ڕێککەوتنی مەزڵوم و شەڕع

Wednesday, 12/03/2025, 9:28


پێشەکی:

لە هەموو ڕێککەوتنێکی سیاسیدا، کۆمەڵێک فاکتەر ڕۆڵی سەرەکییان دەبێت لەوەی کە لایەنەکان مەرجەکانیان بسەپێنن. فاکتەری دەرەکیی و نێوەخۆ ڕۆڵی سەرەکیی دەگێرن لە خوڵقاندنی زەمینەیەک کە چارەنووسی ڕێککەوتنی دوو لایەن یان چەند لایەنێک دیاری دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوە بگوترێت، کە لە ژیانی سیاسی و مێژووی خەباتی گەلاندا، هەموو کاتێک بەختیاوەر نەبووە، کە هەموو فاکتەرەکان لە یەک کاتدا کۆببنەوە، بەڵام لە هاوکێشەی سەنگی فاکتەرەکاندا، دەتوانرێت مەرج بسەپێندرێ، دەستکەوتی سیاسی دیاری بکرێت و هەنگاو ئەگەر بچووکیش بێت بەرەو پێشەوە ببردرێت. لێرەدا مەبەست لەو ڕێککەوتنەیە کە لەنێوان قەسەد و دیمەشق، بە واژۆی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع لە ١٠/٣/٢٠٢٥دا پێناسە کرا.  

بەراوردێک لەنێوان قەسەد و حکومەتی شەرع و سوریای ئەمڕۆ:

هێزی قەسەد و ناوچەکانی ژێر دەستی، گەورەترین بەستەڵەگی بەردەمی شەڕع و ئەردوغان بوو، ئەو ناوچەیە خاوەن هێزی سەربازیی مەشق پێکراوی لەلایەن ئەمریکاوە بوو. ئەو هێزە خاوەن ئەزموون شەڕ و بەرەنگاری بوونەوە بوو، هەروها تا ڕادەیەک خاوەن ئامرازی سەربازیی خۆی بوو. جگە لە کۆمەکیە دارایەکانی ئەمریکا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی قەسەد لە ڕووی ئابووریەوە دەوڵمەندترین ناوچەی سوریا بوو، خاوەن ئیداریەکی سەربەخۆ و پشتیوانی نێودەوڵەتی بوو، خاوەن سەرکردەی دڵسۆز و لێهاتوو و پێگەی جەماوەریی بەهێز بوو، هەروها ناوچەیەک بوو کە هەموو زیندانیانی داعشی لێ بوو، کە ئەمریکا کردبووی بەهۆ بۆ مانەوەی پارێزگاری کردن لە قەسەد و ناوچەکانی دەوروبەری، خاوەن ناوبانگێکی پاکی نێودەوڵەتی بوو، لە هەمووی گرنگتر نواتی لە دایک بوونی بەلای کەمی هەرێمێکی سەربەخۆ بوو بۆ نەتەوەیی کورد لە ڕۆژئاوادا،  واتە قەسەد ئەمڕۆ لە لووتکەی بەهێزیدا بوو کە لەسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ شەرعدا دانیشت، ئەوجا دەبوایە یان مەرچ بسەپێنێت یان یاخی بێت.
حکومەتی شەرع و دۆخی سوریای ژێر دەسەڵاتی،  ئەمڕۆ سوریا کۆمەڵگەیەکی لەیەکترترازا، پێکهاتەکان نەگونجا و ناتەبای پڕ لە ڕقوقین، سنوورێکی ئاواڵا کە تورکیا و ئێران و هەموو هێزەکانی ناوچەکە زەفەری پێ دەبەن، بوونی هێزی موعارەزەی عەلەویەکان لەلایەک، بوونی هێزی موعارەزە لەنێو پاشماوەی ئەسەدیەکان، بوونی قەسەد لە ئیدارەی سەربەخۆدا، بوونی دەیان میلیشیای چەکداری سەر بە گروپە ئیسلامیەکان و تورکیا و وڵاتانی دراوسێ، سوپایەکی بێ هێزی لەیکترازا،  ئابووریەکی داڕماو، سەرکردەیەک کە متمانەی کەسی مسۆگەر نەکردووە، تا دەگات بە وڵاتە عەرەبیەکان کە تا ئێستا، تەنیا قەتەر و سعودیە پشتیوانیان لێ کردوە. ئەحمەد ئەلشەرع لەنێو هێزێکی وەک داعشدا پەروەردە بووە خاوەن ناوبانگێکی باشی نێودەوڵەتی و ناوچەیی نییە. ئێستا هەموو جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی سیاسی سوریا ڕووخاوە، هەموو دامودەزگە حکومیەکانی هەڵوەشاوەتەوە، واتە سوریایەکی داڕماو لەژێر دەستی ئەحمەد ئەلشەرع دایە، ئەگەر تورکیا و ئەمریکا دەستی لێ بەردەن، بەرگەی دوو سەعات ناگرێت.  واتە کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا تەنیا لە بەرژەوەندیی قەسەدی نەدەدا لە سوریا و ناوچەکەدا، ئەڵبەتە بۆ شەرعیش گرفتی مەزنی دەنایەوە، ئەوا ئەگەر ڕاست بێت کە ئەمریکا نیازی هەبێت کە لە سووریا بکشێتەوە. کەواتە سوریا هەنوکە لە بێ هێزترین قۆناغیتی، ئەگەر لەو قۆناغەدا کورد نەتوانێت لەسەر مێزی گفتوگۆدا مەرجی بسەپێنێت، دەستکەوتێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی بۆ خۆی مسۆگەر نەکات و نەتوانێت پێ داگرێت، بە دڵناییەوە کاتێک کە دەسەڵاتی نوێی سوریا خۆی گرت، سوپاکەی ڕێکخست،  ئابووریەکی پتەوی پێکەوەنا، پەیوەندیی دیبلوماسی فرەوان کرد و لە ئەمڕۆ بەهێزتر بوو، ئەوا دۆخی میللەتی  کوردیش بەرەو خراپتر دەچێت. بۆیە بەهەموو پێوەرێک بێت، قەسەد دەیتوانی پێداگری بکات، نەبێتە ئامرازێک بۆ لە دایک بوونی ڕێککەوتنێک، کە هیچ دەستکەوتێکی نیشتمانی و نەتەویی بۆ کورد تێیددا بەدی ناکرێت. 

فشارە دەرەکیەکانی کە لە پشتی ئەو ڕێککەوتنەن

هێزە دەرەکیەکانی وەک ئەمریکا و ئەوروپا و ڕوسیا، کاردانەوەیان هەیە لەسەر چارەنووسی هێزی سیاسی و میلیشیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوان بەگوێرەی بەرژەوەندیان مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان و لایەنەکان دەکەن، دەستیان هەیە لەدەستنیشان کردنی سەڕۆکی وڵاتانی ئەو ناوچەیە، بۆ نمونە ڕوسیا ئەسەدی گەرەک بوو بەڵام ئەمریکا نەیدەویست، بۆیە ئەحمەد شەرع بە پشتیوانی ئەمریکا و تورکیا و ئەوروپا گەیشتە دەسەڵات.  
ڕوونە کە واژۆ کردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن مەزڵوم کۆبانیەوە بە پلەی یەکەم بە فشاری ئەمریکا، ئەوروپا و تورکیاو شەرع بووە بە پشتیوانی لەلایەن قەتەر و سعودیەوە. واتە هەنووکە بۆ مەلەفی سوریا ئەوانە بەتایبەتی ترامپ و ئەردوغان لەیەک سەنگەرن، بەڵام دەبێت ئەوەش ببینین کە ئەوە کۆتایی دنیا نییە، لە ناوچەکەدا هەر ئەوان نین، زلهێزی دی هەن کە بەرنامەی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ مەلەفی سوریا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابووریەکانیان بەدوای هاوپەیمانیەتیدا عەوداڵن. بەمانایەکی دی، ئەگەر قەسەد گەرەکی بوایە و بەشێوەیکی کاتیش بوایە یاری لەسەر پەتەکان بکردایە، وەک تاکتیکی سیاسی، سوودمەند بوایە لە ناتەبایی و ناکۆکیی نێوان زلهێزەکانی دنیا و ناوچەکە، وەک ڕوسیا کە وەک زلهێزێک بەرژەوەندیی لە ناوچەکەدا هەیە، کە لەگەڵ بەرژەوەندیی ئەمریکا و تورکیا وەک هێڵی تەریب وان و ناگەن بەیەکدی. لەلایەکی دی ئیسرائیل ناکۆکیی لەگەڵ وڵاتەکانی ناوچەکەدا هەیە لە سوریادا دەیەوێت ئەگەر وەک کارتیش بێت عەلەویی و کورد بەکاربهێنێت. لەلایەکی دی ئێران بۆ خۆی کێشەی هەیە، وڵاتە عەربیەکان ناتەبا و ناکۆکن، کەواتە تەنیا تورکیا و ئەمریکا نین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، گەلێک سەنگەری دی هەیە کە بەگوێرەی پێویست و کات، دەتوانرا سوود لە پەیوەندیەکانیان وەربگیرێت و هاوپەیمانیەتی دی دروست بکرێت، لەبری ئەوەی ببن بە کوڕێکی شەرمنی ئەمریکا.    

دەستکەوتی مەزڵوم کۆبانێ لەو ڕێکەوتنەدا

ئەگەر بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێن، ئەوا لە هەرێمێکی سەربەخۆی  تەمەن ١٣ ساڵەیەوە، بۆ تەنیا وەرگرتنی ناسنامەی هاووڵاتی بوونی کورد لە سوریای عەرەبیدا، کە لە دەستوری سوریادا جێگیر بێت، واتە تاکی کورد ئەوە مسۆگەر بکات کە تاکێکی کوردیی سوریە، هەروها مسۆگەر کردنی مافی ڕۆشەنبیری و زمان، گەڕانەوەی کوردە ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، پێمان خۆش بێت یان نا، ئەمە پەشەکشەیەکێ گەلێک مەزنە لە سیاسەتدا.
ئێمە ئەزموونی ناسنامەی هاووڵاتی بوونمان لەسەر ئەرزی خۆماندا هەبووە، لە ڕۆژهەڵاتی وڵات تاکی کورد ناسنامەی ئێرانی هەیە، لە عیراق بەهەمان شێوە ناسنامەی عیراقی بوونمان هەبووە، بەڵام هیچ کاتێک ئەو هاووڵاتی بوونە خۆشبەختی نەهێناوە، لە عیراقدا کیمیاباران و ئەنفال و پاکتاوی نەژادی و ڕاگوێزانەوە و کوشتن و لەسێدارەدان بەشمان بووە، لە بەشەکانی دیش بەهەمان شێوە، بۆیە ئەمە زۆر بچووک کردنەوەی پرسی کوردە، کە پاش ئەو هەموو قوربانیە داوا بکەین وەک تاکێکی عیراقیی یان ئیرانیی یان سوریی و تورکیی بناسرێن، لە کاتێکدا هەموو وڵاتە عەرەبیەکان و ئیسلامەکان ددان بە مافی ڕەوای نەتەوەیەکی ٤٠ میلیۆنی دانانێن! 
کورد چۆن دەتوانێت مافی مسۆگەر بکرێت، لەژێر عەقڵیەتی سەرکردەی وڵاتێک کە تا دوێنی هەڵگری بیرۆکە و پەروەردەی داعش بووە و ئێستا لەژێر باڵی ئەردوغانە و بەکۆمەڵ عەلەوی و دێرزوریەکان دەکوژێت. بەگوێرەی بیروباوەڕی سەڕۆکی سوریا بێت، دەبێت ژن باڵاپۆش بێت، واتە ئەو هەموو ژنە ئازادیخوازە کە لە ڕیزەکانی قەسەد چەکیان لە شانە، ئایا لەنێو سوپای سوری جێگەیان دەبێتەوە؟ یان دەبێت بچن بۆ ماڵەوە و لەچەک بکەن؟ ئەو ڕێککەوتنە بەگوێرەی سەنگ و پێگەی جەماوەریی قەسەد، هیج دەستکەوتێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی بۆ کورد نەپێکاوە.

دەستکەوتی ئەحمەد شەرع لەو ڕێککەوتنەدا

ئەگەر بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێن، ئەوا ئەحمەد شەڕع بەو ڕێککەوتنە، گەورەترین بەستەڵەکی لەبەردەم تورکیا و دیمەشق تواندەوە، بۆیە ئەردوغان هەر زوو پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی. ئەو مەزنترین  دەستکەوتی سیاسیی و نیشتمانیی و نەتەوەیی مسۆگەر کرد، کە ئەویش پاراستنی یەکێتی سنووری خاک و نیشتمان و کۆمەڵگەی سوریای عەرەبییە. ئەو توانی خەونی حوکمی فیدڕاڵی، کۆنفیدراڵی و جیابوونەوەی هەرێمی کورددان لەگۆڕ نێت. وەرگرتنی ئابووریەکی پتەوی ژێر دەسەڵاتی قەسەد، بگرە لە بیرەنەوتەکان و گاز و تا دەگات بە سامانە سروشتیەکانی دی.  تواندنەوەی هێزێکی سەربازیی خاوەن ئەزموونی مەشق پێ کراوی پتەو لەنێو سوپای سوریادا. کۆنتڕۆڵ کردنی هەموو خاڵە سنووریەکان و فرۆکەخانەکانە.  گەڕانەوەی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بۆ نێو سوپا و ژێر دەسەڵاتی دیمەشق، کە هەر لە سەرەتاوە دژی دەسەڵاتی سەربەخۆی کورد بوون لە ڕۆژئاوادا، بە دڵنیایەوە کارێگەریان دەبێت لەنێو سوپادا کە لە ئەنجامدا سوپایەک پێک دێت کە کوشتنی کوردی لا جیهاد و حەڵاڵ دەبێت.  

لەچ کەشوهەوایەکدا مەزڵوم ئەو ڕێککەوتنەی واژۆ کرد

بەگوێرەی میدیای ناوچەکە و دنیا بێت، ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان شەو ڕۆژێکدا نەبووە، لە مانگی دووی ئەم ساڵدا چەند جارێک شەرع لە تەلەفزیۆنی سووری ڕایگەیاند کە قەسەد ئامادەن ڕێکبکەون. لە ٢٠/٢/٢٠٢٥دا مەزڵوم کۆبانی بە فرۆکەی ئەمریکی بردرا بۆ دیمەشق، لەژێر چاودێری ئەمریکا لەگەڵ شەرع دانیشت. لەو کۆبونەوەیەدا شەرع بە ڕاشکاوانە گوت بووی، ئێمە شەریک لە دەسەڵاتدا قبوڵ ناکەین، بەڵام ددان بە هاووڵاتی بوونی کورد وەک سوریەک دەنێین. بێ گومان ئەو وێنەیە لە زهندا مەزڵوم کۆبانی وەک وێنەی زلێنسکی لە کۆشکی سپیدا دەنوێنێ. واتە شەرع بە پشتی ئەمریکا مەرجەکانی سەپاندوە، بەڵام جیاوازی زێلینسکی لەگەڵ مەزڵوم لەوەدایە، کە زێلینسکی سەڕۆکی وڵاتێکە هەڵبژاردەی دی لەبەردەمدا نییە، تەنیا ڕێککەوتن و کورسی دەسەڵات بەجێهێشتن نەبێت، بەڵام مەزڵوم کۆبانێ هەڵبژاردەی دی لەبەردەمدا هەیە، کە ئەویش شەڕی پارتیزانی و بوونی هێزێکی چەکداری کوردییە لە قەندیل، ئەگەر ئەوانیش گوێڕایەڵی ئۆجەلان نەبن و بەتەمای ئاشبەتاڵ نەبن! 

تێگەیشتنی زۆرینەی سادەی شەقامی کوردیی لە ڕۆژئاوا بۆ ئەو ڕێککەوتنە

 بەرێوەبەرانی ڕۆژئاوا، لێپرسراوەتی سەر شانیانە، کە ڕاستی ئەو ڕێککەوتنە لەخەڵک بگەیەنن، چونکە هەڵپەڕین و دەربڕینی خۆشی و شادی لەلایەن جەماوەریی کورد کە لە میدیا جیهانیەکان و ناوچەیەکاندا ڕوماڵە دەکرێت، سەرکەوتنی ئەمریکا و ئەحمەد ئەلشەرعە و ساویلکەیی ئەو میللەتە دەگەیەنێت، هەروها داپۆشینی خیانەتی ئەمریکایە کە لە نەتەوەیەکی کرد، کە بەدڵ و بەگیان هاوپەیمانەتیان لەگەڵدا بەست.  بەدڵنیایەوە ئەو خەڵکە بەدوای سۆز کەوتوون، تێناگەن کە ئەو ڕێککەوتنە، چەندێک لە پرسی ڕەوای نیشتمانی و نەتەوەیی کوردیی داوە و چەندێک لە ئەندازەی ئەو پڕسە ڕەوایەی کەم کردۆتەوە!

خاڵەکانی ڕێکەوتنەکە

نص الاتفاق بين الدولة السورية وقوات سوريا الديمقراطية (قسد) | الموسوعة | الجزيرة نت
في ما يلي نص الاتفاق الذي وقعه الرئيس السوري أحمد الشرع وقائد قوات سوريا الديمقراطية مظلوم عبدي، والذي يقضي بوقف إطلاق النار واندماج قوات سوريا الديمقراطية ضمن مؤسسات الدولة (العبارات التي بين قوسين إضافة من الجزيرة نت للتوضيح):

بناء على اجتماع جرى بين الرئيس أحمد الشرع ومظلوم عبدي يوم الاثنين الموافق لـ10 آذار (مارس) 2025 تم الاتفاق على ما يلي:
1- ضمان حقوق جميع السوريين في التمثيل والمشاركة في العملية السياسية وكافة مؤسسات الدولة بناء على الكفاءة بغض النظر عن خلفياتهم الدينية والعرقية.
2- المجتمع الكردي مجتمع أصيل في الدولة السورية، وتضمن الدولة السورية حقه في المواطنة وكافة حقوقه الدستورية.
3- وقف إطلاق النار على كافة الأراضي السورية.
الشرع (يمين) وعبدي وقّعا الاتفاق في دمشق يوم 10 مارس/آذار 2025 (الفرنسية)
4- دمج كافة المؤسسات المدنية والعسكرية في شمال شرق سوريا ضمن إدارة الدولة السورية، بما فيها المعابر الحدودية والمطار وحقول النفط والغاز.
5- ضمان عودة كافة المهجرين السوريين إلى بلداتهم وقراهم، وتأمين حمايتهم من الدولة السورية.
6- دعم الدولة السورية في مكافحتها فلول الأسد (نظام بشار الأسد) وكافة التهديدات التي تهدد أمنها ووحدتها.
7- رفض دعوات التقسيم وخطاب الكراهية ومحاولات بث الفتنة بين كافة مكونات المجتمع السوري.
8- تسعى اللجان التنفيذية إلى تطبيق الاتفاق بما لا يتجاوز نهاية العام الحالي.

المصدر : الجزيرة
https://www.aljazeera.net


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە