ھەشتی ئازار ڕۆژی جیھانی ژنان و ھێزی ژنانی کورد

Saturday, 08/03/2025, 19:30


- ئاخۆ ڕۆژی جیهانی ژنان چی بێت؟
- ئایا بیرۆکەی ڕۆژی جیھانی ژنان لە کوێوە سەری ھەڵداوە؟
- ئاخۆ لە کوێی جیھاندا ئاهەنگی ڕۆژی ژنان دەگێڕدرێت یان قەدەغە دەکرێت؟
- ئاخۆ بۆچی ئاهەنگ بۆ ڕۆژی جیھانی ژنان دەگێڕدرێت؟
- ئایا ئەو چالاکییەکان چین کە بۆ ڕۆژی جیھانی ژنان ڕێکدەخرێن؟
- ئاخۆ ئازایەتی ژنانی کورد چۆن بێت؟ تۆ بڵێی داعش زەبری ئەو ئازایەتیە لەبیر بکات؟
- ئاخۆ ڕۆژی جیھانی ژنان چی بێت؟
ڕۆژی جیهانی ژنان ساڵانە لە ٨ی ئازار بەڕێوەدەچێت و تیشک دەخاتە سەر مافەکانی ژنان و یەکسانی لەگەڵ پیاواندا!  ٨ی ئازار ڕۆژێکە بۆ داننان بە لێھاتویی و دەستکەوتەکانی ژنان. بەوەش ژنان دەتوانن کە سەرنجی کۆمەڵگە ڕابکێشن بۆ ئەو نایەکسانی و جیاکاریەی (تمييز) کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت لە ھەندێک کۆمەڵگەدا!
- ئایا بیرۆکەی ڕۆژی جیھانی ژنانی لە کوێوە سەریھەڵداوە؟
- لە ساڵی ١٩٠٨دا هەزاران ژن لە نیویۆرک بۆ باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و کورتکردنەوەی کاتەکانی کارکردن و مافی دەنگدان خۆپیشاندانیان کرد.
- لە ساڵی ١٩١٠دا ژنە سۆسیالیستی ئەڵمانی (کلارا زێتکین) لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی ژناندا، پێشنیاری کرد کە ڕۆژێکی دیاریکراو بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا هەڵبژێردرێت!
- لە ساڵی ١٩١١ یەکەمین ڕۆژی ڕەسمی ئافرەتان لە وڵاتانی ئەڵمانیا و نەمسا و سویسرا و دانیمارک بەڕێوەچوو!
- لە ساڵی ١٩٧٧ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٨ی ئازاری وەک ڕۆژی جیهانی بۆ  ژنان ناساند.
- ئاخۆ لە کوێی جیھاندا ئاهەنگی ڕۆژی ژنان دەگێڕدرێت یان قەدەغە دەکرێت؟
ڕۆژی جیهانی ژنان لە زۆربەی ووڵاتانی جیهاندا بەڕێوەدەچێت، بێجگە لە ھەندێک ووڵاتی ئیسلامی نەبێت، وەک ئەفغانستان و ئێڕان وسعودیە و ھەندێک ووڵاتانی تری ئیسلامی! بەڵام لەزۆربەی ووڵاتە دیمۆکراتی و پێشکەوتووەکاندا تەنانەت ئەو ڕۆژەش وەک ڕۆژێکی پشووی فەرمی دەدەنرێت! لە ھەندێک وڵاتانیشدا وەک هۆڵەندا و ئەمریکا  بەو بۆنەیەوە خۆپیشاندان و هەڵمەتەکانیان بۆ ئاهەنگیش سازدەکەن.
- لەم ووڵاتانەشدا ڕۆژی جیھانی ژنان قەدەغە و بڤڤەیە!
- لە ئەفغانستان ،  لەوەتەی تاڵیبان گەڕاوەتەوە سەر دەسەڵات، مافی ژنان بە توندی بەرتەسک کراوەتەوە و زۆرجار کۆبوونەوەکانی ڕۆژی ژنان قەدەغە دەکرێن یان سەرکوت دەکرێن.
- لە ئێران،  حکومەتی ئێران بە فەرمی دان بە ٨ی ئازاردا نانێت، بەڵام چالاکانی ژنان و ھەندێک گروپی نا حوکومی تر، داکۆکیکاری لە مافی ژنان دەکەن و هەوڵیشی بۆدەدەن! بۆ نمونە، ناڕەزایەتییەکان لە دژی چەوساندنەوەی ژنان بەردەوامە و بزووتنەوەی (ژن، ژیان، ئازادی) زۆرجار بە توندی سەرکوت دەکرێن و لەسەر ئەو بزوتنەوەیەوش ھەندێک جاریش ژنانی قارەمانی کوردی ڕۆژھەڵات، دەبنە قوربانی و شەھید دەکرێن لەلایەن دەستەڵاتی عەمامە بەسەرەکانەوە!
- لەسعودیە،  بە فەرمی سعودیە یادی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان ناکات.
- بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئاهەنگ یان کۆنفرانسی بچووک سەبارەت بە مافەکانی ژنان بەڕێوەچووە، ئەمانەش بەزۆری لەلایەن حکومەتەوە ڕێکدەخرێن.
- ژنان لەم دواییانەدا مافی زیاتریان بەدەستهێناوە، وەک مافی شۆفێری، بەڵام کەلتورەکەیان، ڕێگەنادات و چالاکوانەکانیان گۆشەگیر کردووە.
- ئاخۆ بۆچی ئاهەنگ بۆ ڕۆژی جیھانی ژنان دەگێڕدرێت؟
ئەو ڕۆژە زۆڕ گرنگە بۆ ژنان، چونکە ژنان لە سەرانسەری جیهاندا هێشتا ڕووبەڕووی:
- مووچەی نایەکسان دەبنەوە بۆ ھەمان کارکردن!
- ھەتا ئێستاش لە ھەندێک ووڵاتدا دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و چاودێری تەندروستی بۆ ژنان سنووردار کراوە یان قەدەغەیە!
- دیاردەی ڕەگەزی و بەکەم سەیرکردنی ژنان وەک (ناقس العقل) لە شوێنی کاردا!
- لەھەندێک ووڵاتدا ھەتا ئێستاش توندوتیژی دژی بە ژنان و کچان ھەیە و ئازادیشیان لێ زەوتکراوە!
کەواتە ڕۆژی جیهانی ژنان تا ئێستاش پەیوەندیدارە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و هاندانی گۆڕانکاری و یەکسانی لە ماف و ئەرکدا لە نێوان ژنان و پیاواندا!
- ئایا ئەو چالاکییەکان چین کە بۆ ڕۆژی جیھانی ژنان ڕێکدەخرێن؟
لە ٨ی ئازاردا زۆر چالاکیی لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجام دەدرێن، وەک:
- خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆ مافەکانی ژنان و دژی نایەکسانی.
- ووتار و مشتومڕ لەسەر یەکسانی لە مافی ژنان و پیاوان لە کار و سیاسەت و ئاسایشدا!
- چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان وەک نمایشی فیلم و پێشانگە و نمایش لەسەر مافی یەکسانی لە نێوان ژنان و پیاواندا!
- بۆنە و ۆرک شۆپی کۆمپانیاکان لەسەر قبوڵکردنی بیروبۆچونی جیاواز و یەکسانی ماف و گشتگیری لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵدا!
- هەڵمەتەکانی سۆشیال میدیا بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک بەرامبەر بە مافی ژنان و یەکسانی!
- ئاخۆ ئازایەتی ژنانی کورد چۆن بێت؟ تۆ بڵێی داعش زەبری ئەو ئازایەتیە لەبیر بکات؟
ژنانی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان لە شەڕی داعشدا هەبووە و ھەیە! بەتایبەتی لەناو یەکینەکانی پاراستنی گەلی ژن (یەپەژە) کە لقی ژنانەی هێزە چەکدارەکانی ڕۆژئاڤایە.  بەهێزی و لێھاتویی ئەو ژنانە قارەمانانە لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوەیان گرتووە:
- لێهاتوویی سەربازی : (یەپەژە) کە لقی ژنانەی هێزە چەکدارەکانی ڕۆژئاڤایە مەشقی چڕ و پڕیان ئەنجامداوە و ڕۆڵی سەرەکیشیان ھەبووە لە شەڕەکانی وەک ڕزگارکردنی کۆبانی و ڕەقەدا!
-  ھێزی پاڵنەری ژنان بۆ ئایدۆلۆژیەکەیان: زۆرێک لە ژنە چەکدارەکانی کورد نەک تەنها لە دژی داعش دەجەنگێن و جەنگاون، بەڵکو ھەوڵدەدەن بۆ ماف و یەکسانی ژنان لە ناوچەکەدا!  چونکە لەو ناوچانەدا ژنان بە شێوەیەکی نەگەتیڤ و کەم سەیردەکرێن (ناقس العقل)،  ئازادی کەمتریان ھەبووە، ئەویش بەھۆی کەلتوری ئاینی و حوکومەتەکانیانەوە!
- کاریگەری ڕەمزی بۆ ژنانی کورد: داعش یاسایەکی زۆر ستەمکارانەی ھەبووە دژ بەژنان! ئەو ڕاستییەش وای کرد کە ژنە چەکدارە قارەمانە کوردەکان کە بەھێزتر بن بۆ تێکشکاندنی ھێزی داعش! ھەر ئەوەش بوو کە کاریگەرییەکی دەروونی زۆر گەورەی هەبوو بۆ بەرزکردنەوەی وورە و ھەستی نەتەوایەتی کورد!
- پشتیوانی کۆمەڵگا: ژنانی کورد مێژوویەکی دوور و درێژی ھەیە لە بەرخۆدان و خۆبەڕێوەبەریدا! ئەمەش پاڵنەرێکی بەھێزتری داوە بە ژنانی کوردی قارەمان!
- کەواتە ژنانی کوردستان لێھاتوو و ئازا و قارەمان و ئازادن ، ئەگەر گورگەکانی دەوروبەر کەڵبەکانیان بشکێنرێت، کە بەناوی ئایینەوە دەیانەوێت کۆمەڵگەی کوردی خەڵتانی خوێن بکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help