ئەوان...
واشینگتۆنپۆست ١/٧/٢٠١٨ دەنووسێتخۆپیشاندانەکان لە ئیران بەردەوامە. لە شاری خورەمشەهر کە ٦٥٠کیلۆمیتر لە باشووری رۆژئاوای تاران و لە سنووری عیراق نزیکە، دانیشتوانەکەی زۆرینەی عەرەبن هاتوونەتە سەر شەقام بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەهۆی نەبوونی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان و پێویستیەکانی ژیانی ڕۆژانە. دوای...
بەرهەمی جەنگی داعش و کۆتاییەکەی بووە بە پارویەکی چەور و کەوتۆتە کۆشی ئیسرائیل، لە کاتێکدا ئیسرائیل لەم جەنگەدا کەمترین زەرەرمەند بووە لە هەموو ڕوویەکەوە. گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ شاری قدس، هەنگاوی یەکەمی خستنە بواری کارپێکردنی پرۆژەی "مامەڵەی سەدە" بوو، کە پرۆژەیەکی ئیسرائیلی ئەمریکیە و گەلێک...
ئەی.بی.سی گەلێک کەناڵی دیکەی بیانی دەنووسن دژ بە ڕژێمی ئیران لە تاران بە هەزاران خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقام . خۆپیشاندەران گران بازاری ئەو شارەیان داخستوە، وەک مانگرتنێک دژ بە خراپی باری ئابووری ئیران. لە پێش بینای پەرلەمان خۆپیشاندەران و پۆلێسی ئیران ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە. پۆلیس بە مەبەستی بڵاوە...
سەرچاوەی هەواڵەکان لە تورکیا وا بۆی دەچن، کە ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەی کە ئۆردوغان رایگەیان، تەنیا مەبەستێکی هەیە، کە ئوۆردوغان دەیانەوێت زیاتر دەسەڵات و جێپێی خۆی لە دەسەڵاتدا داکوتێت، ئەویش هەر لە ئیستاوە پلانی تەزویرێکی زۆری کردووە و رەنەگ بە ژمارەیەکی زۆرەوە پارتەکەی بیباتەوە، جگە لەمەش...