مەلاکان لە دەسەڵاتداران دەترسن، بە ئێمەش دەڵێن لە خوا بترسن
Saturday, 07/08/2021, 22:44
939 بینراوە
شەڕ هەموو جارێک بەدڵی خۆت نابێت ، بۆیە گرنگە پاشەکشێ نەکەیت لەترسا ، چونکە دۆڕاوی شەڕەکە دەبیت زۆر بەناشرینی . هاوڕیەکم کە" ٧" دانە ساڵ لەگەرمەی ڕووداوەکان و داگیرکردنی عێراق لەلایەن هاوپەیمانێکانەوە بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا وەک وەرگێڕلەگەڵ ئەمەریکایەکاندا لەزۆربەی شارەکانی خوارووی عێراق کاریکردوە، هاوڕێکەم سەدان چیرۆکی سەرنج ڕاکێشی بەچاوی خۆی دیوە .... بەڵام پێناچێت لەجێگەیەکەوە دەست بەگێڕانەوەی بکات ...! ئەوەی کە هاوڕێکەم بۆ تەخەمی پرسیارێکە کە بۆچی و چۆنە، ئێمە ژێردەستی عەرەبی عێراقین ....!؟
لەکاتێکدا ئەوان لێوڕێژن لەداماوی و ترس و دواکەوتویی و عەشرەت و تایەفەو ڕێساو یاسای سەیری دینی و کەلتورێکی داڕزواو کە لەبەربەرێتێکی سەیرەوە سەرچاوەی گرتوە ... هاوڕێکەم ووتی : من هەرگیز نەمزانیبوو عەرەب لەعێراقدا هێندە شکۆیان شکاوە ، تا نەچوبمە ناویانەوە ...
لە یەکێک لەچیرۆکەکانی باسی شاری تکریتی کرد ، ووتی: ڕۆژێکی هەینی لەنزیک مزگەوتێکەوە تێپەڕین زۆر جەنجاڵ بوو بەرپرسە ئەمەریکێکە پێووتم ئێمە دەوەستین بزانە ئەم مەلایە لەووتارەکەیدا چی دەڵێت وائەم هەموو خەڵکەی لێکۆبۆتەوە... !؟
پاشان ماوەیەک وەستاین و گوێمگرت بەبەرپرسەکەم ووت : ئەوە خەڵکی هان دەدات تا جیهاد بکەن و تەنانەت دەڵێت :"خۆتان بتەقێنەوە بەداگیرکەراندا دەچنە بەهەشت و سەرفراز دەبن" بەرپرسەکە سەری لەقاندوود پاشان ووتی ئێستا ئێمە دەگەڕێنەوە بۆ سەربازخانەکەمان .
کەگەڕابوونەوە بەرپرسەکە بەهاوڕێکەمی ووتبوو هەینی داهاتوو هەموو ووتاری ئەو مەلایەم بۆ تۆمارکە ، ئێمە پێویستمان بە دیکۆمێنتێکە کە بتوانین لە دوایدا گفتوگۆی لەگەڵدا بکەین .
ئەوانیش ووتارەکەیان تۆمارکردبوو، دوایی وەرگێڕانی بۆ ئێوارەکەی دەچنە ماڵی مەلاکە کەناوی "ئەیاد کەمالەدین " دەبێت لەمزگەوتی کەمالەدین پیش نوێژوو ووتارخوێن بووە لەشاری تکریت .. سەرەتا هاوڕێکەم بڕوایی وابوو بەپێی ئەم ووتارەبێت کە مەلا ووتوێتی ، ئێستا نا تۆزێکی تر مەلا ئەیاد دەرفەتی بۆ ڕەخساوە مێژوو بنوسێتەوە و خۆیمان پیابتەقێنێتەوە ... هەرکە لەدەرگا دەدەن هەمووشتێک پێچەوانەدەبێتەوە ... مەلا دەست دەکات بەپاڕانەوە ، ئەوان هیچی پێناڵێن و مەلا دەڵێت: بەس ئازارم مەدەن چی دەڵێن بۆتان دەکەم ...!
تەنانەت ووتارەکەشم بۆ بنوسن هەینی داهاتوو ئەو شتانە دەڵێم کە ئێوە پێم دەڵێن ، ئەمەریکێکان قەشەیەکیشیان لەگەڵدا دەبێت دەیانەوێت گفتوگۆبکەن لەسەر ئاین بەڵام مەلا زمانی لاڵ دەبێت : بەهاوڕێکەم دەڵێت : پێیان بڵێت کە مەلا ئەیەوێت لەگەڵیاندا کاربکات ، ئەو نایەوێت بگیرێت و ئازاربدرێت ...
بەرپرسەکە دەڵێت : ئێمە کاری تۆمان ناوێت بەس هێندە ئازایت خۆت خەریکی جیهادبەو منداڵەکانی خۆت بنێرە بۆ جیهاد کردن واز لەخەڵکە ڕەشوڕووتو داماوە بهێنە ... ئێمەچاومان لەسەرت دەبێت ئەمجارە لێت خۆش نابین مامۆستای جیهاد ، باش بزانە
ئێمە نەهاتووین بۆ هەتاهەتایە لێرە بمێنینەوە ، بەڵام هەتاکو تۆو نمونەی وەک تۆ ووتاری ئاوا ئاگراوی بدەن و خەڵک فریووبدەن ئێمەش پشتێنی لێدەکەینەوەو ئێرە جێناهێڵین و زیاتر دەمێنینەوە لێرە تانمونەکانی وەک تۆ بێدەنگ دەبن لەچەنەبازی و ماڵی خواکان دەکەنە جێگەیەک بۆ بەختەوەری و ئارامی خەڵکەکە نەک بۆ بڵاوکردنەوەی قین درۆکردن و خۆتان کردۆتە نمایندەی خوا.
هاوڕێکەم ووتی: ئەوەی سەیربوو کە مەلاکە هەر سەری دەلەقاند بەنیازی ڕازی بوون ، لەو کاتەدا گیانی نیشتۆسەر ئارەق و خەنەکەی ڕیشی ڕێچکەی گرتبوو بۆلای ملی ڕیشی خەریک بوو کاڵدەبۆوە ، ترس ئەو مەلا قسەزەلەی گرمۆڵەکردبوو، ئیتر چیرۆکی بوێری غەیب ببوو، چاکترە بڵێم ووبوو لەهەوای ژوورەکەدا ... پاشان هاوڕێکەم ووتی: هەر بەڕاستی من شەرمم بەخۆم دەهات و بەزەیم بەمەلادا دەهاتەوە، کە بەو تەمەنەیەوە ئاوا دەکڕوزێتەوە بۆ ژیان ....!
بۆ هەینی داهاتوو ،، هەینی دواتر مەلا نازانێ چۆن ووتار بدات ... ڕۆژێک خۆی دەگەیەنێتە سەربازخانەکەو دەڵێت : تکایە ئێوە ووتارەکانم بۆبنوسنەوە تا بتوانم شتێک بڵێم کە نان بڕاو نەبم ، من کاری تر نازانم جگە لە مەلایەتی ..تکاتان لێدەکەم .
دواجار ئەگەر هۆکاری لەدایک بوونمان تێبگەین ، دەتوانین ئامانجی مردنیش بدۆزینەوە ... نەک بژین وەک ئەوەی مردووبین.
پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە