ئایا سەرکەوتنی محەمەد جوڵانی دەبێتە شکستی ئیسلامی و جیهادیەکان ؟!
Saturday, 11/01/2025, 23:06
بەشێکی ڕۆشنبیری ئێمە تەنها لەهەوڵی خوێندنەوەی هاوکێشە سیاسی ونێودەوڵەتیە کۆنەکانی سەڕدەمی شەری ساڕدان بەبێ ئەوەی بیانەوێت ئەوە بخوێننەوە کە دونیای ئێستا جیاوازە و تەکنەلۆجیای سەربازیە نوێیەکان بەشێک لە سیاسەتی نێو دەولەتی دیاریدەکەن و هەندێک جار چەک و،تەکنلۆجیای تازە دەتوانێت زۆرێک لە هاوکێشە سەڕبازی و سیاسیەکان هەڵبگەڕێنێتەوە.
پێم سەیرە هەندێک کوردی باشوڕ دڵی بە سەرکەوتنەکانی محەمەد جۆلانی خۆش بێت لەکاتێکدا کەوتنی بەشار ئەسەد کەوتنێکی سیاسی بوو، جێگای گومانبوو کە ئاوا ئێران و ڕوسیا و هیچ بەرگرییەکیان لە بەشار ئەسد نەکرد لە هەمان کاتدا ولاتی سوریا و بەشار ئەسد شادەماڕی رێڕەوی گواستنەوەی هاوکاریەکانی ئێرانە بۆ( حیزب اللە) لە لبنان و بنکەی ستراتیژی سەربازی و ئاسمانی ڕوسیای تێدایە.
بەلام ئەوەی گڕنگە بۆ کورد ڕاستی ژیانی (محەمەد جۆلانی) بزانێت کە هەندێک سەرکردەی حیزبە ئیسلامیەکان پیرۆزبایی سەرکەوتنیشیان لێکردووە و وەک ئەوەی سەرکەوتنێکی گەوڕە بێت بۆ ئیسلامیەکان کە دڵیان بە سەرکەوتنی محەمەد جۆڵانی تیڕۆڕیست و بەکرێگیڕاو خۆش بێت بێ ئاگان لەوەی محمد جۆڵانی هەمویانی فڕۆشتووە و لە داهاتوودا دەڕدەکەوێت کە ئاش لە خەیاڵێ و ئاشەوان لە خەیاڵێ تر، محمد جۆلانی لە خەیاڵی دڕوستکردنی دەستوری تازەیە بۆ سورییەکان و ئیسلامیەکانی کوردستانیش لە خەیاڵی جێبەجێکردنی شەرعی ئیسڵامن!
محەمەد جۆلانی لە ساڵی 2005 هاتووەتە عێراق و دەستە ڕاستی ابو مصعب الزرقاوی بووە لە عێراق و دواتر زیندان کراوە و ئازاد کراوە لەگەڵ ئازاد بوونیدا دەبێتە تیڕۆڕیستێکی گەوڕە و دەبێتە دەستە ڕاستی (ابو بکر البغدادی) لە رێکخراوەی دەوڵەتی ئیسلامی، پاش ئەوەی شۆڕشی سوریا دروست دەبێت کە خەڵکێکی ئازادیخواز داوای رووخانی بەشار ئەسد و ڕژێمەکەی دەکەن ، ئیتر محەمەد جۆلانی لە ساڵی 2011 داوا دەگەرێتەوە سوریا بۆ تێکدانی باروودۆخی سوریا و دواتر دەگەرێتەوە بۆ لای (ابو بکر البغداد) داوای چەک و پارەی لێ دەکات بۆ ئەوەی لقێکی رێکخڕاوە تیڕۆریستیەکەیان ببەنە سوریا، لەو سەردەمەدا شۆرشی میسر بوو ئەمەریکا بەهەڵی زانی و (ٲوسامە بن لادن) کوشت کە ابو بکر البغدادی بەیعەتی پێکردبوو، پاش مردنی ئوسامە بن لادن وردە وردە رکخڕاوە چەکداریەکەی (محمد جۆلانی) لە سوریا گەوڕەبوو و ئیتر کێشەی بەیعەتدان کەوتە نێوان (محەمەد جۆلانی) و (ابو بکر البغدادی) کە (ابو بکر البغدادی) دەیویست دەولەتێک دابمەزڕێنێت بەناوی خیلافەت و بەیعەتی بە (ایمن زواهری) بەرپرسی قاعیدە نەکرد و دوای لە (محەمەد جۆلانی) لە ساڵی 2012 دا ناوی رێکخڕاوەکەی نا (الجبهە النصرة) لێرەوە ئەبو بکرالبغدادی بۆی دەرکەوت کە جۆلانی بە تەمانیە بەیعەت بە خەلیفەی هەڵبژێڕاوی رێکخڕاوەی دەولەتی ئیسلامی بکات و لە ساڵی 2013 بەناچاری دەولەتی ئیسلامی چالاکیەکانی بڕدە سوریا و وردە وردە چەند ئەمیرێکیان چەند ناوچەیەکی دەڕووبەری فوراتی کونتڕۆلکرد و ئیتر (محەمەد جۆلانی) بەیعەتی بە (ئەیمەن زواهری ) رێکخڕاوەی قاعیدە کرد و ابو بکر البغدادی پشت گوێ خست لەکاتێکدا (60% رووبەری سوریا) بە لەژێر دەست رێکخراوی (جبهە النصرة) محەمەد جۆلانیەوە بوو، وردە وردە چالاکی ئەمیرەکانی دەولەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا گەوڕە بوو کە توانیان (80%رووبەری ناوچەکانی جبهە النصرة) دەست بەسەر دا بگڕن ، لە ساڵی 2016 پاش راگەیاندنی خەلافەتەکەی داعش داوا لە جۆلانی کرا بەیعەت بە (ابو بکر البغدادی ) بکات وەک خەلیفە کەچی رەتی کرەوە چونکە بەلێنی پێدڕابوو کە کاری گەوڕەی ئیستخباراتی بۆ بکرێت و بە پاساوی بەیعەتدان بە قاعیدە خۆی جیاکردەوە لە داعش.
ئیتر لەو خاڵەوە محەمەد جۆڵانی خۆی لە داعش جیاکردەوە و دەستی لەگەڵ ئیستخباراتی تورکیا و بەریتانیا تێکەڵکرد و هەوڵی مانەوەی خۆی دا لەدوای لەناوچوونی داعش کە خەڵافەتەکەی ڕووخا ، محەمەد جۆڵانی لەپاڵ سێبەری بەریتانیا و تورکیا لە شاری (ئەدلب) مایەوە و رێگا نەدڕا بە ئێران و ڕوسیا شارەکە بۆمب باڕان بکەن و جۆلانی لەوێ شاڕ بەدەڕ بکەن، پاش ڕووداوەکانی شکانی (ئیسرائیل ـ حزب اللە) و کشانەوەی سەربازەکانی (حزب اللە) بۆ جەنگی لبنان ئیتر (تورکیا و بەریتانیا و ئەمەریکا و ئیسرائیل) بە هەڵیانزانی لە میحوەڕی ئەدلب بۆ شاری حمس جوڵەیەکی سەربازی بکەن و کەی بۆیان دەرکەوت رژێمەکەی بەشار ئەسەد تەواو فشەڵ بووە و توانای مانەوەی نەماوە وتا لەماوەیەکی کەمدا دیمەشقیان گڕت لەکاتێکدا خۆشیان چاوەڕوانی ئەوە نەبوون بە ئاسانی ئاوا رژێمی بەشار ئەسد کۆتایی پێ بێت.
سەرکەوتنی (محەمەد جۆڵانی) بۆ شکستە بۆ ئیسلامییەکان؟
ئیسلامیەکانی کوردستان و ئیخوانەکان و ئەوانەی هەواداری قاعیدە بوون زۆر دڵیان بەسەرکەوتنی جۆلانی خۆشە و پێیان وایە رێگەی پێ دەدڕێت لە سوریا شەرعی ئیسلام جێبەجێ بکات؟
بەڵام وەک دەلێن (تاریکی مانگ سەر لە ئێووارە دیارە) و لەئێستاوە دەرکەوتووە کە دانانی دەستورێک لەسەر بنەمای شەرع لەسوریا و خەون و خەیاڵە و هەرچی جیهادیش لەو پێناوە خۆیان بەکوشتدا خوێنیان بەهەدەڕ چووە و (محەمەد جۆڵانی) بیر لە دانانی دەستور و پەرلەمان دەکاتەوە وحوکمی شەرعی ئیسلامیش رەنگە ڕەچاو بکرێت لە دەستوری داهاتوودا وەک ئەوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە بۆیە وەک چۆن شۆرشی باشوری کوردستان بۆ مافی کورد و ئازادی و یەکسانی بوو دواتر گۆڕا بۆ نەوتفرۆشتن و حوکمی بنەماڵە گومڕک دزین و خیانەت لە خوێنی شەهیدەکانی کوردستان کڕا، بەهەمانشێوەش ئێستا (محەمەد جۆڵانی) پاش ئەوەی چووە کۆشکی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆمار بیر لەوە دەکاتەوە چۆن ببێتە دیکتاتۆڕێک بەنەرمە ریشێکەوە و دەستورێک دابنێت دڵی ئەمەریکا وتورکیا و ئیسرائیل ڕازی بکات نەک حوکم بەشەرعی ئیسلام بکات وەک ئەوەی لە خەون و خەیاڵی جیاهدییەکان هەیە هەر بەم هۆیەوە لەلایەکی تڕیشەوە بۆ چاو بەست هەندێک بڕگەی لەشەریعەتی ئیسلامی وەربگرێت بۆ ئەوەی جیهادییەکان مەست و سەرخۆش بن بەخەیاڵی دەوڵەتێک کە حوکم بەشەرع بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست