مەسعود بارزانی خۆی لە کەریەتی ئەدات
Tuesday, 07/01/2025, 14:41
کابرایەک لە بەرچآوی خەڵك لە ناوەڕآستی شەقام پێسایی ئەکرد،لێیان پرسی بۆچی ئاوا ئەکەی؟ لە وەڵامدا وتی: ئەگەر هاتوو کەسێک لێرەوە تێپەڕی با جنێوم پێ بدات و بپرسێ ئەم پیساییە هی کێیە؟ ئەوە رێک داستانە ئەو فەرمایشتانەیە کە جار جار مەسعود بارزانی هەڵیان ئەڕێژێ.بۆیە ئەمڕۆلە پەیامێکدائەڵێ:بە زوویی دەبێ حکومەت پێک بهێنرێ!(مەبەستی حکومەت لە باشووری کوردستانە).
حکومەت بە زەبری زیندان وهەژاریی وزەبروزەنگی چەک ونۆکەریی بۆ بیانی وسەرشۆڕکردن بۆ داگیرکەرپێک بێ، پێک نەیەت هەر وەک خۆی وایە.دوای هەڵبژاردنی ئەم دواییە دەرگای پارڵمان هەر بەداخراوەیی ماوەتەوە،پێمان ناڵێی،کام ئاڵوگۆڕی ئەرێنی روویانداوە.هیچ لە سەروەتوسانی بنەماڵەکەت کەم بۆتەوە؟چەند بە سەروەتوسامانی بنەماڵەکەی زیاد بووە؟ئەگەر ویژدانت هەیە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای بکە.پارڵەمانەکانی پێشووچییان بۆ کێشەی کورد لە دەست هاتووە،تا ئەو جار لە دەستیان بێ.بۆیە یان کەری یان خۆت لە کەریەتی ئەدەی.
لە هەڵبژاردنی پێشووبۆ دامەزراندنی حکومەت وپارڵمانی کوردستان نزیکەی دووونێومیلیون کورد لە باشووری کوردستان رێکاریی بایکۆتی هەڵبژارودەنگی نەدا.خەڵك لە باشووری کوردستان بەهۆی سیاسەتەکانی بەرژەوەندیی خوازانەی چەند دەوڵەتێکی زلهێز،پەراوێزخراوە.بەوواتایە لە هەڵبژاردندابەشدآر ببی یان نەبی ئەبێ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی کارگێڕیی ئەو بارودۆخە بن کە لە سەر خاکی باشووری کوردستان خوڵقاندوویانە.ئەو رێکارە قرێژە تان کەی بەردەوام ئەبێ،ئاڵوگۆڕەکانی خێرای سووریەورۆژئاوای کوردستان دەزانێ.
رابوردووی باوکت دەسەڵاتداریەتی سێ دەیە زیاتری خۆت وبنەماڵەکەت هێچ فڕێکیان بە سەر مێژوونییە کە بۆخۆتانی تۆمار بکەن.هیچ دەزانێ زیندانەکانی تۆودەسەڵاتەکەت زیندانەکانی بەشارئەسەدی دژە کوردیی بزاندووە،لە هان کاتدا رووی کۆماری ئیسلامی سپی کردوە.ئەسەدەوخامنەیی دژی هەبونی کوردن وجێگای گازەندە نین.بەڵام کەسێکی وەک تۆوکەسانی بنەماڵەکەت خۆیان بە کورد دەزانن.
ئەوئاڵوگۆڕآنەی کە لەم چەند مانگی رابوردوودا ڕوویان داوە لە ناوچەکەدا،پەیامی گرینگی پێیە بۆ دەسەڵاتداریەتی خۆت وکوردکوژەکانی بنەماڵەکەت.ئیتر سەردەمی ئاغایەتیتان بە سەرکورددا خەریکە ئاوائەبێ.سەردەمی سەفەرکردن بە فڕۆکەی تایبەت وکۆکردنەنەوەی سەروەتوسامان بۆ خۆتان وکڕینی کۆشکوتەلارلە هەندەران بەرەو کۆتایی ئەچێ.
پارڵمان وحکومەتی داهاتووتان پێش دەست بەکار بون بەرەوبێچارەیی هەنگاو ئەنێ.پارڵمانێک بە زەبری پارەوکڕینی دەنگ وساختەکاری دەرگاکەی بکرێتەوە وەک دەرگای ئەو تەویلەیە ئەچێ کە مانگاومەڕووگوێرەکەو... تێیدا دەحەسێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست