(نوری سەعید باشا) سەرۆك وەزیرانی عێراق
Saturday, 08/05/2021, 14:05
7178 بینراوە
(نوری سەعید باشا) سەرۆك وەزیرانی عێراق 1930_1958 هەفتانە جارێک بۆ سەرتاشین ئەچووە لای جەوادی دەلاک .. هەرجارێك کە جەواد سەری نوری سەعیدی چاك ئەکرد، كوڕی سەرتاشەكە خاولی بۆ سەرەك وەزیران ڕائەگرت و پاشاش هەموو جارێك وەکو بەخشیش چوار فلوسی دەدایە مناڵەکە ، ئەو كوڕِەی جەوادی دەلاک گەورە ئەبێت و پۆلی پێنجی ناوەندی تەواو ئەكات،(ئەوکات قۆناغی ئامادەیی تاکوو پۆلی پێنج بوو) ڕۆژێك لەكاتی سەرتاشینی پاشادا جەواد پێی ئەڵێت : جەنابی پاشا ئەوە كوڕِەكەشم پۆلی پێنجی تەواوكرد ، پاشاش پیرۆزبایی لێکرد ، جەوادی ووتی : گەورەم دەمەوێ هاوکاری بكەیت بەڵكو لە كۆلیژی سەربازیدا وەریبگرن و ببێتە ئەفسەر لە سوپای عێراقدا! نوری سەعید پاشاش پێیئەڵێ : دەتوانم بۆ هەر کۆلێژێك کە خۆی بیەوێت لەوێ وەریبگرن بەڵام بۆ كۆلیژی سەربازی مەحاڵە؛! جەوادی دەلاکیش پرسی: قوربان بۆچی كۆلیژی سەربازی مەحاڵە!؟ پاشاش گووتی: ئاخر ئەو كوڕەی تۆ لە منداڵیەوە خاولی بۆ من رائەگرێ و بەخشیش لێ وەرئەگرێ ، بەیانی ببێتە ئەفسەریش هەر بەرتیل لە خەڵک وەرئەگرێ و دوورنیە وڵاتەكەشی ئەفرۆشێ.