لە زاری خۆیانەوە بیبیستە و من هیچ ناڵێم

Monday, 17/03/2025, 18:12


سەرۆکی جەهەبە: کورد لەم پرۆسەیەدا دەدۆڕێت‌و بەرەو کارەسات دەبرێت، لەبەرئەوەی ئەردۆغان جێی متمانە نییە

سەرۆکی جەهەپە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەردۆغان لەپاگەندەی پرۆسەی ئاشتیدا تەنها ئەوە دەکات لەبەرژەوەندی خۆیەتی‌و دەربەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد نایە، ئەو دەڵێت "کورد لەم پرۆسەیەدا دەدۆڕێت‌و بەرەو کارەسات دەبرێت، لەبەرئەوەی ئەردۆغان جێی متمانە نییە".
ئاوێنە: ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، کە دووەم گەورەترین پارتی تورکیاو سەرەکیترین هێزی ئۆپۆزیسیۆنە، لەکۆبوونەوەی پارتەکەیدا رایگەیاند کە لەتورکیادا کێشەی کورد هەیە، جەهەپە هەمیشە حزبێک بووە بڕیاریداوە کێشەکە ببینێت‌و هەوڵی چارەسەرکردی بدات، بەڵام ئەردۆغان سیاسەتمەدارێکە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەساڵی ٢٠١٥دا پاگەندەی زۆری کردو دواتر پاشەکشەی کردو کێشەکەی ڕەتکردەوە، ئۆزەڵ وتی "ئێمە وەک جەهەپە پشتیوانی لەو پرۆسەیە دەکەین کە بەتەوقەکردنی باخچەلی لە١ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکردوە لەگەڵ دەم پارتی، هەرچەندە باخچەلی‌و ئەردۆغان تۆمەتی تیرۆریست بوونیان داینە پاڵ کاتێک ئێمە هەمان ڕێزمان لەدەم پارتی گرت، هەرچەندە ڕەخنەی زۆریش لەجەهەپە گیرا کە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەدانانی قەیوم بۆ کەسانێک کە بەدەنگی پاک و خاوێنی خەڵک وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردران".
وتیشی "ئێمە داکۆکی دەکەین کە ئەم پرسە لەناو پەرلەمانداو بەگرتنەبەری هەنگاوی دیموکراتیزەکردن و دانانی یاسا چارەسەر بکرێت. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە دەبێت بە دڵسۆزی و شەفافیەت و کۆدەنگی کۆمەڵایەتی تەواو بەردەوامی پێبدرێت. چونکە ئێمە دەزانین چۆن لەلایەن ئەردۆغانەوە ئەم پرۆسەیە بەرەو کارەسات دەبرێت، وەک ساڵی ٢٠١٥. ئێمە دەڵێین کە هەمان دیدگای هەڵە ئەمڕۆش بوونی هەیەو ئەم پرۆسەیە جارێکیتر بەرەو کارەسات دەبرێت، هەروەک پرۆسەی ٢٠١٥".
ئۆزەڵ ئاماژە بەوە دەکات کە "بیرتان دەخەینەوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٥ مێزەکە لەدۆلمەباخچە دانرابوو، ئامادەکاری بۆ پەخشی ڕاستەوخۆی رێککەوتنەکە دەکرا، لەلایەن ئەردۆغانەوە ڕەتکرایەوە. بۆیە ئەوانەی ئێستا دەڵێن 'ئەردۆغان ئەم پرۆسەیە بەدروستی بەڕێوە دەبات' بیریان دەخەمەوە، دەمەوێت ئەوەتان بیر بخەمەوە کە ئەردۆغان تەنها ئەوە دەکات لەبەرژەوەندی خۆیەتی‌و دەربەستی چارەسەرکردنی پرسی کوردو پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا نییە".
ئۆزەڵ وتی "لێرەوە جارێکی تر ئەمە بیری هەموو تورکیا دەخەمەوە، ئەم پرسە بەچوونی باخچەلی بۆ لای دەم پارتی‌و پاشان بەخوێندنەوەی بانگەوازی ئاشتی عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەر ناکرێ؛ ئەگەر لەدونیادا یان لەتورکیادا کێشەیەکی لەو شێوەیە چارەسەر بکرێت، ئەوا بەدیموکراتیزەکردن چارەسەر دەبێت. ئەگەر بیەوێت کێشەیەکی لەو شێوەیە چارەسەر بکرێت، ئەوا لەسەر دەستی پەرلەمان چارەسەر دەبێت، بۆ ئەمەش داوا لەسەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا، نوعمان کورتولموش دەکەین دەستپێشخەری بکات، لەکاتێکدا ڕۆژنامەنووسان لەزینداندان، لەکاتێکدا سەرۆک شارەوانییەکان کە بوونەتە هۆی دۆڕانی پارتی دادو گەشەپێدان لەهەڵبژاردن، هەم کوردو هەم تورک لەزینداندان، لەکاتێکدا پراکتیزەکردنی قەیوم کە پاشماوەی باری نائاساییە پەیڕەو دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو ئۆپۆزسیۆنەی دەم بکاتەوە بەتیرۆریست ناودەبرێت، لەکاتێکدا بەبێ ئەوەی بتوانن کێشەکانیان ڕوونبکەنەوە، راپێچی زیندان دەکرێن، چارەسەر لەم وڵاتەدا مومکین نییە ".
وتیشی "ئەگەر پەیوەندییەک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی‌و بەخشین‌و وەرگرتن بێت، نازانرێت کێ لەکۆتاییدا سەردەکەوێت، بەڵام تورکیا دەدۆڕێت، کورد دەدۆڕێت، ئەگەر پرۆسەکە بەدروستی لەساڵی ٢٠١٥ ئەنجامبدرایە، نەخوێنڕشتن، نەشەهید لەڕووداوەکانی خەندەقدا دەدران، نەدایکی شەهید دەگریان، نەفرمێسک. بۆیە ئەگەر بڕیار بێت کاری دڵسۆزانە بکرێت، ئەوا لە ژێر ئەم سەقفە بەرزەدا دەکرێت کە پەرلەمانە".
ئۆزەڵ ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێمە هەرگیز لەگەڵ ئەو دانوستانانە نەبووین کە بە بەخشین و وەرگرتن بۆ بەرژەوەندی ئەردۆغان دەکرێت و لەپاشکۆی ئەوانیشدا نابین. بەڵام ئەگەر بەدڵسۆزانە هەنگاو بنرێت بۆ دیموکراسیکردنی ئەم وڵاتە، جەهەپە لەو شوێنە دەبێت کە پێویستی پێیەتی. ئەو دەستە بەرز دەکاتەوە کە پێویستە بەرز بکرێتەوە. ئەگەر ئەمڕۆ تورکیا پرۆسەکە بەم ئاراستەیە دەستپێبکات، تا کۆتایی پشتیوانی دەکەین. ئامانجی ئێمە لە ماوەی دەسەڵاتماندا ئەندامێتی تەواوەتییە لەیەکێتی ئەوروپا. ئەمە تەنها لەڕێگەی دیموکراسی تەواوەوە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هاوڕێکانمان لەجەهەپە وەک هەنگ کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لەئەنجومەنی گەورەی نیشتمانی تورکیا، کە پێکهاتووە لە ١٠ پەرلەمانتارو حەوتیان پارێزەرن، پەرە بەدیموکراسی تورکیا دەدەن تا بگەیەنرێتە ئاستی جیهانی، بۆ ئەوەی بتوانین هەم ببینە ئەندامێکی تەواو لەیەکێتی ئەوروپا و هەم هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم پرسی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت

Saturday, 22/03/2025, 21:30 Nawroz

Dast xosh

Thursday, 20/03/2025, 2:22 مامۆستا ناصر عەزیز هەورامی

دەستت خۆشبێت کاکە سووسەیی بابەتێکی باشت هوروژاندوە، نەتەوەی کورد بەکەس تێک ناشکێنرێت هەرچەند هەتا ئیمڕۆ ئێمە بەراستی و درووستی سەرۆکێکمان نەبوە کە بەتەواوەتی سەرۆک بێت،هەرچەند ئێمە زۆرمان ڕیز کردون کە گوایا سەرۆکن ئەوە هیچی ڕاست نیە ،نەیان توانیوە بەردێک بەخەنە سەر کەڵەکی کوردایەتی یان شێخ بوون یان بەگ یان نەخوێندەوار یان بەکرێگرتەی دەوڵەتە زلهێزەکانی جهان کە شاراوەن و لە پشتی پەردەوە شەری دنیا ئەجووڵینن بەشێوەیێکی باوەڕ پێکراو و تێکدانی ئاشتی کۆی دنیا ئێمەی کوردیش بێجگە لەخۆمان کەسیتر دوژمنان نیە بەڵام ئێمە نایلێین.


کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help