مەترسی دووبارەبوونەوەی مێژوو هەر لەم لێدوانانەدا سەرهەڵدەدات
Tuesday, 15/04/2025, 22:16
ڕەخنە لە جوولەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە کەش و هەوای سیاسی گرژیی ئێستای کوردستاندا، ئەوەی پێدەچێت لە هەموو کاتێک زیاتر نیگەرانکەر بێت، تەنها فشارە دەرەکییەکان حیزبە کانی باسوور نییە، بەڵکو دەستکاریی مێژوو و قۆرخکاری و قوڵدارییەکان سیاسی حدکا لە لایەنە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان. لە دوو لێدوانی ئەم دواییەی خالد عەزیزی وتەبێژی حدکا و هەروەها لە بەیاننامەی فەرمیی ئەم دواییەی حیزبدا، و بۆنەی نەورۆز ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە داڕشتنی جۆرێک لە گوتاری هێرشکارانە و تایبەتمەند کە دەتوانێت ڕاستەوخۆ ببێتە هۆی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی دووبەرەکی و تەنانەت شەڕی ناوخۆ لە نێو کورددا.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیی حدکا، لە جیاتی شیکردنەوەیەکی دادپەروەرانە و بەرپرسیارانە بۆ پرسەکانی شەری نێوخۆ جۆرێک لە هێرشی ناڕاستەوخۆ و ئاشکرا بۆ سەر مێژوو و رۆژنامەی ئازاد و هێزە کوردییەکانی دیکە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ترسی کە لەم مێژووە هەیەتی . هاوکات لێدوانەکانی خالید عەزیزی کەڕەنگدانەوەی جۆرێک لە عەقڵیەتی حزبایەتییە کە هیچ بوارێک بۆ قبوڵکردنی فرەچەشنی و بەشداری یەکسان و ڕێزگرتن لە پڕۆژە نیشتمانییەکانی دیکە ناهێڵێتەوە.
خالید عەزیزی لە چاوپێکەوتنکاناڵیNRT.TV به ڕوونی باس لەوە دەکات کە: " پەژاک وەک حیزبێک دەناسێنێت کە بە پێچەوانەی "عەقڵانییەت" و "فەلسەفە"ی خوازراوی حیزبی دێموکرات، بە هەڵە لە گۆڕەپانەکەدا دەرکەوتووە. ئێمە لەگەڵ ئەو مەنتق و مێتۆدەی پکک نین... و پێمانوایە ئەوە لەگەڵ واقعییەت نایەتەوە..."، ئەم جۆرە ئەدەبیاتە نەک هەر وێرانکەرە، بەڵکو جێگەی نیگەرانییە، چونکە لەبری دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، تەپڵی ڕووبەڕووبوونەوە لێدەدات.
هاوکات لە ئەمریکا، لە مەراسیمێکدا نەورۆزی حیزبی خۆیاندا ریورەسەمکانی نەورۆزی نەتەوەی کورد لە نیوخۆ رۆژهەڵات تەنیا بۆ پارتەکەی دەگەڕێنێتەوە و حیزبی دێموکرات بە "حزبی گەل" ناودەبات."لە کاتێکدا ئەو چاوەڕوانیە لە نەورۆز روون بوو کە بەو شکۆوە بگیردرێت چون ساڵی رابردووش هەر بەم شێووە کرابووو دەست بەسر جولەیەکی کۆمەڵایەتی نیو خۆ ویستایان عەزەڵە نیشانی هێزەکانی دیکە بدەن" واقیعی کۆمەڵایەتی و مەیدانی لە کوردستاندا بەڵگەی هەمەجۆریی سیاسی و جەماوەرییە. حیزب بوون لە گەل بە وتنەوەی دروشم بەدەست نایەت؛ بەڵکو پێویستی بە شەرعیەتی جەماوەری و قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی مێژوویی و کارێکی یەکسان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هەیە.
ئەوەی زیاتر جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە کە ئەم ڕێبازە نەک یەکڕیزی کورد لاواز دەکات، بەڵکو ڕێگە خۆش دەکات بۆ دووبارەبوونەوەی کارەساتەکانی شەڕی ناوخۆ. کورد هێشتا یادەوەری تاڵی شەڕە ناوخۆییەکانی دەیان ساڵی ڕابردووی لەبیر نەکردووە و هەر دووبارەبوونەوەی ئەو شەڕانە دەکرێت ئەمجارە بە تێچووی قورسترەوە بێت.
پێویستە هەموو لایەنە کوردییەکان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و ڕەفتاری ئیخلاقی سیاسی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گەلە نەک حزبی.
لە گوتارە دواییەی حیزبی دێموکراتدا دەبینرێن، نەک خزمەت بە دۆزی نەتەوەی کورد ناکەن، بەڵکو زەمینە بۆ شەڕێکی دیکە لە نێو کورددا خۆش دەکەن. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هەموو هێزە کوردییەکان، بێ لووتبەرزی و دوورخستنەوەی ئەوانی دیکە، بەرەو یەکڕیزی و هاوبەشی هەنگاو بنێن، نەک بەرەو دووبارەبوونەوەی تاڵی مێژوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست
کۆمێنت
Tuesday, 15/04/2025, 22:41 مەولود
وێڕای دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی بە تۆی کورد پەروەر بە ڕاستی ئاماژەت بە چەند خاڵی گرینگ کردۆ بۆ هەل و مەرجی ئێستای کورد هیوادارم حدکاش بەخۆداچوونەوە بکا ئێستا کات ئەوە نێ