پوختەی ڕێگرتنی مامۆستایان و فەرمابەرانی سنووری سلێمانی لەبازگەی دێگەڵەی هەولێرێ

Sunday, 09/02/2025, 20:41


پارتی، لەساڵی٢٠١٤وە بەئاشکرا لەبێدەنگی و بێ هەڵوێستە گوماناویەکەی یەکێتی و بەناو ئۆپۆزسیۆن، بەناوی پاشەکەوت لەداهێنانی نێچیرڤان لەدەمی حوکمڕانیە سەقەتەکەی لەترێندە لەکەس نەچووەکەی(ئابووریە سەربەخۆییەکەی و  بوغدای موفلیس)پارەی موچەخۆران دەدزن، کەلەو دەساڵەی ڕابردوو بەو پارە دزراوە سەدان ئاپارتمان و شاری خەونەکانیان لەشاری هەولێرو لەبادینان و سۆران و سەری ڕەش ئاواکردو هەردوابەدوای وی مەسرورو بارزانی لەحوکمڕانیە زۆر لەهی ئامۆزای سەقەت تر بەناوی چاکسازی و خۆڕاگری چەندان جار زیاتریان دزی، بەشێوەیەک لەهەر گلدانەوەی مانگێکی مووچەخۆران و پێ نەدانی مووچەکانیان، نێزیکەی یەک ملیار دۆلاریان لەبۆ ماوەتەوە بردوویانە.
لەوەختێک مەسعودبارزانی لەیەک لەکۆنگرەی حیزبەکەی گۆتی بەتەنیا خۆمان هەزار پیاوین، لەدوای دەساڵ لەپێگەیشتنی نەوەکانیان بەدڵنییاییەوە هەوکە خاوەن پێن هەزار پیاوی نممونەی ئارین و چیاڤان و ئیدریس نێچیرڤان و ناسرو یاسرو کوڕەکانی سیدادو سیهادو سیروان بارزانی لەئێستا پێنج هەزارکەسێک دەبن و دەشبی هەرهەموو ملیۆنێرو ملیادێرو خاوەن زانکۆو تەلەڤزیۆن و شاری تایبەت بەخۆیان بن، لەخولاسەی کەلام دەبێ دزیەکانیان لەماف و قووتی هاوڵاتیان چەندجارە بکەنەوە.
لەدوێنێ شەویشەوە، پارتی هەموو هێزەکانی سەر بەسڵێمانی و دەوروبەری کەزووتر لەسی و یەکی ئاب ئاوارەی هەولێرێ ببوون لەساڵی١٩٩٦ لەدەوروبەری ئەو هەڵەت و پەڵەتەی دێگەڵەی لەوسەرمایە مۆڵدابوون کەبارەگای سەرەکیان لەموجەمەعی دێگەڵەیە.
گوایە ئەوان باشتر خەڵکی سلمانی دەناسنەوە، نەهێڵن دزەی بکەنە سنووری زۆنی زەرد.
هەموو ئاوارەکانی گەرمیانی نیشتەجێی هەولێرێشیان لەبازگەی شێراوەی ڕێی کەرکوکێ لەکەمین دانابوون کەئەوانیش خەڵکی شاری کەرکوک و دەوروبەری باشتر دەناسن ، عەشیرەتەکانی سەر پۆتاڵکی هەولێریانیشیان لەبازگەی سماقولی هیران و بالیسانێ دانابوون ئینزاری جیمیشیان پێدابوون لەناو هەولێرێش تەواوی ئاسایش و کەسەکانی سەربەپاراستنیان لەوێنەی حەمید موختارەکان و فرۆشیارە گەڕۆکەکانی لەوێنەی شەلاتیەکانی وەک فەرمان دۆلاریان لەڕێزی پێشەوەی کورسیەکانی چایەخانەی مەچکۆ لەبەیانیەکی زووەوە دانیشتاندبوو لەڕێگری لەهەر هەڵوێستێکی لایەنگری مامۆستاو فەرمانبەرانی شاری هەولێرێ لەبەدەنگ هاتن لەداوای ڕەوای خۆیان لەمووچەو ئیمتیازاتی خزمەتی فەرمانبەری لەپێنەدانی مووچەی مانگی دوازدەو تەوتین نەکردنی مووچەی فەرمانبەران و پلەبەرز نەکردنەوە.
لێرە، ئەولێدوانانەی پارێزگارو ووتە بێژی حکومەت و وەزارەتی ناوەخۆ، هیچ ئەرزشێکیان نیەو کەس گوێیان لۆناگری و خۆلەگێلی دانی کەناڵەکانی ڕووداوو کەی بیست و چار لەبەهەند وەرنەگرتنی ئەوبابەتەی ئەوڕۆ ناتوانێ ترسی حکومەت لەخەڵک بشارێتەوە لەونادادایەی بەخەڵک دەیکات و قسە هەلەق و پەلەقەکانی عارەب و پەکەکەو مێوانی ڕەزاگران، دەبێت پارتی لەبۆ ئەرشیفی قسەکانی کاکەمین نەجاڕی بگەڕێتەوە کەگۆتی بەعسیه عارەب و ئەنفالچیەکان لەهەولێرێن.
دیارە ئەگەر لەشاری سلێمانی و سنووری زۆنی سەوزی یەکێتی ئازادیەکی ڕادەربڕین هەیە، بەڵام ئەویش ناتوانێ پاڵپشتی یەکێتی لەبۆ پارتی لەخەڵک بشارێتەوە لەو زوڵمەی دەساڵه لەخەڵکی دەکرێت.
لێرە، لەنەبوونی پاڵپشتی ڕاستەقینە لەحکومەتی ناوەندی لەبەغداو بێدەنگی یەکێتی و بێهەڵوێستی ڕاستەقینەی هەموو لایەنەکان، هاوکاری پارتین لەدرێژەدانی هەموو ئەو حوکمڕانیە سەقەتەی لەسەر دزی وڵاتی ل بەڕێوە دەبەن.
دەسەڵاتیش باباش بزانێ، ئەوە زەنگی سەرەتای ئاوابوونیانە، کەبەخۆداهاتنەوەش دادیان نادات.

یوسف عوسمان عەزیز
چاودێری سیاسی، هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە