کوڕ: زۆرم برسیە با بچین سەرو نەفەرێ کەبابی چەوری بۆ بخۆین.
برا کەرەکە: ئەی بۆ نەچین سەرو نەفەرێ قۆزی بۆ بخۆین، خۆ قۆزیش، گۆشتە.
کوڕ؛ گەرمای ئەمساڵ لەوەدا نیەو تاقەت پڕوکێنە، بۆ نەچین بۆ مەلە و خۆمان فێنێك بکەنیەوە.
برا کەرەکە: ئینجا بۆ هەریەکە و پەشتماڵێکی تەڕ لەخۆمان نەئاڵینین و پەڕۆیەکی تەڕ لە دەمو چاومان هەڵسووین، خۆ فێنکمان ئەبێتەوە.
کوڕ؛ ئەمڕۆ هەینیە و ڕۆژی ئەوەیە خۆمان نیشانی میدیاکانمان بدەین و بچینە سەر گۆڕی باوکمان و نەختێ خۆمان بە فەقیری نیشان بدەین و خەڵکی جەرگمانیان پێ بسووتێ.
برا کەرەکە؛ ئینجا بۆ ئێمە هەر لەگردی دەباشانین و خەڵکی وا ئەزانێ لەسەر گۆڕەکەی ئەوین.
کوڕ؛ با حزب بۆ تۆ و حکومەت بۆ من.
برا کەرەکە؛ من وای تێئەگەم یەکێتیەکی تازە لەگریسدا بۆ من و تۆش لە کابینەکەی کاك مەسروور دەوام بکە.
کوڕ: با دایمە تۆ بەجلی سەربازی و کۆمۆ فلاشەوە دەربکەوی لەناو خەڵك و حزب.
برا کەرەکە؛ نا نا من زۆر حەزم لەجلی کەتافی و خاکی و عەسکەریە.
کوڕ؛ ئەزانێ زۆر عەینەکی ڕەشت لێ دێ و خەڵکی وا ئەزانن زۆر جدی و موهیمی.
برا کەرەکە؛ ئەوانە نازانن کە نازانن، چونکێ ڕۆژانێك سەربازی مەلیکی بەریتانی بووین.
کوڕ ؛ با جار نا جارێ کۆبونەوەی حزبی بکەین و ئەم (ها)یەش لە کۆڵ خۆت بکەینەوە.
برا کەرەکە؛ ئەوە ئامۆزا گیانم ڕەوانەی دەرەوە کرد و ئۆتۆماتیکی خۆی(ها)م لێ هەڵئەوەرێ.
کوڕ ؛ پێم باشە مافیاکانی بازاڕ سزا بدرێن و ماڵ و موڵکی یەکێتی بۆ گەل و شاری سلێمانی و گەرمیان بگەڕێنیتەوە.
برا کەرەکە ؛ زۆر زۆرم پێباشە و هەرچی دەنکە گەنمێکێ گوڵەکەی یەکێتی خواردبێ، ئەیگەڕێنەوە بۆ جەماعەتی دژە تیرۆر و ئەوانەی سەر بەخۆمن.
کوڕ ؛ لەبەرئەوەی زمانی کوردیەکەت زۆر پاراو نیە و شت زۆر نازانێ، زۆر مەچۆرە قەرەباڵغی و ئەم جۆرە مناسەبەتانە.
برا کەرەکە ؛ ئەو جارە تەقەو شتی وابوو یەکسەر ووتم با کەس تاقیمان نەکاتەوە بەخوا زەرەر ئەکات.
کوڕ ؛ باشە ئێستا چی بڵێین لای شێخی ماممان و ئەولادەکانی و ئامۆزاکانمان ، هەمویان عاجزن.
برا کەرەکە ؛ کاك مەسعود وەك مامم وایە و ناکرێ ئیهمال بکرێ.
کوڕ ؛ ئەگەر بنەماڵەی بارزانی داوایان لێ کردی دژی پەکەکە هێز بجوڵێنی ، بڵێ بەسەر چاوان.
برا کەرەکە ؛ دژە تیرۆر و ئاسایش و پێشمەرگە خۆم تێیان ئەگەیەنم و ڕایان ئەسپێرم کە گوێ لە فەلسەفەکەی سەدام بگرێ کە هەموو جارێ باوکمان بۆی باس ئەکردین و وەبیریان ئەهێنمەوە کە ئەیووت؛ با لەپێشدا بچن شەڕەکە بکەن دوایی مناقەشەی بکەن.