بابەتی تر



لاپەڕە 1/16: 1 2 3 4 5 ... :: »

کۆڕەو

Tuesday, 01/04/2025, 20:02


دوای  هەرەسی ئاشبەتاڵ ، دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ سەرکردەسیاسییەکانی کورد  ، لە گۆشە نیگای دۆگمای   حیزبایەتی یەوە، لە شاخ ، کوردیان ،  بە کورد، بەکوشت دا  ، لەناوەڕاستی هەشتاکان دا سەرکردەی حیزبەکان ، نوێنەریان نارد بۆ لای یەکتریی ، بۆ گفتوگۆ ،  لە یەکتریی نزیک بوونەوە  ،هه‌نگاو یان نا ، بۆ  پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستا نی .
له‌ 21/ 2 ‏‏/1988تا 6/ 9 /1988 ، سوپای عێراق وجاش ،  به‌ 8قۆناغ  ، ئه‌نفالی باشووری کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ جیا جیاکانیان کرد .
دوای ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو نیشتمان  ، حزبه‌ کانی کوردستان ، بە یەک دەنگ و بە یەک هەڵوێست ، لە بەرەی کوردستانی دا لە ئیران ،خۆیان رێک خست ،له‌ 2  /  8 / 1990  سوپای عێراق  ، کوێتی داگیر کرد ، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ،ئه‌مه‌ریکاو سه‌رکردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی ،عێراق  یان له‌ کوێت ده‌رکرد  .
راپه‌رین له‌ خوارو  و ناوه‌ڕاستی عێراق و لە کوردستان به‌رپا بوو ،شیرازه‌ی سوپا ی عێراق ‌  ‏بچڕا و ‌هه‌ڵاتن ،له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ ئاڵۆز و دژواره‌دا ،هێزه‌کانی  ئەمەریکاو هاوپه‌یمان ‏، به‌ پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ بۆ داڕیژراو  ، ره‌وتی راپه‌ڕینی  شیعەکان و  کوردیان ، بە جۆرێک ئاڕاستە کرد ، ،سه‌دام له‌ به‌غداد له‌ ده‌سه‌ڵات  دا ‏بمێنێته‌وه‌.
ده‌رفه‌تیان بۆ سەدام ره‌خساند ،سوپا  په‌رته‌وازه و تێك شکاوەکه‌ی  کۆبکاته‌وه‌  ، به‌ جانه‌وه‌رترین ره‌فتار ، په‌لاماری ‏شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقیان  داو ،  شیعەکان نیان کۆمەڵکوژ  کرد.
سوپای عێرق ،  لە گەڵ مجاهیدین ی خه‌لقی ئێران ، جارێکی تر په‌لاماری کوردستانیان  دایه‌وه‌  ، کوردیان کۆمەڵ کوژ کرد ەوە.
 گه‌لی عێراق  به‌ کوردو شیعه‌وه‌ ، له‌ لایه‌که‌وه‌ ، رووبه‌رووی سه‌رکه‌وتنێکی  کاتی دیاری کراو نوونەوە ،لەلایه‌کی تره‌وه‌  ، راپەرینەکەیان ،   بە جۆێک تێک شکاند  ، لە  ‏چاوه‌ڕوانی  کەس دا نەبوو.
 [3 ] ملیۆن  مرۆڤی کورد ، به‌ ژن و پیاو منداڵ و پیر ، به‌ره‌و ‏سنووره‌کان  کۆره‌ویان کرد ، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگی سەدام و رووبه‌ روو بوونه‌وه‌ی  کۆمەڵ کوژی وجینۆساید.
لەو   تراژیدیا  یانەدا   ، دوو دیمه‌نی دژ به‌ یه‌ک ده‌بینین  :
لە دیمەنی یەکەم دا:
ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌ لایه‌که‌وه‌ ، به‌هه‌موو ‏توانایه‌کیانه‌وه‌ پارێزگاریان ، له‌ کوێت کرد و سوپای عێراقیان  تێک شکاندو  لە کوێت وه‌ده‌ریان نان .
لە دیمەنی دووەم دا:
 ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپەیمان ،لە لایه‌کی تره‌وه‌ ،  بواریان نەدا ،هێزەکانی هاوپەیمان بەغداد  بگرێت و و سەدام یان  لە دەسڵات هێشتەوە ، بواریان بە سەدام دا سوپا تێك شکاوە ،پەراوێزەکەی دروست بکاتەوە ،  بۆ کۆمەڵکوژیی شیعه کان ، له‌ ناوه‌راست و خوار ووی  عێراق و  کۆمەڵ کوژی کورد له‌  باشووری کوردستان بکات  .
 له‌ 2 /4 / 1991، [3] ملیۆن ژن و پیاو منداڵی کورد، کۆچ و ره‌ویان ، بۆ رێگای هات و نه‌هات  بەرەو سنوورەکانی ئێران و تورکیا  کرد ، رووبه‌رووی برسێتی و سه‌رماو ‏مه‌رگ و چاره‌نوسێکی ون  .
ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، لە سەرەتادا ،هیچ کاردانەوەیەکیان نەنوند ، لەئاستی یه‌ک دەنگی و یەک ئیرادەیی و  و یەک هەڵوێست و یەک چارەنووسی کۆڕەوەکەی کورد.
 کامێرای ‏میدیای که‌ناڵه‌ جیهانییه‌کان ،تراژیدیای  کۆره‌وی کوردیان ، له‌ رێگاو بان وسه‌ر سنووره‌کانی کوردستان خسته‌ روو . دیمەنەکانی ئه‌و تراژیدیا‌ ‏سامناکه‌ ی کۆڕەو ،  شکۆی  هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دنیا و  پرۆتۆکۆڵەکانی دژ بە جینۆساید شه‌رمه‌زار کرد  .
‏ئەنجومەنی  ئاسایشی نێودەوڵەتی  ، لە ٥ / ٤ / ١٩٩١  ،  بریاری ٦٨٨ ،ی نەتەوە یەکگرتوەکان  دەرکرد:
 ( نابێ سوپای عێراق  ، پەلاماری باشووری کوردستان بدات و کۆمەڵ کوژی کورد بکات ،  ناوچەیەکی ئارامیان  ، لە سەرووی هێڵی ٣٦  ،  بۆ پاراستنی کورد دیاری کرد ، هیزی وڵاتانی  هاوپەیمان گەیشتنە بنکە ی سەربازی (ئەنجەلیک ) لە تورکیا ، بۆ پاراستنی کورد لەوێ دامەزران ،بە ناوی هێزی چەکوشی ئامادەبۆ  پاراستن وگەڕانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی خۆیان .
 کۆره‌و ئه‌زموونی زنجیره‌ کۆمه‌ڵکوژی میلله‌ تێک بوو ،  71 ساڵ  لە عێراق دا کۆمەڵ کوژو ئەنفال و جینۆساید دەکرا  .
کۆج و ره‌و ئه‌زموونێکی ، ‏ پڕله‌  ته‌حه‌دای لۆژیکانە   میلله‌تێک بوو ، تراژیدیای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و  کۆمەڵ کوژی ورەشەبای ژەهرو ئەنفال و جینۆسایدی کورد یان  ره‌ت کرده‌وه‌.‏
عه‌ بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help