مێژوویەکی گرنگی گەلی کورد!! شاراوەتەوە.
Wednesday, 01/01/2025, 18:20
شارەزای بوون لەمێژووی نەتەوەکەمان، بەشێکی گەورەی ئازادیمانە.
ئەنفالێکی مێژووی نەتەوەی کورد شارەزابن.
رۆژی 25 دیسەمبەر جەژنی لە دایکبوونی میترایە. کۆنترین ئاینی چیا کانی زاگرۆس وئاینی کورد بووە، ئاینی میترای بە داک وبابی ئاینی زەردەشتی ویەزیدی لە قەڵەم ئەدرێ.
بابم هەرچیرۆکێکی نێو قورعانی بۆ دەگێراینەوە، ئەی گووت؛
ئەم کەسانە کوردبوون ناوچەکەی تێدا ژیاون وتێیدا رویداوە کوردستان بووە. ئێمە منداڵ بووین سەرمان بۆ دەلەقاند.
دوای کە چوینە تەمەنەوە بۆمان دەرکەوت، کە بابمان راستی ئەگووت. لەسەر رۆشنای میللەتێکی فرە دێرن ئەوگفتانەی دەیگووت ولە جوغرافیای کورد لەوسەردەمەدا بەگوێرەی توانای شارەزای هەبوو.
باسی نوح دەکرا، دەیگوت کورد بووە. چونکە چیرۆکەکە لە چیای جود لەکوردستان روویدا بوو، پاپۆرەکەی نوحی لەسەری لەنگەری گرتبوو، لەورا نوح بۆشارستانی دابەزیوون. باسی براهیم وسارا ونەمرود دەکرا ئەیگووت؛ کورد بوون.
چیرۆکەکە لە کوردستانی باکور بووە ولەچیای ئورفە روی داوە. لەورا نەمرودی کوری نوح پاشا بووە وبراهیم عاشقی کچی نەمرود بووە.
کورد
داهێنەری زۆربەی میتالۆجیا لە مێژوودا بووە، هەروەها خاوەنی زمانی کوردی، کەبنەرەتی زۆربەی زمانەکانی ناوچەکە بووە. زمانی کوردی کەسێک شارەزی هەبێ دەزانێ بەهێزترین زمانی جیهانییە، بەڵام بەداخەوە چ خزمەتێکی نەکراوە. قازی محەمەد گوتەنی کورد بۆخۆی نەژیاوە.
کورد بۆخۆی چونکە ناژی، مێژووی هەمووی ئەنفال کراوە.
میترا لە 25 مانگی دیسەمبەردا، لە کچێکی شوونەکردوو لەدایک دەبێ، بەریوایەت دەڵێن، هەورە بروسکە لێیداوە، دووگیانی کردووە.
مەسیحێکان کۆپی ئستۆرەیەیان کردوە، بۆدایکی مەسیح پێی هێژن" ماری ڤێرج". بەکوردی واتە؛
کچیک شوو نەکردوو.
وڵاتان وزۆر شارستانی دنیا خۆیان کردووە بەخاوەنی ئاینی میترا ومیترا پەرستی. مێژووەکەیان کردوە بە مێژژی خۆیان. کوردەکان چونکە کیان وخاوەنی خۆیان نەبوون. هەر میللەتێک دەوڵەتی نەبێ مێژووی نوسرا وئاینی خودی خۆی نابێ،
کورد وەک بێ کیانی وبێ دەسەڵاتی ولاتن. مێژووییەکەیان نادیارە. ئیسلامەکان هەموو ئارکۆلۆجی ومێژووی کوردەکانیان نەهێشتووە، هیچ بەلگەنامەیەکی مێژووی کوردیان نەهێشتۆتەوە. بە ناوی بت پەرستیەوە هەموویان شکاندوون.
ئیمپراتۆریەتی رۆم، بۆچی ژیان وکەسایەتی میترای کوردی کۆپی ژیان وکەسایەتی مەسیحی کرد؟
میترا لەکاتێکدا خودای تیشکی رۆژ و تاریکی ژێر زەمنی وئەشکەوتەکان بوو. نێو ئەشکەوتەکان بوو.
ژێر زەمین خودای بیرکردنەوە وشادی وکرداری جوانی بوو، هەروەها نێوئەشکەوتە تاریکەکان و ژێر زەمینەکان یەزدانی شادی خۆشی وجەژن وخواردنەوە وخۆشاردنەوە لە یەزدانی رۆژ بووە، کەیەزدانی چاودێری بووە .
میترا شوانی مەروماڵات بوو، لە پاش میترا هەموو پێغەمبەرەکانی پاش میترا، کۆپی ژیانیان میترایان کرد. زۆربەی پێغەبەرەکان هەروەک دوای میترا شوانی مەروماڵات بوون.
بیری میترای راستی وحەقیقەتی روناکی ورێگای راستی بوو، رێگای ترس وتۆلەو دادگایکردنی پاش مردن نەبووە. پەرینەوە بەسەر پردی سیرات ترساندن تۆڵەنە نەبوو.
میترا فەیلەسوفی نامەبەر ورزگارکەری مرۆڤایەتی لەدەستی ناخۆشی ژیان بوو.
ئیمپراتۆری رۆم لەسەردەستی پاشا( Théodose) ساڵی 391 پاش زاین، واتە لەسەدەی چوارهەمدا بریاریدا: جەژنی لەدایک بوونی میترا بە فەرمی بە جەژنی لەدایک بوونی مەسیح بگۆرێ، هەروەها بریاریدا هەموو پەرستگا کانی باوەری میترای بروخێنرێ یان بگۆرێ بەکنیسە.
مێژووی ژیانی میترا بگۆرێ بۆ ژیانی مەسیح، چونکە رۆژی 25ی دیسەمبەری هەموو ساڵێک، لە هندستانەوە تا ئەوروپای رۆژئاوا، ئەو رۆژە بەپیرۆزترین رۆژی ساڵ دائەنرا، خەڵکی تێدا جەژن وشادی دەکرد، شەوی لەدایکبوونی میترا گۆشتی قەل ومیوە وشیرینی وشەرابی سور تا بەیانی رۆژ دەبۆوە دەخورا ودەخورایەوە. ئەو شەو رۆژە جەژنی لەدایک بوونی میترا، بەم شێوەیە توانیان بۆ رۆژی جەژنە عیسای مەسیحی بگۆرن.
بەشێکیتری مێژووی نەتەوەی کورد، جارێکیتر مەحف بکەنەوە.
کوردی داماو بێ کلتور ومێژووی ونوسراوی ئەکادیمی، تا ئەمرۆ بهێڵنەوە.
کەسانی نەفام، نەخوێندەوار ودیکتاتۆر تا ئەمرۆ حوکمرانی گەلی کوردبێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست