پرۆژەی لۆبی کردن لەناوەندی دەستەڵاتی جیھانیدا یان نەرمە تەعریب کردن؟
Wednesday, 01/01/2025, 18:00
- لۆبی کردن چییە؟ ئەی نەرمە تەعریب چییە؟
- تۆ بڵێی کورد ببنە کەمیننە لە شارەکان خۆیاندا ، بەھۆی نەرمە تەعریبەوە؟
- ئایا پێویستە سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، پارە و سەرمایەگوزاری خەرج بکەن بۆ دروستکردنی لۆبی لە ناوەندی دەستەڵاتی جیھانیدا؟
- بۆچی ئەوە گرنگە؟ ئەی سوودەکانی ئەو لۆبییە چییە؟
- ئایا لەسیاسەتدا دەستکەوتی ھەمیشەیی یان کاتی گرنگە؟ وە بۆچی؟
- لۆبی کردن چییە؟
لۆبی کردن بریتییە لەو پرۆسەیەی کە مرۆڤەکان یان گروپەکان یان ڕێکخراوەکان، هەوڵدەدەن کاریگەرییان لەسەر داڕێژەرانی سیاسەت هەبێت! ھەتا بڕیار لە بەرژەوەندی ئەوان بدرێت ! ئەمەش دەتوانرێت بە شێوازی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت، وەک گفتوگۆکردن یان ڕێکخستنی بۆنەی و ئاھەنگی بچوک و پێشکەشکردنی زانیاری یان کۆکردنەوەی پشتیوانی گشتی! لۆبی کردن لە کۆمەڵگا دیموکراسیەکاندا باوە و زۆرجار وەک ڕێگەیەک بۆ نوێنەرایەتی کردن و پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانیان سەیر دەکرێت!
- ئەی نەرمە تەعریب چییە؟
بریتیە لەڕێگەدانی بە عەرەب لەناو شارەکانی کوردستاندا بژین بەشێوەیەکی بەردەوام و لەڕێگای کڕینی خانووبەرەوە و پڕۆژەی حیزب و سیاسەتبازەکانەوە !
عەرەبەکان ، هاندەدرێن یان ڕێگا دەدرێن کە خانوو شوقەی دروستکراوی کۆمپانیاکانی سەر بە دەستەڵات بکڕن و تێیدا نیشتەجێ بن ! کەلتوری عەرەبیش وایە کە زۆربەیان لە ژنێک زیاتریان ھەیە و زۆربەشیان شێتی سێکسن ! بەوەش منداڵی زۆر دەخەنەوە (وەک دەڵێن : زۆر و بۆر ! لەوانەشە منداڵەکان کەم پەروەردە بن ، بەوەش دەبنە چاوگی کێشە بۆ کەلتور و کۆمەڵگای کوردی) ! بەڵام زۆربەی خێزانە کوردەکان سێ منداڵ یان کەمتریان ھەیە ! کەواتە پاش چەند ساڵێکی تر ، کورد لە شارەکانی خۆیاندا دەبێنە کەمینە ! ئەو کاتە کوردکان ناچار دەکرێن کولتوور و زمان و بەهاکانی خۆی لەدەست بدەن و کەلتوری زۆرینە کە لەوانەیە عەرب بێت ( پاش چەند ساڵی تر) بەزۆر بسەپێنرێت بەسەر کوردا !
- ئایا پێویستە سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، پارە و سەرمایەگوزاری خەرج بکەن بۆ دروستکردنی لۆبی جیھانی بۆ دۆزی کورد؟
وەبەرهێنان یان پارە خەرجکردن لە چالاکییەکانی لۆبیکردندا لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانی کوردەوە بۆ بەرەوپێش بردنی دۆزی کورد زۆر گرنگە ، چونکە لە ڕووی ستراتیژییەوە بەھای خۆی ھەیە! ئەمەش بەندە بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو ئامانجانەی کە پەیڕەوی لێدەکات!
- بۆچی ئەوە گرنگە؟ ئەی سوودەکانی ئەو لۆبییە چییە؟
١ - سەرنج ڕاکێشانی نێودەوڵەتی :
سەرکردە سیاسییەکانی کورد دەتوانن لە چالاکییەکانی لۆبی کردنەکانیاندا، کەڵک وەربگرن بۆ دروستکردنی پەیوەندی هۆشیاریی زیاتر لە سەر دۆخی کورد (وەک مافی مرۆڤ و فیدراڵی یان سەربەخۆیی) لە نێوان حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بیروڕای گشتیشدا !
٢ - کاریگەری لۆبی کردن لەسەر داڕێژەرانی سیاسەتی جیھان :
لۆبیکردن دەتوانێت کاریگەر ھەبێت لەسەر حکومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان یان یەکێتی ئەوروپا ! ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی سیاسەتێک کە سوودی ھەبێت بۆ دۆزی کورد، بۆ نموونە پشتیوانی زیاتر بۆ فیدراڵی یان پاراستنی کورد کوردستان لە زوڵم و ستەمی ووڵاتە ئیسلامەکاندا کە کوردستانیان دابەشکردووە !
٣ - شەرعیەت و دانپێدانان :
هەڵمەتە سەرکەوتووەکانی لۆبیکردن دەتوانێت ببێتە شانۆیەک بۆ کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و شەرعیەتی سیاسی کوردیش بەهێزتر دەکات ! ئەمەش بۆ نموونە دەتوانێت ببێتە هۆی دان پێدانان بە دۆزی کورد و مافەکانی کورد لە پارچەکانی کوردستانی گەورەشدا!
- بەڵام نەرمەتەعریب دەگایەکی یاسایی دەکاتەوە بۆ دان پیانانی مافی عەرەبی ھاوردە و دەنگدانیان لە کاتی ھەڵبژاردندا، کەھەریەکەیان خێزانێک یان چەند خێزانێکی ھەیە! کەواتە پاش چەند ساڵێکی تر کورد دەبێتە کەمینە لەناو ماڵ و نیشتمانی خۆیدا !
-کەواتە پرۆژەی گیرفان پڕکردن بە شێوەیەکی کاتی بۆ سیاسەتبازەکان بە فرۆشتنی شوقە و خانوەکانیان دەبێتە پرۆژەی نەرمە تەعریبێکی مۆدێرن و زیانێکی گەورەی نیشتمانی و نەتەوەیی!
٤ - پێکهێنانی هاوپەیمانی :
وەبەرهێنان و پارە خەرجکردن بۆ لۆبیکردن دەبێتە ھۆی دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی تر و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسییە کاریگەرەکانی جێھاندا ! ئەم پێکەوەکارکردن و لەیەک تێگەیشتنە دەبێتە ھۆی بەهێز کردنی زیاتری دۆزی کورد !
- ئایا لەسیاسەتدا دەستکەوتی ھەمیشەیی یان دەستکەوتی کاتی گرنگە؟ وە بۆچی؟
- لە سیاسەتدا دەستکەوتەکان دەتوانن یان هەمیشەیی بن یان کاتی، ئەمەش بەندە بە سروشتی دەستکەوتەکە و ئەو چوارچێوەیەی کە تێیدا بەدەست دێت و ئەو کردارانەی کە بەدوایدا دێن ! لێرەدا زیاتر ڕونی دەکەمەوە:
- دەستکەوتی هەمیشەیی لە سیاسەتدا:
دەستکەوتێکی سیاسی کاتێک دەبێت بە دەستکەوتی هەمیشەیی، کە بە قووڵی لە سیستەم یان لە کۆمەڵگادا چەسپا بێت! وە ئەم دەستکەوتەش پێچەوانەکردنەوەی ئەستەم بێت (واتە نەتوانرێت بگۆڕدرێت و بیگێڕنەوە)!
نموونەی دەستکەوتی هەمیشەیی و دەستکەوتی کاتی :
١ - گۆڕانکاری پێکهاتەیی ( دەستکەوتی هەمیشەیی ):
پەسەندکردن و هەموارکردنەوەی دەستوور و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان یان چاکسازییە درێژخایەنەکان بە دەستکەوتی هەمیشەیی دادەنرێت، بۆ نموونە مافی دەنگدانی ئافرەتان و نەھێشتنی ڕەگەزپەرستی.
- دەستکەوتی کاتی بۆ کۆمەڵگە : یارمەتی حوکومەت بۆ زەرەرمەندەکانی کارەساتی سروشتیدا یان بۆ نمونە کاتی ڤایرۆسی کرۆنا !
- دەستکەوتی کاتی ( بۆ حیزبەکان) : فرۆشتنی زەوی و شوقەو پرۆژەکانی خانووبەرە ! کە لەپاش چەندساڵێک، دەبێتە سەرئێشەو گرفتی گەورە بۆ کۆمەڵگای کوردی و بۆ خاک و مافی چارەی خۆنوسین لەکاتی دەنگداندا!
٢ - دانان و گونجاندنی نۆرم ( دەستکەوتی هەمیشەیی ):
کاتێک هەندێک بنەمای وەک دیموکراسی یان مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگای کوردیدا چەسپان، ئەمەش دەبێتە دەستکەوتێکی ھەمیشەیی.
- کەواتە بۆ نەرمە تەعریبیش پێویستە یاسایەک دەربچێت و بیگونجێنن کە ئەو عەرەبە ھاوردانە بۆیان نەبێت لە کوڕدستان دەنگ بدەن! بەڵکو تەنھا لە شوێنی لەدایک بوونی خۆیاندا دەنگ بدەن ! بەوەش دەستکەوتە کاتییەکەی حیزبەکان سنورێکی یاسایی بۆ دادەنرێت و لەسەر حسابی نەتەوەیی و کەلتور و نیشتمان نابێت!
٣ - گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی ( دەستکەوتی هەمیشەیی ):
کولتوور یان ئەو باوەڕانەی کە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕاون (وەک قبوڵکردنی مافە یەکسانەکان بۆ گروپە کەمینەکان و مافی ئافرەتان) زۆرجار بەردەوام دەبن ! تەنانەت ئەگەر گۆڕانیش لە سەرکردایەتی سیاسیدا ڕوبدات !
- کەواتە بەنەرمە تەعریب ئەو کەلتوری فرەژنییەی بیابانییش، لەوانەیە ببێتە یاسا لە کوردستاندا، بۆیە باشترە ئێستا ئەو یاسایانەی لەگەڵ کەلتوری کوردی و بەھا نەتەوەیی و نیشتمانیەکاندا بگۆڕێن و جێگیر بکرێن !
- سوود و چالاکییەکانی پرۆژەی لۆبیکردن:
١ - پاڵپشتی زیاتری ئابوری و سیاسی :
هەڵمەتە کاریگەرەکانی لۆبیکردن دەتوانن ووڵاتان یان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕازی بکەن کە پاڵپشتی دارایی و سیاسی بۆ دۆزی کورد بکەن، وەک هاوکاری مرۆیی و ژێرخانی ئابوری و وەبەرھێنان لە کوردوستاندا و دەست پێشخەرییەکان و پاڵپشتی کردن بۆ سەربەخۆیی.
٢ - باشترکردنی تێڕوانینی گشتی:
لۆبیکردن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کاریگەری کردن لەسەر بیروڕای گشتی نێودەوڵەتی بۆ هۆشیارکردنەوەی جیهان لە تەحەددای مێژوویی و ئێستای کورد ! ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی فشاری زیاتر لەسەر دەسەڵاتە ستەمکارەکانی وەک تورکیا و عێراق و سوریا و ئێرانیش !
٣ - نوێنەرایەتی زیاتر لەسەر شانۆی نێودەوڵەتییەکان :
کورد لە ڕێگای لۆبیکردنەوە دەتوانێت جێگەی هەمیشەیی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان (وەک ئێستای فەلەستین) یان کۆنفرانسەکاندا بەدەستبهێنێت، وەک ئەو کۆنفرانسانەی کە باس لە دانوستانەکانی ئاشتی یان ناکۆکی سنوورییەکان دەکەن لە ناوچەکەدا !
٤ - پاراستنی مافی مرۆڤ :
زۆرێک لە پێکهاتە کوردییەکان لە کوردستانی گەورەدا ڕووبەڕووی گۆشەگیری یان ھەڵھاتن لەدەست زوڵم دەبنەوە ! لە ڕێگەی لۆبیکردنەوە دەتوانرێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هان بدرێت بۆ ڕێگەگرتن و پاراستنی کۆمەڵگای کوردی لە ھەر چواپارچەکەدا!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست