من بێئاگا نیم باوەڕ بە ئەردۆغان وباخچەلی بکەم
Saturday, 04/01/2025, 15:46
لەوەتارەدادەگەڵ خۆم دەدوێم.دەگەڵ ئەزموونی تەمەنی خۆم جوابە جەنگیمە.دەگەڕێمەوە بۆ باوەشی مێژووتا بزانم چۆن لە ئامێزم دەگرێ؟ جیاوازیی خەون دەگەڵ هوشیاریی ئەوەیە لەخەوداهەرکات خەبەرەت بۆوە دەزانی خەونت دیوە،لە بێداریدا بابەتەکان بە چآوی خۆت دەبینی،بۆیە ئەقڵێکی کامڵ وستڕاتیژیکیی گەرەکە تا بابەتە گرینگەکان لە شەن بدەی.
بۆ ئەوەی ناوەرۆکی بابەتەکە بۆ خوێنەریی هوشیارزیاترشی بکەمەوە ئاماژە بە بابەتێکی دیرۆکی دەکەم لە نێوان دەیان بابەتی لەو جۆرە،ئەویش ئەویە: کاتێک رەزاشآی ئێران داوای دیداری دەگەڵ سمکۆی شکاک کرد تا وتووێژیی دەگەڵ بکا،سمکۆ بەخۆی و٧٠ چەکدار چوونە ملاقاتی رەزاشآی ئێران.لە حالێکدا رەزاشآ بۆ خۆی شۆفیرەکەی وسێ کەسی دیکە هاتنە دیداری سمکۆی شکاک.
رەزاشآ زۆر زیرەکانە کڵاوی لەسەر سمکۆنا،تا زەردەپەڕی بیانی تاوڵێنی دەگەڵ کردو خافڵاندی،چون دەیزانی بارودۆخ بە قازانجی تەواو نابێ ودەرەقەتی سمکۆ نایە.بۆیە کاتێک لێی جودابۆوەتابەرەوشآری ورمێ بگەڕێتەوە،چەند جارێک لە ناو سەیارەکەیدا ئاوڕی دایەوە وگوتی:ئەو...بۆ منی نەکوشت؟
لە کۆتاییشدا دوای ماوەیەک دەرکەوت کە سمکۆ بەتەنیا مابۆوە زۆر هاسان فریوی رەزاشآی خواردورایانکێشا بۆ نزیک شاری شنۆولە بۆسەیەکدا کوشتیان،تا سەربازێکی خویڕی سەری بڕیووێنەی سەربڕاوی سمکۆش لە رۆژنامەکانی ئەو سەردەمدا بڵاو کرایەوە.
چۆن باوەڕ بە ئەردۆغآن وباخچەلی بێنم؟
جوابی ئەو پرسیارە زۆر هاسانە وزۆریش دژوارە.دوای دروستکردنی تورکیە لە لایان ئاتاتورکەوە،قەت بۆ ساتێکیش دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمو ئێستاش هیچ ڕەحمێکیان بە کوردودۆزی رەوای کرد نەکردوە.بەکارهێنانی دەستەواژەی برایەتی بۆتورک وفارس وعەڕەب لە حاند کێشەی کورد تەنیا هەڵوێستێکی سیاسی وقۆناغ پەسەند بووە.لە جوابی ئەو هەڵوێستەدا من دەتوانم بڵێم،هەر حیزب وسەرکردەوسەرۆکێک کە دژی ئەو درووشمەیە دەبێ ئەوەشی لەبەرچاوبێ کە کاتێک دژایەتی ئەو درووشمە دەکائایادەتوانێ لە بەرانبەرداگیرکەردا هەڵوێست بنوێنێ ودەگەڵیان بجەنگێ؟ئایا کورد دەتوانێ دژایەتی نەتەوەی فارس وتورک وعەڕەب بکا؟تەنانەت دژایەتی دەسەڵاتدارانی ئەو داگیرکەرانە لە سەدەی رابوردوودا سەدان تڕآژیدیای بۆ خوڵقاندووین،بە بێ ئەوەی بۆ تاقەجارێکیش بووبێ یەک دەوڵەت پشتگیریی کردبین.
بارودۆخی چەند رۆژی رابوردوولە کوردستان ودەرەوەی کوردستان کەشوهەوایەکی ئاڵؤزوسەرنج ڕاکێشی خوڵقاندوە.من بەڕاشکاوی دەڵێم؛هەرکات باخچەلی دەستی لە فاشیزم بەردا،هەرکات ئەردۆغآن دەستی لە فاشیزم وئێخوانولموسلمین بەردا،ئەو جار دەکرێ کورد لەباکوری کوردستان بیرلە برایەتی کوردوتورک بکاتەوە.پێگەی کۆمەڵایەتی وکەسایەتی وژیانی ئێستای رێزدار ئۆجەلان ئاوادەخوازێ بەو زمانە دەرگای دیالۆک لە دەسەڵاتێک بکاتەوە تا تۆزە هیوایەک هەبێ بۆ پێش گرتن لەوشەڕەی کە بۆ نەتەوەی کوردوتورک ساڵهایە بۆتە مایەی نەهامەتی.ئەو گەمژانەی کە بەڕێز ئۆجەلان بە خایین ولادەرلە دۆزی کورد پێناسە دەکەن لە سیاسەت تێناگەن.
من وهەزارانی وەک من جێگامان گەرموخۆشە وهیچ مەترسیەک لەسەر ژیانمان نییە،حەقوانییە بە بێ بیرکردنەوە بڕیاری بە پەلە بدەیەن.من سەکرنیم کە باوەڕ بە ئەردۆغآن وباخچەلی بکەم،بەڵام رۆژگار سەخت ودژوارونامەردە لە ئاست کێشەی گەلەکەمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست