قەپات تاڵەبانی (دزەکانی رێگای کەلار ـ دەربەندیخان) چیتر دەدزن؟
Wednesday, 01/01/2025, 18:31
نوسینی ؛ زۆڕبا شاخەوان
پێش هەڵبژاردنەکان ڕاپۆڕتێکم لەسەر دزەکانی (رێگای کەلار ـ دەڕبەندیخان) بڵاوکردەوە، کە تێدا باسی قەبارەی گەورەی دزی وتاڵانیم کرد لەو پڕۆژەیەدا و باسی ئەوەم کرد کەس لێپێچینەوە لە پڕۆژەکەناکات و بە ئاڕەزووی خۆیان گۆڕانکاری دەکەن و پارە بۆ پڕۆژەکە زیاد دەگەن وگۆڕانکاری تێدا دەکەن و چەندین ستافی ناشاڕەزا تێدا خۆیان دەوڵەمەند کردووە و بوون بە سەرمایەدار لەسەر ئەو پڕۆژەیە، لەجیاتی ئەوەی (چاودێری داڕایی) لێکۆلینەوە لە پڕۆژەکە بکەن ئەو هەموو گۆڕانکاری و زیادکردن لە پڕۆژەکەدا کراوە بەڵگەیە لەسەر بەهەدەڕدانی پارەی گشتی و لەکۆتایشدا دەرکەوت (قوبادتاڵەبانی) کەناسڕاوە بە قەپات تاڵەبانی شەریکی پڕۆژەیە و ریکلام بۆ بڕگە شکستخواردووەکانی پڕۆژەکە دەکات.
جا ئەو کۆمپانیایە کارگەیەکی قیری داناوە کە هیچ فلتەرێکی بۆ کارگە دانەناوە و زۆرترین پیسی ودوکەڵ دەکاتە ژینگەی ناوچەکەوە کە سەرچاوەی سەرەکی شێرپەنجەن بەبێ ئەوەی ستافە تەکنیەکیەکانی سەرپەرشتیار هەستی پێ بکەن لە ئەنجامی نەشاڕەزاییان یان هەستی پێدەکەن و هاوپشکن لەگەڵ کۆمپانیاکە.
ئێستا قەپات تاڵەبانی هاتووەتە پڕۆژە بۆ ئەوەی دەستخۆشی لەو بەهەدەڕدانە بکات لە پڕۆەکە کراوە و گۆڕانکاری بە ملیارەها دینار لە بەرژەوەندی کۆمپانیا جێبەجێکڕاوە، کە تێدا هاوڵدڕاوە پرد و کۆنکریت زیاد بکرێت بۆ ئەوەی کۆمپانیا پارەی خەیاڵی دەست بکەوێت ، تا ئێستا حەوتجا گۆڕانکاری تێدا کراوەوا بڕیارە بۆ جاری هەشتەم گۆڕانکاری بکرێت و دوو پردی تر زیاد بکرێت و بەسیعری خەیاڵی بدرێتە هەمان کۆمپانیا.
بەدەر لەوەش قەپات تاڵەبانی بڕیاری داوە لە تونێڵی دەڕبەندیخان تا گوندی چنارە ڕادەستی هەمان کۆمپانای بکات بۆ ئەوەی کەم و کورتیەکانی کۆمپانیای (پورنام) تەواو بکات کە پارەکەیان بڕدوو بە هاوبەشی لەگەڵ (کامران کە وەزیری پێشوی ئاوەدانکردنەوە تا ساڵی 2014) بۆ داپۆشینی دزیەکانی کامران کە لەسەر لیستی سەوز بوو بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە.
ئێستا ئەو بەلێندەرەی کارەکەی بۆ دەرچووە بە فەرمی بووەتە هاوپشکی قەپات تاڵەبانی و ئیتر کارەکانی قەپات تاڵەبانی بە شەریکی ئەنجام دەدات لە ناوچەی گەرمیان و سلێمانی کە بەناوی کۆمپانیای (بێشکان) ەوە، پێشتر کۆمپانیاکە هی سێ کەس بوو بەلام بەهۆیدزی و رێک نەکەوتن کێشە کەوتە نێوانیانەوە تەنها یەک بەلێندەر بوو بە خاوەنی کۆمپانیاکە.
ئەگەر لیژنەیەکی لێکۆلینەوەی زۆر باش بنێڕدرێتە سەر ئەو پڕۆژەیە بەدڵنیاییەوە (40) ملیۆن دۆلار دزی تێدا کراوە کە (60 ) ملیار دیناری عێراقی دەکات، لە زیادکردنی پرد و گۆڕانکاری ناواقیعی و زیادکردنی شتی ناپێویست ، لەکاتێکدا پانی پڕۆژەکە زۆر کەم بوو بە دیواری کۆنکریتی جیایان کردووەتەوە کە ئەمەش بۆ ئەوەی پارەی زیاتر دەست بکەوێت لەو بڕگەیە.
سەرپەڕشتیاری پڕۆژەکەش پاش ئەوەی چەندینجار تەمەنی خانەنشینی بۆ نوێکراوەتەوە چونکە نایانەوێت ئەو دزی و تاڵانیە بکەوێتە پێش ئەندازیارێکی تر و فەزاحەتی ئیشەکە بلاوبێتەوە لەکاتێکدا ئۆفیسی دووەمی پڕۆژەکە لەرێگای سەرتەک دانڕاوە لەوێ شەوان مەشروب تێدا دەخۆن و سەرکران دەبن و جنێو بەخەڵکی گەرمیان دەدەن و دەلێن حەقبوو ئەم ئیشەمان بۆیان نەکردایە و ئەوەندەی تریان لەم رێگایە بمردایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست