بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ قبوڵی دەکەیت!؟


ئەسعەد و مەسعود، دوو فاشست وخیانەتکار، هەر یەکە بە زمانێک دژی بارۆسن!

Sunday, 26/01/2025, 16:38


دوو ڤیدیۆم  هی دوو کەس بینی، هەر یەکەو سەدان کیلۆمەتر لەیەکدی دوور بوون،بەڵام هەست دەکەیت، هەردوکیان هاوبیروهافکرن و، لەیەک ناوەند رێنمایی کراون بۆ دژایەتیکردنی ستاتیۆی رۆژئاڤای کوردستان-بارۆس.
ئەسعەد زوغبی کە کەسێکی سەربازیی و شۆڤینی و بەعسی بووە لە زەمەنی حافز ئەسەد ئێستا لە سعودیە دادەنیشێت، بەشێک لە میدیاکانی عارەبی رۆژانە دەیهێنن بۆ قسەکردن لەسەر سوریا، لەوەتەی چاودێری دەکەم بۆ ساڵانێکە، هەمیشە نوێنەرایەتی ئەوپەڕی شۆڤینیەت و فاشیەتی عارەبی سونە دەکات و، دوژمنایەتیەکی بێ سنور، کە زۆری تیپەڕاندووە لە خودی باخچەلی و ئەردۆگان، بۆ کوردی بەناموسی هەیە. دوێنێ لە دیمانەیەکی لەگەل کەناڵێکی گروپە تیرۆریستەکانی سەر بەتورکیا دەیگووت':نازانم ئیدارەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، ئەحمەد شەرع، هەروەها تورکیا لەسەرچی وەستاون بۆچی کورد کۆمەڵکوژ ناکەن! بەداخەوە میدیاکانی عارەبی ناوی ئەوکەسە دەهێنن کە بێزم نایەت ناوی بهێنم (مەبەستی مەزلوم کۆبانێ بوو) دەستی سوورە بە کوشتنی هەزاران عارەب و تورکمانی سڤیل!، هەروەها درۆیەکی بەدەمی جۆن بۆڵتنیش کرد و، گوتی: نوسیویەتی یەکێ لە هەڵەکانی ترامپ ئەوەبوو، هاوکاری گروپێکی تیرۆریستی وەک یەپەگە و پەیەدەی کرد بۆ لەناوبردنی گروپێکی دیکە!' 
بەم درۆ و رقە رەشەی دژی گەلی کورد بەردەوام بوو.
 بۆ جۆن بۆڵتن بە ژیانی قسەی لەوجۆرەی نەکردەوە، نە لە کتێبەکەی و نە لە لێدوانەکانی، بەڵام بەشەری وا شۆڤێنی هەموو ئاکارێکی نائەخلاقی و چەواشەکاریی لێدەوەشێتەوە.
دووەم ڤیدیۆ، هی هۆشیار زێباریی بوو کە زمانحالی مەسعودە، باسی لەوە کرد کە ئامۆژگاریی مەزڵوم کۆبانێیان کردووە:
- کورد لە سوریا خۆیان بە سوریی بزانن.
-کورد لە سوریا نابێت داخوازی ئۆتۆنۆمی یا فیدراڵی بکات.
- کورد لە سوریا بەرژەوەندی تورکیا بپارێزن.
-کورد لە سوریا خۆی لە پەکەکە بەدووربگرێت.
-ئەگەر کورد ئەو خاڵانە جێبەجێ بکات، سەرۆکی پەدەکە هەموو هاوکارییەکیان دەکات و بە تورکیا دەڵێت شەڕەکە دژیان بوەستێنێت! 
ئەو داواکارییانە کە وەک هۆشیار زێباری ئاشکرایکرد، داواکاریی کەسێکی خیانەتکارە، کە نایەوێت کورد دوای ئەو هەموو قوربانییە هیچ دەستکەوتێکی هەبێت، تەنانەت ئۆتۆنۆمی و لامەرکەزی و فیدراڵیشی پێ رەوانابینێت و گرنگترین کارێک کە بارۆس بیکات، هەڵکردنی ئاڵای سپییە بۆ ئەردۆگان  خەلیفەی داعش.
لەهەمووی گرنگتر ئەوەی تیبینیمکرد لەو داواکاریانەی مەسعود بۆ رێزدار مەزلوم کۆبانێ، هەمان داواکاریی بڕی بەناو رۆشەنبیر و نوسەر و میدیاکاری چەواشەکاری سەر بە دەزگای جاسوسی میتن لە باشوری کوردستان لە میدیاکان قسەدەکەن و ئەوانیش بە هەمان زمان دەڵێن با هەسەدە لە پەکەکە دوور بکەوێتەوە!
کاتێ دەمانگووت ئەو جۆرە زمانە زمانی دەزگای جاسوسی میتە، بڕێک لە خەڵکی دەیانگووت: مەرج نییە. دوای ئەوەی ئێستا روون بۆوە کە ئەو داواکارییەی مەسعود تەواو دێتەوە لەگەڵ ئەو لێدوانانەی ئەو فشەنبیر و وڵاتفرۆش و قەڵەمفرۆشانە، مرۆڤ تیدەگات کە ئەوە رێنماییەکە لەیەک ناوەند ئەویش دەزگای جاسوسی میتە، سەرچاوەدەگرێت!
پەکەکە پێش ئەوەی حزوری فیزیکی لە هەرچوار پارچەی کوردستان و دیاسپۆرا هەبێت، ویژدانی کوردی بەناموسە، لەکوێ بەهای کوردەواریی هەبێت پەکەکە لەوێیە، بێ ئەوەی رێکخستنەکانی پەکەکە بگاتە هەر کونجێکی ئەو هەسارەیە، ئەگەر ویژدانی زاگرۆزیانە لەوێ بوو، ئیدی پەکەکەی لێیە. پەکەکە لە ئەرجەنتین تا دەگاتە ژاپۆن بوونی هەیە، بە قسەکانی مەسعودێک و ئەسعەدێک و بەفەرمانی ئەردۆگانێکی تیرۆریست، ناسردرێتەوە.
سەرنج: وینەکە هۆشیاری ناهۆشیار و ئەسعەدی شۆڤینی فاشست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help