بەختەوەرترین نەتەوەی سەرزەوی
Wednesday, 08/01/2025, 7:20
نەتەوەیەک چۆن دەتوانێ خۆش بەخت بژی؟خۆش بەختی وبێبەختی لە دەست خۆماندایە یان سپێردراوە بە قەزاوقەدەری ئیلاهی؟فاکتۆڕەکانی خۆش بەختی چین؟فاکتۆڕەکانی بەد بەختی یان بێبەختی چین؟ئایا بێبەختی وبەختەوەریی بە هەڵکەوت روو لە نیشتمان ونەتەوەیەک دەکەن؟بۆگەیشتن بە بەختەوەریی نەتەوەیەک دەبێ چی بکرێ؟
سەرخان وژێرخانی نەتەوەیەک تا چند کاریگەریی لە سەرخۆشگوزەرانی وبەختەوەریی دانیشتوانی ئەو خاکە هەیە؟کۆمەڵگای هوشیار تا چەند کاریگەریی هەیە لە ئاست وشیارکردنەوەی تاکی کۆمەڵگا؟رۆڵی دەسەڵات لە سەر بەختەوەرکردنی کۆمەڵگا چییە؟ لە راستیدا جوابی ئەو پرسیارانە ودەیانی دیکەش بە گووتن هاسانە،گرینگ ئەوەیە تا کام ئاست لە کردەوەدا جی بە جێ دەکرێن؟
بەختەوەرترین وڵاتی سەرزەوی:
وێڕآی وتارەکە ڤیدئۆیەکیش بڵاودەبێتەوە کە باسی وڵاتی فینلاند دەکا.راگەیاندنی ئەو وڵاتە بە وڵاتێک کە گەلەکەی بختەوەرترینن لە ژیاندا، هەرواهاسا قسەی لە سەر نەکراوە.کەسانی شارەزاوپسپۆڕلێکۆڵینەوەیان لە سەر چۆنیەتی ژیانی وڵاتانی جیهان کردوە وبە پێی فاکتۆڕەسەرەکیەکان ژیانی سەردەم وڵاتی فینلاند توانیویە خۆی بگەیەنێتە ئاستێک کە دانیشتوانی لە ریزیی یەکەم بن لە بەختەوەترین وڵات.ئەوەی کە زۆر جێگای سەرنجە ئەو وڵاتە نە خاوەنی غآزە نە خاوەنی نەفت وئاژەڵداریەکی تیروتەسەل.کشتوکاڵیشی لە ئاستی باڵادا نییە.چەند مانگ لە ساڵیش هەوای ساردە.گوێبیسی ڤیدئۆلە بن تا زۆر بابەتوبۆ روون بێتەوە.هەوکاتیش بیر لە باشووری کوردستان بکەنەوە.
بێ بەخترین وڵات باشووری کوردستانە:
هۆی سەرکەوتنی هەرگەلێک وهەردەسەڵاتێک ووڵاتێک پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرانی ئەو وڵاتە هەیە بەوواتایە رادەی خۆشگوزەرانی دانیشتوانی ئەو وڵاتە لە کام ئاستدادایە؟ هەرکاتێکیش دانیشتوانی هەروڵاتێک هەست بە خۆشبەختی بکەن،بێ گومان دەسەڵاتی ئەو وڵاتە سەرکەوتوبووە.بە باوەڕی ئێوە دانیشتوانی باشووری کوردستان بەختەوەرن؟لە ماوەی سی وسێ ساڵ لە داگیرکردنی باشووری کوردستان لە لایان ئەو دووبنەماڵەیە ژیانی خەڵک بەرەوکام ئاقارڕۆیشتووە؟
سەروەتوسامانی باشووری کوردستان وسەرخانو ژێرخانی ئەو خاکە دەگەڵ وڵاتی فینلاند ناکەونە تای تەرازوویەک.مرۆڤ کاتێک فێرگەو خەستەخانەوزانکۆوشآرسازیی و نەبونی گەندەڵی ونەبونی بەرتیل وزیندانەکانی ئەو وڵاتە دەگەڵ باشووری کوردستان بەراوەرد دەکا،ئەوجار دەردەکەوێ خەڵك لە باشووری کوردستان بۆ ئەوەندە لە ژیان وەڕەزن!
بنەماڵەی بارزانی کازینۆو قەحبەخانەوباروفەسادی ناوکۆمەڵگاوبەرتیل ودزی وفزی بە واتای ئازادی پێناسە دەکەن.هاوردەکردنی لەشفرۆش لە ئێڕآن وتورکیە بۆ بەرپرسان وکەسانی سەرمایەدار بۆ ناو خاکی باشووری کوردستان بە واتای ئازادی ودێمۆکڕاسی بە خەڵک دەدەنە ناساندن.بۆخۆتان سەرپشک بن لە بڕیاردان.
تێبینی:
کلیک لەسەر ئەو ڤیدیۆیە بکە، بۆ بینینی ڤیدیۆیەک بە ناونیشانی (فینلاند،بەختەوەرترین وڵاتی جیهان)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست