کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

بە بێ شکۆمه‌ندیی، ژیان هیچ نرخێکی نییە...!

Wednesday, 04/08/2021, 15:28

957 بینراوە


شۆڕش : گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی و بوونیاتنه‌رانه‌یه‌، سوڕانی گه‌وره‌ و بنه‌ڕه‌تییه‌ له‌ ژیانی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا، شۆڕش له‌ فه‌رهه‌نگه‌کانی دنیادا له ‌ناوبردنی ڕژێمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی داڕزیوه‌ و هێنانی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌وتنخوازه‌، که ‌مافی تاک و کۆمه‌ڵ بگه‌ڕێنێته‌وه‌، شکۆمه‌ندی مرۆڤه‌کان بینا بکاته‌وه‌ .  
واته‌ له‌ناو بردنی ئه‌و واقیعه‌ داڕزاوه‌، به‌واقیعێکی تری تازه‌ که‌ بتوانێت سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی شیاوبۆ کۆمه‌ڵگا بخوڵقێنێت،
له‌م ساته‌دا سوکایه‌تی به‌شکۆمه‌ندی تاکی کورد له‌کوردستاندا به‌شێوه‌یه‌که‌، که مرۆڤ له‌که‌م جێگای دنیادا هاوشێوه‌ی ده‌بینێت ئه‌وه‌تانێ هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م گه‌له‌ قڕ ده‌که‌ن و شکۆمه‌ندی که‌سه‌کانی تێک ده‌شکێنن، که‌چی له‌مێدیاکانتانه‌وه‌
فرمێسکمان  بۆ ده‌ڕێژن به‌ مۆسیکی غه‌مگینه‌وه‌ بۆیان ده‌لاوێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ پیشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆسیسیۆنیشه لەو هەرێمە لاقەکراوەدا ، کە تورک و عەجەم و عەرەب  تەراتێنی تێدا دەکەن .‌
به‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی کوردییەوه‌، شکۆمه‌ندی تاکی کورد تێکشکاوه‌، که ‌ئیتر بە سانای ناتوانرێت، که‌سێک بدۆزیته‌وه‌ بڕوای به‌ که‌سایه‌تی خۆی هه‌بێت. 
 بۆیه‌ ده‌ڵێین شۆڕش له‌م کاته‌ددا ئیتر بوار بۆ هیچ تێکشکانێک ناهێڵێته‌وه‌.لاتان سه‌یر نه‌بێت کاتێک نازییەکان فه‌ڕه‌نسایان داگیر کرد لە 10% خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا سه‌نگه‌ری به‌رگریان گرت، بۆیه‌ ڕۆمڵ نه‌یتوانی له‌ نامه‌کانیدا باس له‌و ئه‌فسه‌ره‌ مه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسا نەکات، که‌ نه‌یهێشت دیل بکرێت بەدەستی  دوژمنێک کە نیشتمانه‌که‌ی داگیرکردوه، سه‌رئه‌نجام گه‌لی فه‌ڕه‌نسا جارێکی تر شکمۆمه‌ندیان بۆ گه‌ڕایه‌وه کەدەستیان کردە بەرگری کردن لەخاکەکەیان  .‌
کاتێك به‌عسییەکان حاکمی عێراق بوون زۆڵه‌کورد که‌م نه‌بوون، کە خۆیان به‌ به‌عسییەکان فرۆشتبوو، سه‌رکرده‌ و بەرپرسی به‌ناو شۆڕشگێڕیش که‌م نه‌بوون، که‌ شکۆمه‌ندی خۆیان بۆ به‌عس هه‌راج کردبوو، به‌ڵام کاتێک ڕاپه‌ڕین هات و خه‌ڵک بڕیاری دا ئیتر به‌سه‌، ئه‌وانه‌ هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه‌ ته‌نها ئابڕووچوون نه‌بێت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو گه‌ل ، بەڵام زۆربەی خەڵکیان وەکو خۆیان پیس کرد لەدوایدا .
ئه‌مڕۆ هه‌موومان ده‌زانین گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی بۆ تاکی کورد، ته‌نها به‌ شۆڕش ده‌کرێت. ده‌ش زانین شۆڕشیش پێویستی به‌زه‌مینه‌ی شۆڕش و هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێرانه‌ هه‌یه‌ ، شۆڕشێک کە تاکی ئازاد دروستبکات . 
 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به‌ڕێخراوی شۆڕشگێرانه‌ش هه‌یه‌، ده‌کرێ ڕێخراوی شۆڕشگێرانه‌ له‌م کاته‌دا قاتی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ر و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو که‌ناڵه‌کانیان گرتووه‌، که‌ خۆی له‌بواری ئابوریی و هێز و مێدیادا ده‌بینێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ ئێمه‌ بەبێ شکۆمه‌ندی به‌ره‌و گۆڕه‌کانمان ڕێگه‌ بگرین هیچ نەکەین  ، یان به‌و مانایه‌ی خۆمان بده‌ینه‌ ده‌ست ئه‌م چاره‌نووسه‌، که‌ که‌سایه‌تیمانی تێدا له‌که‌دار کراوه‌و کۆیله‌ و داماوی کردووین، یان  ته‌نها ئه‌وه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ بڵێن ده‌ژینم و مه‌رجمان بۆ ژیان نییه‌. ئه‌وه‌تانێ سبه‌ینێیەکی  دیار بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان نییه‌، ئه‌وه‌تانێ ڕۆژا‌نه‌ به‌قه‌ده‌ر قوربانی بۆشۆڕشێک که‌ سیسته‌مێکی شیاو گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندیمانه‌ به‌س له‌ شەقام و جاده‌کاندا به‌ڕووداوی ئۆتۆمۆبێل قوربانی ده‌ده‌ین و نەخۆشی ژێرپەنجەو ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرەومان دەکات . 
  لەخاکی ئێمەدا له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئاومان نابێت تینیۆتی خۆمانی پێبشکێنین، دارمان نابێت له‌سێبه‌ریدا بحەوێینەوە هه‌ناسه‌یه‌کی پاکی لە ژێرداهه‌ڵمژین و هەستی ژیان بکەین . 
له‌باتی ئه‌وه‌ی مێدیای ئەهلیی ئه‌وانه‌ بکه‌نه‌ بابه‌ت و خه‌ڵکی لێ ئادار بکەنه‌وه‌، دێن باسی گۆڕینی ده‌موچاوه‌ قه‌بیحه‌کان به‌ده‌موچاوه‌ دزێوه‌کان ده‌که‌ن، باسی کابینه‌ پڕ ساخته‌چییەکان ده‌که‌ن، باسی ئه‌وه‌ناکه‌ن بکوژه‌کان بۆ ناچنه‌ به‌ردەم دادگا... !؟ 
 بۆ یاریی به‌شکۆمه‌ندی خه‌ڵک ده‌که‌ن؟  
بۆ و سه‌دان بۆی تر که‌بەناو مێدیای ئەهلیی ده‌بوو بیوروژاندایه تیشکی بخستایەتەسەر .. مێدیا لەووڵاتاندا کە دەڵێن هێزی سێهەمە  لای ئێمە پاشکۆی دەسەڵاتە و هەمیشە خەریکی  جوانکردنی ڕووی پیاوە دزیوەکانە تا پیشاندانی شکۆی شکاوی خەڵکەی بدات .‌ 
 دواجار ڕیفۆرم شکۆمه‌ندی ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ تاکیی کورد، ته‌نها درێژه‌ به‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌دات، که‌ خۆیان وه‌ک داگیرکه‌ر به‌میوان دەزانن و لەگەڵ ئەو خەڵکەدا مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ن. به‌چاو خشان به‌ مێدیای ده‌سه‌ڵاتدا هه‌زاران فاوڵ ده‌ده‌دۆزیته‌وه‌، که‌ ئیتر قابیلی قبوڵ کردن نییه، جگەلەوەش هەرڕۆژەو کەسێکمان بۆ نمایش دەکەن و دەکەنەپاڵەوانێکی پەشمەک .‌ 
 شۆڕش تاکه‌ ڕێگه‌یه‌که‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی بۆ تاک به‌تاکمان، به‌ده‌سه‌ڵات دارانیشه‌وه‌،لەکاتێکدا من کە لەدەسەڵاتداران ده‌ڕوانم به‌زه‌یم به‌که‌سایه‌تی تێک شکاویاندا دێته‌وه کەچۆن  لەبەردەم تورک و عەرەب و عەجەمدا چۆن شکۆی شکاویان وەک ئاوێنەی شکاوی بەرخۆڕ تیشکدەداتەوە...! 
ئەمشەوە لەگەڵ هاوڕیەکمدا  باسی شکۆمان دەکرد ووتم:  بیرتە  دەرۆزەکەرەکانی سەردەمی منداڵیمان چۆن سیمای خۆی دەشاردەوە  تا کەس نەیان ناسنەوە و بەشەرمەوە وردەکانیان کۆدەکردەوە .. !؟ 
هاوڕێکەم پێکەنی ووتی : ئێستا دەرۆزەکەرەکان درزی مەکیان  پیشانی خێرکەرەکان دەدەن و  سەروچاویان هەمووی ماسکاراو هەمەڵشن و ڕەنگاو ڕەنگە ... هاوڕێم  باسی چیدەکەیت ...؟ 
 شکۆمەندی بەراستی  چۆتە قاتی ....! 

 پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (رزگار رانگور) نووسراوە