دۆسیەی کۆمپانیاکانی ئمپراتۆریەتی سەرمایەداری بنەماڵەی بارزانی

Tuesday, 18/02/2025, 19:15


وەک ئاگادارن ساڵانێکی زۆرە ئەوەی توانیبێتمان خۆم و هاوڕێکانم لە دەرخستنی ڕاستیەکان و سامان و موڵک و ماڵی بەرپرسانی یەکێتی و پارتی و ئەو ئیمپراتۆریەتە گەورە سەرمایەداریەی کە لەسەر قوت و بژێوی خەڵکی بەش مەینەتی کوردستان بنیات نراون درێخیمان نەکردوە و لە هەر شوێنێک و هەر ووڵاتێک سوسەی بوونی پارەی دزراوی هاوڵاتیانی کوردستانمان کردبێت لەلایەن ئەو دوو بنەماڵەیەوە هەوڵمانداوە نزیک ببینەوە و زانیاریەکانی بە دەست بخەین بۆ خەڵکی بە شەرەفی کوردستانی بخەینە ڕوو ...
لە دۆسیەی ئەمجارەدا باس لە کۆمپانیایەک دەکەین کە بەرپرسی یەکەم و کۆتایە لە گەشتە ئاسمانیەکان لە هەولێر و هەرێمی کوردستان و سامانێکی خەیاڵی لەم بوارەدا بە دەست خستوە و بەردەوامە هەم لە ڕێگەی سپیکردنەوەی پارەی بەرپرسانی گەندەڵی کوردستان لە پشکە وەهمیەکاندا و لە هەمانکات لە ڕێگەی گەشتە بەردەوامەکانی ئەو کۆمپانیایە کە هەفتانە چەندین گەشتی هەیە لە عێڕاقەوە بۆ ووڵاتانی خلیج و ووڵاتانی ئەوروپا و بە پێچەوانەشەوە لە ئەوروپا و خلیجەوە بۆ هەرێمی کوردستان  ئەو کۆمپانیایەش کۆمپانیای "فلای ئەربیل" ە 
کۆمپانیای فلای ئەربیل وەک لە ماڵپەری سەرەکی کۆمپانیاکە ئاماژەی پێکراوە کە کۆمپانیایەکی تەواو ئەهلیە و بەڕێوبەرەکەی کەسێکە بە ناوی ( لەوەند جەمال موستەفا مەمۆندی ) کە ناسراوە بە لەوەند مەمۆندی و لە دایکبووی ٢٢/٠٩/١٩٨٠ ە و لە ساڵی ٢٠٢٣ ەوە وەک ئەندامی ژووری بازرگانی هەولێر هەڵبژێراوە ، نابراو خاوەنی کۆمپانیایەکی دیکەی فڕۆکەوانیە بە ناوی کۆمپانیای میران فلای و وەک خاوەن بزنس و خاوەن سەرمایە خۆی ناساندوە لای خەڵکی هەولێر و کوردستان و لە کۆنفرانسە بازرگانیەکان وەک سەرمایەدارێکی گەورە بەشداری دەکات بەڵام لە ڕاستیدا ئەم کەسە نە بازرگانە و نە سەرمایەداریشە بەڵکو بە تەنها کارمەندێکە کە ڕاپێردراوە لەلایەن ( بابۆ مەسعود بارزانی ) کەکاری ئەم.کارمەندە تەنها واجیهەیەکی بازرگانیە بۆ سەرمایە گوزاریەکانی بنەماڵەی بارزانی 
- کۆمپانیای فلای ئەربیل وەک لە ماڵپەری کۆمانیاکە ئاماژەی پێکراوە لە ساڵی ٢٠١٥ دەست بەکار بوە بەڵام ئەوەلیاتی دانانی کۆمپانیەکە ڕاستی گەلێک دەردەخەن کە نە لە ماڵپەڕ و نەلە داتای بەرچاوی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە ئەویش خاوەنە ڕاستەقینەکانی ئەم کۆمپانیایەن ..
لە ئەوەلیاتە ڕاستەقینەکەی کۆمپانیاکە هاتوە کە ٢ کەس خاوەندارێتی ئەم کۆمپانیایە دەکەن یەکێکیان 
- " لەوەند جەمال.مووستەفا مەمۆندیە" و خاوەنی سەدا %٥٥ یپشکەکانی کۆمپانیای فلای ئەربیلە کە لە ڕاستیدا 
بابۆ مەسعود موستەفا بارزانی خاوەنیەتی و لەوەند کار بۆ بابۆ دەکات
-لایەنی دووهەم  کوڕێکی هۆشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی بە ناوی ( سەرکەفت هۆشیار مەحمود زێباری) ە لە دایکبووی ساڵی ( ١/١/١٩٨٢ ) ە بە ڕێژەی پشکی سەدا ٤٤% ە 
لە داتای کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی ئەڵمانیا ئەم کۆمپانیایە بە سەرمایەی تەنها ٢٥ هەزار دۆلار تۆمار کراوە لە کاتێکدا 
کۆمپانیەی فلای ئەربیل خاوەنی چوار فڕۆکەیە 
٢ فڕۆکەی جۆری ئێرباس Airbus A320 کە نرخی هەر فڕۆکەیەی ١١٠ ملیۆن دۆلارە واتە دەکاتە ٢٢٠ ملیۆن دۆلار $
٢ فڕۆکەی تری جۆری بۆینگ 732 کە نرخی هەر دانەیەکیان ١٢٠ ملیۆن دۆلارە واتە ٢٤٠ ملیۆن دۆلار $
کۆی گشتیان دەکاتە ٤٦٠ ملیۆن دۆلار $
لە ساڵی ٢٠٢٤ واتە ساڵی پار بە فەرمانی (بابۆ مەسعود بارزانی)  بەڕێوبەرایەتی ئەم کۆمپانیایە بە وەکالەتێک کە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە بەڕێوبەرایەتیەکە لە لەوەند مەمۆندیەوە گواستراوەتەوە بۆ (سیڤەر سەیاح عبداللە مەمۆندی ) لە دایکبووی ١٠/١١/١٩٨٦ ە 
بەڵێ بەڕێزان ئەمەش بەشێکی تری ئەو ئیمپراتۆریەتە بازرگانیەیە کە قۆرخکراوە و دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە لە ئێستادا پشکی ئەو کۆمپانیایە لە بازاڕەکانی جیهان بە چەندین ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت گەرچی لە ئێستادا خۆیان دەسەڵاتتدارن و ناتواندرێت شتگەلێک بۆ گەڕانەوەی ئەو سەرمایە زۆرە بە دەستکەوتوەی ئیمپراتۆریەتی بارزانی و تاڵەبانی بکرێت بەڵام لە داهاتوودا و پاش نەمانیان دەتواندرێت کاری لەسەر بکرێت و لە دادگایەکی عادیلانەدا بگەڕێندرێتەوە بۆ خەڵکی بە شەرەفی کوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help