تیۆری دوون دوون
Tuesday, 18/03/2025, 17:56
گۆڕانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌م و گه‌شه‌کردنی ته‌کنیک و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی تەکنیکی سەردەم له ژیانی قوتابیاندا، پێویستی گۆڕانی شێوازه‌کانی وانه‌وتنه‌وه‌ی کردۆته پرسێکی پێویست و هه‌نووکه‌یی.
تیۆری دوون دوون یه‌کێکه له‌وشێوازانه‌ی که له پێداگۆکی مۆدێرندا سه‌رکه‌توانه، لە سوید و له زۆر وڵاتی پێشکه‌وتووی دیکەدا کاری لەسەرده‌کرێ.
ریتا دوون و که‌نێت دوون، دووتوێژه‌ری ئه‌مه‌ریکی بوون، له ساڵانی شه‌سته‌کاندا له زانکۆی سانت جۆن، له‌شاری نیۆرک بیریان له شێوازێکی جیاوازی پێداگۆکی کردەوە.
بناغه‌ی بیرۆکه‌ی تیۆری دوون دوون ئه‌وه‌یه، هەموو منالیک بە توانایە و هاوکات هه‌رکه‌سه شێواز و تەکنیکێکی تایبه‌تی و جیاواز بەخۆی، بۆ فێربوون هه‌یه.
ئه‌م دوو توێژەرە، شێوازی فێربوونی دوون دوون یان به سه‌ر پێنج فاکته‌ردا دابه‌شکرد:
1. فاکته‌ری ژینگه و ده‌وروبه‌ر
بۆ نموونه هه‌ندێ قوتابی له کاتی فێربووندا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌ندێ قوتابی دیکە ئاسانتر فێرده‌بن گه‌ر گوێ له مۆسیقا بگرن.
هه‌ندێ قوتابی له‌کاتی کارکردن و خوێندنه‌وه‌دا حه‌زده‌که‌ن ڕووناکیه‌کی زۆریان هه‌بێ، هاوکات هه‌ندێ قوتابی دیکە ڕووناکی که‌م و خامۆش هه‌ڵده‌بژێرن. هه‌ندێک قوتابی له‌کاتی فێربووندا حه‌زده‌که‌ن له‌سه‌ر کورسی دابنیشن و مێز له‌به‌رده‌میاندا هه‌بێ، له‌کاتێکا هه‌ندێکی دیکە باشتر تێده‌گه‌ن که هاتوچۆ بکه‌ن و بجوڵێن.
2. فاکته‌ری هه‌ست
هه‌ندێ قوتابی هه‌یه که زۆر ژیرن به‌ڵام هه‌میشه پێویستیان به هاندان و خه‌ڵاتکردن هه‌یه. هه‌ندێ قوتابی دیکە پێویستیان به ڕوونکردنه‌وه‌ی ورد و ڕوون و ئاشكرا هه‌یه، هه‌ندێکی دیکە، خۆیان ده‌یانه‌وێ به‌رپرسیارێتی زیاتر وه‌ربگرن و زۆر یارمه‌تی مامۆستایان پێویست نیه.
3. فاکته‌ری فیزیاویی
هه‌ندێ قوتابی ئاسانتر فێرده‌بن گه‌ر هه‌ر گوێ‌بگرن، له‌کاتێکا هه‌ندێ قوتابی حه‌زده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیاندا گفتوگۆ و وتووێژ بکه‌ن، هه‌ستده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه باشتر تێده‌گه‌ن. هه‌ندێ قوتابی له‌کاتی وانه خوێندندا حه‌زده‌که‌ن شتێک بخۆن یا بنێشت بجوون، ده‌ڵێن به‌م شێوه‌یه باشتر بیرده‌که‌ینه‌وه.
زۆر قوتابی هەیە، پێیانخۆشە به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ستن و وانه‌کانیان بخوێنن له‌کاتێکدا هه‌ندێ قوتابی دیکە بۆ وانه‌خوێندن شه‌و تا دره‌نگ ده‌مێنێنه‌وه.
4. فاکته‌ری ده‌روونی
هه‌ندێ قوتابی توانای شیکردنه‌وه‌یان زۆر به‌رزه به‌ڵام له سه‌ره‌تادا پێویستیان به فاکت و ورده‌کاری هه‌یه تا له دواییدا شیکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیر بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ قوتابی دیکە ده‌یانه‌وێ سه‌ره‌تا لایه‌نه گشتیه‌کان ببینن و به‌توانا بن له‌م بواره‌دا پێش ئه‌وه‌ی بچنه نێوورده‌کارییه‌کانه‌وه.
5. فاکته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌ندێ قوتابی حه‌زده‌که‌ن به‌ته‌نیا بۆ خۆیان کاربکه‌ن ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجار ئه‌م جۆره قوتابیانه حه‌زده‌که‌ن له ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌که یا له کتێبخانه دابنیشن و وانه‌کانیان بخوێنن، پێویسته ڕێگا له‌م قوتابیانه نه‌گیرێ. له‌کاتێکدا هه‌ندێ قوتابی حه‌زناکه‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ک له پۆله‌که دووربکه‌ونه‌وه و پێویستیان به پشتگیری و یارمه‌تی مامۆستا زیاتره و نزیکی له مامۆستاکه‌یانه‌وه زیاتر هه‌ستی دڵنیاییان پێده‌به‌خشێ.
هه‌ندێ قوتابی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له گروپێکدا ڕۆڵی ڕێبه‌ر ده‌بینن و بڕیارده‌ده‌ن، هه‌ندێکی دیکە هه‌یه له‌سه‌ر ڕێنماییه‌کان ده‌ڕۆن و هه‌ر چیه‌کیان پێبگوترێ به‌و شێوه‌یه ده‌یکه‌ن.
تیۆری دوون دوون تێڕانینێکی نوێیه بۆ فێربوون له پێداگۆکی مۆدێرندا و هانده‌رێکی گرنگه بۆ قوتابخانه و بۆ مامۆستا تا له سیسته‌مێکی کۆلێکتیڤیدا چاره‌سه‌ری تاکی، خۆیی (کەسی)، بۆ هه‌ر قوتابیه‌ک بدۆزێته‌وه.
کاتێک لای مامۆستا ئاشکرا بوو، که قوتابی تاکێکی جیاوازه و به‌شێوازی جیاواز له‌یه‌کتر، فێرده‌بن و زانیاری وه‌رده‌گرن، ئه‌و کاته ڕێز له بۆچوون و خواستی قوتابیه‌کانیش ده‌گیرێ و تێگه‌یشتنیش بۆ پێویستیه‌کانی قوتابی زیاترده‌بێ.
کوردستانێکی ئاوه‌دان و پێشکه‌وتوو پێویسیتی به نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست و به‌توانایه، که بوێرانه و ڕاستگۆیانه گه‌شه به به‌هره‌کانی خۆی بدا و هه‌ست بکات مامۆستا و قوتابخانه‌ش هاوکار و یارمه‌تیده‌رن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست