ناحەزەکانت بەو خەسڵەتە ناشرینەی خۆت تاوانبار بکە، تا خەڵکی ساویلکە بڕوات پێ بکات
Wednesday, 08/01/2025, 7:38
میكاڤیلی دەڵێت: (بۆ ئەوەی خەڵكی بڕوا بە درۆكانت بكەن، كردەوە خراپەكانی خۆت بەناوی نەیارەكانتەوە باس بكە، چونكە بەو شێوەیە باس لە واقعیەتێكی ڕاستی دەكەیت كە لە خۆتدا هەبووە و دەتوانیت خەڵكی فریو بدەیت!)
لە سەردەمی شەڕی چەكداری یەكێتی و پارتیدا، زۆر بەرپرسی ئەو دوو حیزبە ئەگەر گرفتێان لەگەڵ كەسانێكدا هەبوویایە یاخود داواكاریەكانیان لەلایەن كەسانێكەوە جێبەجێ نەكرایە، یەكسەر مۆری نۆكەری بەعسیان لێدەدان تاكو لەو ڕێگەیەوە ناچاری ملكەچكردنیان بكەن.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئاشكرابوونی بەڵگە نهێنیەكان، دەركەوت تێكڕای ئەو بەرپرسانەی كە بەو كردەوانە هەڵدەستان، فایلدارن و پەیوەندییەكی پتەویان بە دەزگا سەركوتكەرەكانی ڕژێمی بەعسەوە هەبووە.
دوای بەرپابوونی بەهاری عەرەبی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستانیش، بەردەوام لەلایەن بەرپرسانی ئەنەكەسەوە تۆمەتی ئەوە ئاڕاستیەی پەیەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكرا كە پەیوەندییان بە ڕژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە هەیە.
بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و ئاشكرابوونی بەڵگە نهێنیەكانی ئەو ڕژێمەش، هێدی هێدی فایلی ئەو بەرپرسانەی ئەنەكەسەش ئاشكرا دەبن كە چ جۆرە پەیوەندییەكی نەگریسیان بە دەزگا هەواڵگری و سەركوتكەرەكانی ڕژێمی ئەسەدەوە هەبووە و ئەمەش نمونەی پەیوەندی عەبدولحەكیم بەشاری سەرۆكی ئەنەكەسەیە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست