دژە تیرۆر، یان دژە کورد؟
Tuesday, 27/07/2021, 20:03
845 بینراوە
یەکێک لە ماناکانی تیرۆر واتا کوشتن بە بێ دادگاییکردن جا بەهەر هۆیەک بێت.
لەوەتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی هەن بە بێ تیرۆرکردنی نەیارانی خۆیان نەیانتوانیوە درێژە بە ئەرکەکانیان بدەن.تیرۆر لە ژێڕ پەردەی خەبات ولە ژێرپەردەی شۆرش وشۆرشگێڕی بۆتە بەشێک لە بەرنامە و ئەساسنامەی حیزبەکانیان.لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ئەو ڕێکارە قڕێژە لە لایان کۆمەڵەکان ویێمۆکڕاتەکان بەردەوامیی هەبووە. پاساو هێنانەوە بۆ لادانی دژبەر و رەخنەگرانەی خۆیان لە تیرۆرەوە لە هیچ حیزب ورێکراوەیەکی ئازادیخواز ناوەشێتەوە.هەرجارێکیش کەسێک یان چەند کەسیان تیرۆر کردبێ زۆر وەستایانە دایانپۆشیوە بۆئەوەی کەس گومانیان لێ نەکا. بێگومان کۆمەڵگای دواکەتووش ڕۆڵی سەرەکیی دەبێنێ لەو شیوە ئاکارانەی کە حیزبەکان بۆ ترساندنی کۆمەڵگا بەڕیوەی دەبەن.
رووخاندنی سەددام لە عێڕاق لە لایان ئامریکاوە بۆ ئەوە نەبووە کە دیمۆکڕاسی لەو وڵاتەدا سەقامگیر بێ.ئەوان بە ڕاشکاوی ئەوە دەڵێن.دێمۆکڕاسیی لە ڕێگای خەڵك و دامودەزگای پێشکەوتووی دوور لە فێڵ وتەڵەکەی سیاسی بەرهەم دێ.ئەویش کاتی پێویستە،بەڵام لە باشووری کوردستان دەسەڵاتێک خۆی سەپاندووە کە تەنیا لە ڕێگای ترساندن وهەڕەشە توانیویەتی درێژە بە تەمەنی خۆی بدا. لە پشتی سەریی دیمۆکڕاسیی ، نەتەوەیەکی هوشیار و نەترس و پێشکەوتووخوازهەیە.ئەو نەتەوەیەی کە رێگا نادات دەسەڵات بە ئارەزووی خۆی سەروەت وسامانی ئەو وولاتە بخاتە خزمەتی خۆی و داگیرکاریی کورد.بەداخەوە کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان ئاستی هوشیاریی بە پێی پێویست نییە.
دژە تیرۆر!
سەرکردە یان حیزبێکی وەکو پاڕتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی و ئەو یەکێتیەش کە سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانییە و خاوەنی کارنامەیەکی بەرواڵەت سیاسیی و پڕ لە تیرۆر و ترساندن و زیندان وشکەنجە وئازاردانن، کەچی هەر یەکە لەمانە دامودەزگای تۆقێنەری خۆیان هەیە بە ناوی دژە تیرۆر! هەرکەس دەزانێ بە بیانووی تیرۆر هەزاران چەک و تەقەمەنیی لە ئامریکا وهاوپەیمانەکانی وەرگیرا و برانە بازاڕەکانی چەک فرۆشیی! لە هەبونی دامودەزگای دژە تیرۆر، تەنیا خۆیان تیرۆری خەڵکیا دەکەن و ئازاری هاوڵاتیان دەدەن.
ئەگەریش پێتان وایە دژە تیرۆرتان بۆ شەڕلەگەڵ داعشە، خۆ داعش بۆ ئێوە نێعمەت بووە. کوڕي هەژارلە سەر ناوی پێشمەرگە شەڕی داعشی کردبێ، بەرهەمەکەی بۆ ئێوە وبنەماڵەکانتان بووە. کوڕ وکچی کام لە ئێوە لە شەڕی داعشدا گیانی خۆی لە دەستداوە؟ کاتێک لە شآخ بون کاری تیرۆرتان نەوەستاندووە! هاتنەوە ناوشارەکان ئەوە سی ساڵە دیواری ترستان لە دەوری خەڵک کێشاوە و بە زەبریی چەک و پارەی دزیەتی لە سەر خەڵکی بێ تاوان بوونەتە کەڵگا!
تان وپۆی ژیانتان تیرۆرە، بە تیرۆر و ترساندن درێژە بە دەسەڵاتتان دەدەن، تەنانەت زۆر جار کەسانی نزیکی خۆتانیش بە چەکی تیرۆر لەناو بردووە.هەروەک چۆن لە باکوری وڵاتیش فاشیستێکی وەک ئەردۆغانی لە گژی کورد بەرداوە. دژە تیرۆرتان تەنیا بۆ ئاودیوکردنی سەروەت و سامانیی ئەو وڵاتە پێکهێناوە. کوشتن بەخاتری کوردایەتی، تیرۆر بەخاتری پاراستنی ئاسایشیی دەسەڵاتەکەتان، زیندان بە خاتری پاراستنی حیزبەکانتان، ئێوە خۆتان خودی تیرۆرن ، چۆن لە رووتان دێ سەددام حوسێن وەک ئێوەی کردبایە،ئێستێش سەرکورسیی دەسەڵات دەمایەوە.
ئێوە پێش ئەوەی مرۆڤ بن، دژی مرۆڤن.دژە تیرۆرتان بۆ چییە؟ پێش ئەوەی خەمخۆریی کورد بن، ئێوە خەمن بۆ کورد و نۆکەریی داگیرکارانن، ئەو میراتە نیگریسەش لە باوک و باپیرتانەوە بۆتان بە جێ ماوە. چاو لە ژیانی مەلامستەفا بکەن تا مرد کوردی دەکوشت.چاولە ژیانی جەلال تالەبانی بکەن تا مرد مرۆڤی کوردی بەکوشتدا! ئێوە بنەچەکەی ترس و تیرۆر و کوشتارن، چۆن لە رووتان دێ باسی دامودەزگایەک بکەن کە ناوتان ناوە دژە تیرۆر!؟ ئێوە دژی کوردن هەم تیرۆریستیشن نەک دژی تیرۆر.