چالاک

Thursday, 09/01/2025, 20:48


چۆن سروشت و ڕەنگ و ڕووی کۆمەڵگایەکی  دۆڕاو و داتەپیو ئەناسینەوە..؟  
لە وەڵامی ئەم  پرسیارەیا  نووسەری بە ناوبانگی  ڕووسی “ ئەنتوان تشیخەف” ئەڵێ : 
لە کۆمەڵگا داڕوخاوەکانا  هەزاران  ئەقڵی گەمژە و نەزان بەرامبەر  بە یەک  ئەقڵی جێی بڕوا هەیە  ، بەرامبەر بە  هەر ووشەیەکی ووشیاریی  هەزاران  ووشەی ووشک هەڵگەراو هەیە ، هەردەم  ئەحمەقەکان  زۆرینەن  و  ئاقڵەکان ئەبەزێنرێن ،  گەر بینیت  بابەتە هیچ  و پووچەکان لە  کۆمەڵگایا “ باو”  بوو  و هیچ و پووچەکانیش لە پێشەوەی خەڵکەوە بوون  ئەوە  تۆ  کۆمەڵگایەکی یەگجار لەبەر یەک هەڵوەشاو  ئەبینی ، بۆ نموونە  ئەو  گۆرانی و شیعرانەی  هەرچی  مانایا نیانە خەڵک ئەیڵێنەوە و  سەرچۆپی بۆ ئەگرن و شایەری گۆرانییەکە  ناوبانگ دەرئەکا  و  خۆشەویست  و  ناسراوی لێدەرئچێ  ،  تەنانەت خەڵک  دەربارەی کۆمەڵگا ومێژوو  و  ژیان  و  گوزەران بۆچوونیان  وەرئەگرن ،  بەڵام نووسەرە بەتوانا  و ئەکادیمییەکان کەس حسابیان بۆ ناکا ،  زۆربەی خەڵک  حەزیان لە “ سڕ” بوون  و هیچ و  پووچیە ....خەڵکانێک بەنج “ مان  ئەکەن تا ئەقڵ لە دەست  بەین  و خەڵکانێکیش  بە تەهریج و  گاڵتەبازاڕی  ئەمانهێننە  پێکەنین  لە پێشەوەی ئەوانەوەن  بەرامبەر  بە واقیع  بەخەبەرمان ئەهێنن و بۆ ووتنی “ حەقیقەتەکان “ ئەتلێنەوە  ،  لەبەر ئەوە  دیموکراتی  بۆ کۆمەڵگا  نەفامەکان ناشێ ، چونکە  دواجار  زۆرینەیەکی نەزان  بڕیار لەسەر چارەنووسمان  ئەیا... 
ئەمەی باسمان لێکرد  نموونەیەکی  بچووک کراوەی ئەمڕۆی کۆمەڵگای   کوردییە  کە  
  تشیخەف “ باسی لێوە کردوە ، ئەمڕۆ ئەبینین  تەراتێنی سیاسیە  ئەحمەقەکان وەک [ تۆم و جێڕی ] لەزرم و کوتانان  بەڵام  لە دواجارا  هەردووکیان هەر یەک بابەتن و بۆ بەنج کردنی خەڵک لەبەردەمی شاشەکانا  یەکتر ڕاوئەنێن  ،،، ژنێک سێ كوڕی خۆی بەخشیوە بەو میللەتە  و تا   تەقاعودیەکی  مەمرە مەژی  بە دوو سێ  مانگ جارێک وەر ئەگرێ  کەنەفت  ئەبێ  لەبەرامبەری  ئەم  [ کچە مۆدێلێک]!!!  سەیارەیەکی بیست و پێنج دەفتەری  بە دیاری  وەرئەگرێ ، ئەکتەرێکی بە توانای دێرین کرێچیە  و موهەڕیجێکی کۆمێدی!! بە دەفتەر مامەڵەی بازاڕ ئەکا ، شایەر و لۆتیەک ئەبێ سەرە  بگری  بۆ  ڕەسم گرتن  لەگەڵیا و دوو سێ    حیمایەشی  هەیە ..کۆڕی نووسەرێکی ئەکادیمی بیست کەسی لێیە و لە جومعیەکا  دوو  هەزار کەس  گوێ لە مەلایەکی   شەرواڵ سێ ڕوبعی ئەگرێ  ، قاچاخچیەک ئە بێ بە [ بیسنزمان]  و باسی نیشتمان پەروەری و ناوگەڵ پاک  ببورن ئەستۆپاکی ئەکا ، فیتەرێک  ئەبێ بە حاکمی هەمووگەراجەکان و لە سایتەکانا هەواڵ و قسەکانی ئەچێتە گۆشەی [ بە پەلە ]... بازی بەخت لەو هەموو عەشاماتا لەسەر سەری کۆتر بازێک ئەنیشێتەوە و ئەبێ  بە  [ وەزیر]!!  و تەحەکوم بە دەغیلەی ئەو خەڵکەوە ئەکا ، قەشمەرێکی نەخوێنەواری گەعدەکان ئەبێ بە موحەلیلی سیاسی هەر سەگەکەی بایی شەش حەوت دەفتەرە،  ڕاکردوەکانی دوێنێ باسی کەرامەتی خاک ئەکەن ،  بەهانە بۆ جاش و فایلدار ئەهێنرێتەوە کە ئەوە زەمانی گەنجێتی بوو !! تێزی  دکتۆرایەک  لەسەر [ووتەکانی سەرۆک]ە و قوتابییەکەش ئەبێ بە دال نوقتە ، خاوەن بەکالۆریۆس و  دکتۆرایەکی ئەوروپايش بۆ ساڵانی خزمەت و خانە نشین بوونەکەی  ئەبێ بیسەلمێنێ وەک کوردێک بۆ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە