ترەمپ فشار دەخاتە سەر میسر و ئەردەن تا دانیشتوانی غەززە وەربگرن

Sunday, 09/02/2025, 21:15


- بۆچی ترەمپ ھەموو یارمەتیەکانی دەرەوەی ئەمریکای بڕی،  بێجگە لە یارمەتی میسر و ئیسرائیل؟
- تۆ بڵێی لە غەززە، ترەمپ گەورەتر بێت لە اللە اکبر؟
- ئەی تۆ بڵێی الڵە اکبری حماس سەری زۆربەی فەلەستینیەکان بخوات؟
- ئاخۆ دەوری الڵە اکبر لەم ھاوێشەیەدا چی بوو؟
- بۆچی ترەمپ ملیارێر و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی میسری نەبڕی؟ بەڵام ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی ئەردەنی بڕی؟
- ئاخۆ مقلوبەی دینبازەکانی کوردستان، ووێرانەکەی غەززە دەکات بە بەھەشت؟
- بۆچی ترەمپ ھەموو یارمەتیەکانی دەرەوەی ئەمریکای بڕی،  بێجگە لە یارمەتی میسر و ئیسرائیل؟
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ھەموو هاوکارییەکانی (یارمەتیەکانی) دەرەوەی ئەمریکای وەستاند، بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ ، جگە لە یارمەتیە سەربازیەکانی ئیسرائیل و میسر! ووڵاتی میسر ساڵانە نزیکەی (یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ) یارمەتی سەربازی لە ئەمریکا وەردەگرێت!
هۆکاری ئەم یارمەتی نەبڕینەی ترەمپ، پەیوەندی بە ستراتیژی نێوان ئەمریکا و میسرەوە ھەیە!  چونکە ئەمریکا، میسر بە هاوبەشێکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت! بەتایبەتی لە بوارەکانی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەدا. ئەو هاوکاری سەربازیەش بۆ میسر بە مەبەستی پشتیوانی پێش خستنی بەرژەوەندییە ئەمنییە هاوبەشەکانیانە!
وەستاندنی کاتی یارمەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە بەرنامەکان و هەڵسەنگاندنیەتی، کە ئایا هاوتەریبن لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ یان نا؟  لەو ماوەیەدا زۆربەی دەست پێشخەرییە هاوکارییەکان دەوەستێنرێن، جگە لە ھاوکاریەکانی ئیسرائیل و میسر، ئەویش بەهۆی پێگەی تایبەتییان وەک هاوپەیمانی ستراتیژی.
- تۆ بڵێی لە غەززەدا ترەمپ گەورەتر بێت لە اللە اکبر؟
ڕۆژی ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت دەست بەسەر کەرتی غەززەدا بگرێتەوە و ئاوەدانی بکاتەوە.  ترەمپ پێشنیاری کردووە  بۆ نیشتەجێکردنی هەمیشەیی دانیشتوانی غەززە  لە وڵاتانی عەرەبی وەک (ئوردن و میسر)! ترەمپ غەززەی بە (هێمای مردن و لەناوچوون) وەسف کرد!  ترەمپ پێشنیاری کرد کە ئەمریکا غەززە (تەخت دەکات و پەرەی پێدەدات و دەیکاتە ریڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست).
- ئاخۆ دەوری الڵە اکبر لەم ھاوێشەیەدا چی بوو؟
بە بۆچونی من ، ھەر کەسێک ھێز و پارە و دەستەڵاتی ھەبێت ، ئەوا خۆی لە خودا بەگەورەتر دەزانێت! بۆ نمونە سەدام حسێن کە زیاتر لە ١٨٠ ھەزار کوردی کوشت و الڵە اکبریش دەوری نەبوو!  ڕژێمی ئێرانیش ڕۆژانە خەڵکی بێتاوان دەکوژێت و عەمامەبەسەرەکان حساب بۆ الڵە اکبر ھەر ناکەن! سوڵتان ئەردوغانیش ڕۆژانە خەڵکی بێتاوان دەکوژێت و مزگەوتەکانیش بۆردومان دەکات و پەڕەی قورئانش بەسوتاوی دەنێرێتەوە بۆ لای خودا!  وە اللە اکبریش چاوی نوقانووە کاردانەوەی نییە ! کەواتە دێینە سەر ئەو پرسیارەی کە (کامیان گەورەترە ، ترمپ یان اللە اکبری حەماس و دینبازەکانی کوردستان؟)
- بۆچی ترەمپ ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی میسری نەبڕی بەڵام ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی ئەردەنی بڕی؟
ترەمپ پیاوێکی زیرەکی خاوەن عەقڵێکی بازرگانییە، دەیەوێت وا پیشانی بدات کە ئەگەر دەستەڵاتی میسر خەڵکی زەغەززە قبوڵ نەکات ئەوا یارمەتیەکەی ئەوانیش دەبڕدرێ! وە لەلایەکی تیشەوە پەیامێکە بۆ ئەردەن کەئەگەر تۆش جێگاو ڕێگا بۆ خەڵکی غەززە دابین بکەیت و گوێڕایەڵی داواکاریەکانی ئەمریکا بیت، ئەوا یارمەتی تۆش دەستپێدەکاتەوە دوای ٩٠ ڕۆژی تر!
ھەرچەندە ئەم پێشنیارانەی ترەمپ بووەتە هۆی ڕەخنەی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا.  ڕەخنەگران ئەو پلانە وەک جۆرێک لە پاکتاوی نەتەوەیی سەیر دەکەن و ئاماژە بە ئەگەری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن.  وە ھەندێک لە وڵاتانی عەرەبی وە عەرەبستانی سەعوودی ئەو پلانەیان ئیدانە کردووە و جەختیان کردووەتەوە کە مافی گەلی فەلەستین جێگەی مشتومڕ نییە! بەڵای بە بۆچونی من لەپشتی پەردەوە شتێکی ترەو لەوانەیە سعودیە وەک یارمەتی پارەی دروست کردنی شار و شارۆچکەکان بۆ خەڵکی غەززە لە میسر و ئەردەن بگرێتە ئەستۆ!
- ئاخۆ مقلوبەی دینبازەکانی کوردستان، ووێرانەکەی غەززە دەکات بە بەھەشت؟
بۆچی ترەمپ، ئەو دەست بەسەراگرتنەی غەززە و دەرکردنی ھاووڵاتیانی غەززە وەک هەڕەشەیەک نابینێت! بەڵکو بە بۆچونی ترەمپ، ئەو دروستکردنە بە دەرفەتی ئابووری دەبینێت،  لەڕێگەی دووبارە گەشەپێدانی غەززەوە! کەواتە دیارە مەبەست لە مقلوبەکەی دینبازەکانی کوردستان ئەمەیە،  کەدەیان ووت (حەماس سەرکەوتووە و ووێرانەکەی غەززە دەکەنەوە بە بەھەشت!) واتە مەبەستیان لە ترەمپ بووە کە غەززە دەکات بە بەھەشت ،  نەک اللە اکبری حەماس و دینبازەکانی کوردستان! وە ترەمپ ئاماژەشی بەوە کردووە،  کە ئەمریکا  لە کاتی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا، هێزەکانی لەوێ جێگیر دەکات بۆ ئاسایشی ناوچەکە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help