سەرگوورشتەی مار لە نێو ئاینەکاندا
Monday, 17/03/2025, 18:45
(تەورات، ئنجیل و قورعان لەگەڵ وەسێتە کۆنەکان "عقد ألقدیم" " l'Ancien Testament " )
مارەکەی بەهەشت یان سەرگورشتەی " l'Ancien Testament نەسیحەتەکانی حەزرەتی ئیبراهیم" ،مارەکەی سەرگورشتەی گەلگامێشی وڵاتی سۆمەر و وڵاتی یەزیدیان
تەنیا مارەکەی بەهەشتی ئاینی جولەکە، کریستیانی و ئیسلامەکان (ئاینی ئیبراهیمی) بوو رێگری لە مرۆڤ گرد، بە نەمری بمێنێتەوە.
********************
ئاینی(جولەکە، کریستیانی و ئیسلام) خۆیان بە کیتابی دەزانن ( چونکە کاتێک هاتن دووهەزار ساڵ فرەتر بوو سۆمەر نوسینی داهێنا بوو)، (بەگوێرەی بەدواچونەکانم، ئەم سێ ئاینە پاشکۆی ئاینی یەزیدێکانن کە پیان دەوترێت ئاینی مۆنۆتێیزم، "خوای تەنیا".کە بەگوێرەی نووسینەکانی نۆسەدساڵ پێش زاینی، لەسەر پارشومەکانی چەند دەساڵێکە دۆزراونەتەوە نوسراون.
مۆنۆتێیزم، بیری "تاکە خوایی یان خوای تەنیا" بەگوێرەی نوسراوەکانی تا ئەمرۆ دەستمان کەوتوون پاش کەشتێکەی نوح، حەزرەتی ئەبراهیم سەرقافڵەی مۆنۆتێزم و دەوڵەتی رەها بووە. هەرچەندە بە گوێرەی نوسروەکانی وڵاتی سۆمەر باس لە خوای خێر وشەر لەجەستەیەکدا ئەکەن، هەروەها وڵاتی بابل خوای تاکییان پەرستوە، خواکەیان رۆژ بووە.
سێ ئاینەکەی سەرەوە ناوم هێناون نوسراویان لەپاش بەجێماوە. بەسەدەها ئاینیتر بوونیان هەبووە وهەموویان ئیبراهیمی وکیتابیان هەبووە. بەڵام فەوتاون یان فەوتانێنراون بۆیە ئەمرۆ ئەم سێ ئاینەیان بە کیتابی لەقەڵەم ئەدرێن. بیرمان نەچێت داگیرکەران یەکەم هەنگاویان کتێبخانە و مێژوو وێران دەکەن.
-----------------------------------------------------------------
لە کیتابی وەسێتە کۆنەکاندا (عقد ألقدیم) هاتووە،
مارێک سەرپێچی لە فەرموودەکانی خوداوەند کردووە، دادە حەوای فریوداوە لە میوەی داری زانیاری بخوات. بە مەرجێک خوداوەند لە ناو میوەی بەهەشتا تەنیا میوەی دارێکی قەدەغەی لێ کرد بوون. بەگوێرەی نوسراوی وسێتە سەرەتاییەکان ناوی:
داری زانیاریی باشەو خراپە بووە،
L'arbre de la connaissance du bien et du mal .
مارەکەی بەهەشت، تا ئەمرۆ چ کەس نازانێت، بۆ سەرپێچی لە ئەمری پەروەدگارکردوە، تەنیا دەزانین دادە حەوای بۆ ئەم مەبەستە هەڵفریواندوە، ( چونکە بەگوێرەی سێ ئاینە ئیبراهیمێکان ئاسانترە ژن فریوودان: ژن ناقس ألأعقول ودینن) لە میووەی دارە زانیارییە تاقانەکەی ناوەراستی باخی بەهەشتی دەرخووارداوە.
خوداوەند رێی نەدابوو بەتایبەتی ئاغا ئادەم لە میوەی دارەکە بخوات. ئەگەر دادە حەوای بە گوێی ماری شەیتانی نەکردایە، ئاغا ئادەم هەرگیز لە میوەکەی نەدەخوارد.
یەزدان لێی قەدەغەکردبوون، چونکە چ کەسێک لە میوەی داری زانیاریان بخواردایە لە نهێنی باشە و خراپەی کەون تێدەگەیشت. وەلێ ماری شەیتانی هەڵیفریواندن لە میوەی داری
زانیاری بەهەشتی دەرخواردان.
لەگەڵ ئەوەی میوەی داری زانیاری، بەتایبەتی لەنێر یان لە ئادەم قەدەغەکرابوو. مار سەرپێچی لەئەمری خوداوەند کرد، چووە بن کەڵکەلەی مێشکی دادە حەواوە تا مێردەکەی بەمەکری ژنانە و نازەوە لە میوەی داری زانیاری بەهەشت بخوات. ژنە بەگوێی ماری شەیتانی کرد، ئاغا ئادەمی مێردی قوربەسەری خۆی هەڵیخەڵەتاند.
ماری شەیتانی بێهۆش چ قازانج و دەسکەوتێکی نە بوو، جگە لەوەی رق وقینی خوداوەندی لە خودی خۆی و دادە حەوا وبەتایبەتی لە ئاغا ئادەمی هەڵساند. خواند جەزایدان بەوەی:
تا مار لەدنیادا مابێت؛
دەبێت لە نێو تەپوتۆز و خۆڵدا بژی و خواردنی لە مێش و مەگەز ومشک و جرج فرەتر نەبێت.
دادە حەوا وئاغا ئادەمی بەپەلە لەبەهەشت دەریکردن.
وەلێ ماری سەر گورشتەی گەلگامێشی وڵاتی سۆمەر وەک ئەوەکەی سێ ئاینە کیتابێکە نەبوو.
***************************************.
گەلگامێش پاش ئەوەی هاورێ خۆشەویستەکەی ئینکیدۆ کۆچی دوایکرد. حەوت شە و حەو رۆژ قووری پێوا، سەری خۆی بۆ هاورێ خۆشەویستەکەیی بەدار ودیواردا ئەدا. هەموو خەڵکی وڵاتی سۆمەر بەزەیان بە گەلگامێشدا دەهاتەوە، داوایان لێدەکرد کەمێک هێور بێتەوە. خودی ئەنکیدۆ یەزدانی هێمنی وبیرکردنەوە بوو. گالگامێش بەپێچەوانەوە یەزدانی شەر وئاژاوە وهێزبوو.
هەردوکیان پێشووتر لەشەرێکی قورسی چەند رۆژەی نێوانیاندا کەسیان نەیان توانیبوو کۆڵ بەویتریان بدات، لە ئاکامدا ببوون بە هەورێی خۆشەویستی یەکتر. ببوون بە یەک کەس لە دووجەستەدا. یەزدانی شەر وخێر لەجەستەیەکدا.
گەلگامێش پاش حەوت شە وحەوت رۆژ نە نووستن و قورپێوان، زۆر هیلاکبوو بریاریدا سەری خۆی هەڵگرێت. واز لە خداوەندی و پاشایەتی بهێنێت( ئەوسەردەمانە پاشا لەهەمان کاتدا یەزدان بوون). بەدوای نەمریی و بەهەشت و ژیانی رەهادا بگەرێت، تا مرۆڤ وەک خودی خۆی خەفەتی مردن نەچێژێت.
رووی لە هەرد وکێو کرد. زۆر رۆشت زۆر خۆی هیلاککرد. دەگێرنەوە ٣ مانگی تەواو بەرو رۆژئاوا کێوی بەردەم کۆتای زەوی رۆشتووە. ئەو کێوەی ئێواران رۆژی تێدا ون دەبێت. هەروەها بەیانی لە رۆژ هەلاتەوە بۆ روناککردنەوەی زەوی ئامادە دەبێتەوە. بە مەزەنەی ئەقڵیان کێووەکە کوونێکی فرە مەزنی تێد بووە، ئێواران رۆژ بووە بەتیشک و بەوکونەدا کشاوە.
لە نوسراوەکانی سەرگورشتەی وڵاتی سۆمەردا نوسراوە، دوو کەس؛ ژن و پیاوێک لەو کونە بەودیودا ژیاون، بە ناوی ( ئۆتاناپشتیم). کاتێک لافاوە مەزنەکە هەموو ژیانی سەر ئەرزی لەناو برد بوو، ژن و پیاوەکە، بەلەمێکی گەورەیان درووستکردبوو، خۆیان لە لافاوەکە رزگارکردبوو. پاش رزگار بوونیان ببوون بە نەمر و ئەزەلی. هەروەها نهێنی گەیشتن بە ژیانی ئەبەدی و زانیاری باشەو خراپەیان لە تاقیکردنەوەی ژیاندا فێربوون.
گەلگامێس ئاواتی بوو، بگاتە کن ( ئۆتاناپشتیم)، داوایان لێبکات چۆن ئامانجی نەمری بەدەست بهێنێت؟. لە پاش مردنی هاورێ خۆشەویستەکەی (ئیکیندۆ)، باوەری بەژیانێک نەمابوو مردنی تێدابێت. ئەیویست ژیانی مرۆڤ نەمری بێت.
گەلگامێش تاگەیشتە دامەنی چیاکانی رۆژئاوا، فرە کۆسپی هاتە رێگا، لە هەژدیها ودێو درنجێکی زۆری بۆهاتن وشەری لەگەڵکردن وکوشتنی، هەموو کۆسپەکانی بە درووستی لەبەردەمیدا نەهێشت. تا دواجار گەیشتە بەردەم ئەشکەوتەکەی ئێواران رۆژ وەک تیشک تێدا تێپەر ئەبوو.
هەژدەها پاسەوانەکانی ئەشکەوتەکە زۆریان رێنمایکرد، نەچێتە ئەشکەوتەکەوە
بە پێچەوانەی ئاینی ئیبراهیمێوە. لە نوسراوەکانی خوا گەلگامێشدا مرۆڤ دەیەوێت بچێتە بەهەشتەوە، بۆ ئەم مەبەستە بۆ گەیشتن بە ژیانی ئەبەدی و نەمری مرۆڤ تێدەکۆشێت. لە ئاینە ئاسمانێکاندا مرۆڤ بە هۆی کەم هۆشی ئافرەتەوە، نێر ومێیان و خانمان و پیاویان لە بەهەشت دەردەکرێن. بە پێچەوانەوە لە ئاینی سۆمەر و گەلگامێشدا.
گەلگامێش پاش شەرو داواکاریەکی زۆر تووانی هەژدیهاکانی بەردەم دەروازی ئەشکەوتەکەی ( ئۆتاناپشتیم) تێدا دژیان، رێگەی بدەن بچێتە ژوورەوە.
کاتێک لە ژوورە وە ( ئۆتاناپشتیم)ی مێردی بینی و داوای لێکرد، رەحمی پێبکات نهێنی بوون بە ئەزەلی ونەمری پێبڵێت، هەروەها زانیاری چاکەو خراپەی فێربکات. ( ئۆتاناپشتیم)ی مێرد رازی نەبوو
----------------------------------
ئەمە کورتەیەکی کەمە لە چیرۆکەکەم، بە درێژی باسی ماری دووهەم دەکەم. کە تەواوم کرد، بە رووخسەتی خۆتان بۆتانی دەنێرم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست