لە برایەتی دینیەوە بۆ برایەتی سیاسی

Friday, 03/01/2025, 15:29


سەردەمانێک ئیسلام بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی جولەکەی بە برای دینی خۆی حساب دەکرد تا دواتر ئەو برایەتیە بوو بە بەڵا بۆ جولەکە و کوشتار و جینۆسایدیان کردن دواتر جوەکان بوون بە برای دینی مەسیحی و هۆلۆکۆستیان بەسەردا هات بۆیە وانەیان وەرگرت و چیتر شوێن برایەتی دینی نەکەوتەوە و خۆیان درووست کرد و هەموو دیانەتەکانیشیان بە شێوەیەک داڕشتەوە کە چیتر مەترسی نەبێت بۆ سەریان ..!
گەر جولەکە بە زمانی گوڵ وەڵامی مووشەکی عەرەبی بدایەتەوە ئێستا دوو هۆلۆکۆستی تریان بەسەر هاتبوو، کوردیش گەر وەڵامی مووشەک و فیشەک و ڕاسیستی تورک بە گوڵ بداتەوە و داوای برایەتی کورد و تورک بکات دڵنیابە ١٠٠ ساڵی تریش کورد هیچ سەوز ناکات، کورد بە هێز سنووری خۆی دیاری دەکات و بە تۆقاندن و ترس خستنە دڵی دوژمنەکەی حسابی بۆ دەکرێت، برایەتی ئاینی لەگەڵ تورک تاقیکرایەوە و ٦٠٠ ساڵ کورد وڵاتەکەی داگیرکراوە و شەڕی بۆ دروستکردن و بە پێوە مانەوەی دەوڵەتی عوسمانی تورکی کرد، ئێستا برایەتی سیاسی درووستکردن لەگەڵ تورک هەمان ئەنجامی دەبێت و لە کۆتایدا دەستێکی تەڕ دەنێن بە پاشەڵی کورددا، کورد نە برای هەیە نە دۆست ئەوەی هەیە بەرژەوەندی درووستبونی ئەوانی ترە، ئەمە نە ڕاسیستیە نە دوژمنکاری بەڵکو بەرگریکاری ماناەوە و درووستبونی کیانێکی سەربەخۆی کوردیە، ئەوان دەیانەوێت کورد لە قاڵب بدەن و بیخەنە ناو چواچێوەی خواستەکانی خۆیان بۆیە گەر لەم ڕاستیە نەگەشتبیت نە سیاسیت و نە فڕیشت بەسەر سیاسەت و مێژووی سیاسەتی گەلان هەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە