عادل باخەوان، ڕاوێژکاری نزیك مسعود بارزانی
Sunday, 12/01/2025, 22:32
"ئەمە کەی کێشەی کۆمەڵگایە مووچە دێت یان نایەت!"
"تەنانەت لە سودان و سەنیگالیش مووچە ناکرێت بە هەواڵ"
(Next press))10/12/2024
وەڵامێك بۆ سەگەکەی مەسعود بارزانی (عادل باخەوان):
"بەڕاستی مووچەخۆرێك کە مووچەکەی لە پای وانەگووتنەوە و خزمەتکردن بە هاووڵاتییان لە فەرمانگەکاندا و لەپای چارەسەرکردنی نەخۆشەکاندابێت،ئەوە هەرگیز بێدەنگ نابێت لە ئاست دواکەوتنی و بە مەدەنییانە هەنگاو دەنێت بەرەو وەرگرتنەوەی مافەکانی،وەك چۆن ئەرکێکی پیرۆزی بەجێگەیاندووە کە شایەنی مووچە پێدانە.
بە پێچەوانەوە ئەوانەی کە وەك خۆت کۆیلەن و مووچەکەیان لەپای کۆیلایەتی کردنە بۆ خاوەنەکانیان،ئەوە هەرگیز دواکەوتنی مووچەکانیان نابێتە کێشە،چوونکە لە بنەڕەتدا سەگــبوون مووچەی نییە"
بەکورتی:
"عادل تۆ خۆفرۆشیت!،تۆ خودی خۆت هی خۆتـنیت ئێستە چۆن مافەکانت هی خۆتن؟!
چۆن مووچەکەت هی خۆتە؟!
تۆ دەتەوێت کۆمەڵگە هەموو وەک تۆ خۆیان بفرۆشنە دەسەڵات تا مافەکانیان ببنە هی دەسەڵات و گەمە بە مافەکانیان بکرێت!
هەبوونی تۆ میکرۆبێکی کوشندەیە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا،بەوەی کە خەڵکی هان دەدەیت بەرەو کۆیلایەتی!"
بێگومان لەو کۆمەڵگا کەڕ و لاڵە بێ هەڵوێستە ترسنۆکەی کە ئەوان دەیانهەوێت بیخولقێنن لە کوردستاندا بە زەبری کوشتن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان
ئەوە هەرگیز نەبوونی مووچە کێشە نییە.
بەڵکوو مانەوە بە زیندوێتی بە ژیانێکی سەرشۆڕانە بەبێ ماف ئاواتی ئەو کۆمەڵگەیەیە کە ئەوان دەیانەوێت بەرهەمی بهێنن.
هەربۆیە چالاکوانان هەرگیز ناوەستن لە داکۆکیکردن لە مافی گەلی چەوساوەو مووچە خوراو کە چەندین ساڵە بارزانی و تاڵەبانی سامانەکانیان بەهەدەر دەدەن.
وە بەڵێ بێگومان لە سودان و سەنیگال کە ئەم کۆیلەیە پێی وایە دواکەوتوون و کەچی دواکەوتنی مووچە ناکەنە هەواڵ،هێشتان زۆر لە پێش وڵاتی ئێمەوەن کەمووچە تیایاندا دوانەکەوتووەو چارەکە مووچە نەدراوە بە خەڵك تا مووچە دابەشکردن بکرێتە هەواڵی هێدڵاینەکان.
هەر بۆیە ئێمە لە خوار سەنیگال و سودانین لەڕووی دابینکردنی مافی هاووڵاتییان.
بێگومان داواکردنی ماف نیشانەی هۆشیاری کۆمەڵگەیە.
(بێدەنگ نابین لە ئاست مافەکانمان!)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست