ماچ
Monday, 07/04/2025, 8:07
له2 / 4 / 1991, سێ ملیوێن ، ژن و پیاو و پیر و منداڵی کورد،له شار و شارۆچکه و ئۆردوگانەکانی باشووری کوردستانه‌وه کۆره‌ویان کرد ، رووه‌و سنووره‌کانی ئێران و تورکیا.
رووبه‌رووی ، باران وته‌رزه‌و سه‌رماوبرسێتی ونه‌خۆشی ومه‌رگ وچاره‌نوسێکی نادیاربوونه‌وه.
ئه‌م ره‌وه به کۆمه‌ڵه ، رەت کردنەوەی كۆمەڵ کوژی ،حەفتاو یەک ساڵی، ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی (پاشایه‌تی وکۆماری عێراق )ی عەرەبی سونی بوو.
کورد له دوای سیناریۆی لۆزنەوە ، لە ١٩٢٣ ەوە بە به‌رنامه‌و پلانی نه‌خشه‌ی داگیرکەران . ئەوە ١٠٠ساڵ زیاترە کۆمەڵ کوژو جینۆساید دەکرێت .
پێشمه‌رگه و وهاوڵاتیان ، لە هەموو تراژیدیاکان دا، له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری،رووبەرووی داگیرکەران بوونەتەوە و بەرگریان لەنیشتمانەکەیان کردووە.
مرۆڤی کورد لە سلیمانی و هەولێر ودهۆک و کەرکوک و بەغداد دەسگیر و زیندانی کراون لە:
( قه‌سری نیهایه ، نوگره‌سه‌لمان ،سجنی ره‌قم یه‌ک ، ئه‌بوغرێب ، فه‌زیلییه، هه‌یئه‌ی که‌رکوک ،ئه‌منی عامه ، شوعبه‌ی 5 له ئیستیخباراتی عامه ، سجنی موسڵ ، سجنی سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆک ، دیاله ،تکریت ، حامیه‌ی سلێمانی وئه‌منه سووره‌که ، ده‌یان ژێر زه‌مین و، قه‌ڵای سه‌خت وقایم ) ، ئە‌شکه‌نجه ی جەستەیی و دەروونی دراوە ، لەسێداره و گولە باران کراوە.
له21 / 2/ 1988 تا 8 /9 /1988، له8 قۆناغی ئه‌نفال ، کورد له ماوه‌ی 168 رۆژ، له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه بۆ زاخۆ ، ده‌سگیروبێ سه‌روشوین کرا ن ، ئیسک و پروسکه‌کانیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا ، شوێن بزر کرا وە.
کۆ رەو تراژیدیایەکی نوێ ی نێودەوڵەتی کورد بوو ،دوای ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال .
گەلی کورد بەیەک دەنگ و بە یەک ئیرادەو بە یەک هەڵوێست ،لە تراژیدیای گه‌وره‌ی پڕله هه‌ڵوێست وته‌حه‌دا ، گرتن و کوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆسایدیان ره‌تکرده وه.
دوای چەندرۆژک لە کۆ روە کە ، سه‌رکردە سیاسییە‌کانی کورد ، لە ناو تراژیدیای کۆڕەوەکەوە، گەیشتنەبەغداد ی پایتەخت.
خوێنی شه‌هیدان و رەشەبای ژهر و ئەنفال وگۆڕە بەکۆمەڵەکان و کۆڕەو )یان ، لە ماچێکی سەدام دا سڕییەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست