كێ له‌پشت داخستنی كه‌ناڵه‌كانی هاوسۆزی رۆژئاڤایه‌؟

Thursday, 09/01/2025, 20:01


ئه‌مرۆ كه‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپایش به‌په‌رۆشیه‌وه‌ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌ بۆ كوردانی رۆژئاڤا، رۆژانه‌ به‌رخۆدان دژی داگیركه‌ران به‌رده‌وامه‌، دیسانه‌وه‌ به‌پیلانی میتی توركی بڕیاردراوه‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن دابخرێن كه‌ پشتیوانی له‌تێكۆشانی باكورو رۆژئاڤا ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ باره‌گاكانی میتی توركی له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستاندا كراوه‌یه‌!!.
كێ له‌پشت داخستنی كه‌ناڵه‌كان و پێشێلی ئازادی و په‌لاماردانی ئیراده‌ی به‌رخۆدانه‌؟
دوای نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری قوباد تاڵه‌بانی له‌ توركیا به‌ناوه‌ندگیری مه‌سرور و پارتی، نزیكه‌ی ساڵێكه‌ عەتا محەمەد كه‌ ناسراوه‌ به‌ -عه‌تا گه‌نده‌- ‌ نوێنه‌ری قوباد تاڵه‌بانیه‌ بۆ سیخوڕی به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌ ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان، خه‌ریكی فشارهێنان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌هه‌ر چالاكوانێك كه‌ به‌رگری له‌ كوردانی رۆژئاڤا و باكور بكات به‌و بیانوه‌ی وه‌زعه‌كه‌یان ناسكه‌!
ئه‌م جاره‌ به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی عه‌تا گه‌نده‌ و به‌بێ هیچ بڕیارێكی دادگا، کۆمپانیای گزنگی بەربەیان داخرا به‌تاوانی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان بۆ كه‌ناڵه‌كانی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ ئاماده‌ ئه‌كه‌ن.
فشارێكیتری عه‌تا گه‌نده‌ی وته‌بێژی قوباد، ڕێگه‌گرتنه‌ له‌ چالاكوانان كه‌ له‌ شوێنه‌ كلتوریه‌كانی وه‌ك به‌رده‌ركی سه‌را و كارگه‌ی جگه‌ره و باخی گشتی و پاركی ئازادیدا كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاڤا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ چالاكوانان بێ گوێدان به‌و هه‌ڕه‌شه‌ و فشارانه‌ له‌سه‌ر هاوسۆزی به‌رده‌وامن. ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه‌ عه‌تا گه‌نده‌ به‌ناوی كۆمپانیای پێدانی ڤیزای توركی، چه‌ندین ئۆفیسی كردۆته‌وه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌یان له‌ناو ئوتێل تایتانیكه‌ كه‌ هه‌ر هی قوباد تاڵه‌بانیه‌.
داوا له‌ چالاكوانان و نوسه‌رانی به‌هه‌ڵوێست و راگه‌یاندنه‌ بوێره‌كان ئه‌كه‌م كه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانیان سارد نه‌بنه‌وه‌، چونكه‌ سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ به‌ره‌ی هه‌قبێژی و سه‌رشۆڕی و دۆڕانیش بۆ جاشه‌كانیانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە