بۆ شەهیدکردنی مامۆستا هێرش عومەر

Wednesday, 01/01/2025, 17:41


ئەمڕۆ بۆ دووەم ساڵ یادی شەهیدکردنی مامۆستا هێرش عومەرمان بەرز نرخاند 
ئەمڕۆ بەرواری 29/12/2024  ڕيکخراوی 17ی شوبات بە هاوکاری کۆمەڵگەی کوردی لە بەریتانیا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییمان سازکرد  دژی شەهیدکردنی مامۆستا هێرش کە لە خۆپیشاندانەکانی شاری کۆیەی خۆشەویست شەهید کرا لەلایەن هێزەکانی یەکێتی  لە ناو ئاپۆڕایی جەماوەری  لە ساڵی ٢٠١٧  بەداخەوە بۆ دەسەڵاتت کوردی کە دەست ناپارێزن لە کوشتن و لە ناوبردنی هیچ چین و توێژيک  

بە یەک ئاڕاستە هەمووان دەکوژێت …

وە دادگا وەک گاڵتەجاڕییەک لە هەرێمی کوردستان!حاكمێک لە كۆیە لە ماڵی خۆی پێشوازی لە بكوژێک دەكات كە شەش ساڵە خۆی فەرمانی گرتنی بۆ دەركردووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە!
لە خۆپێشاندانەكانی ساڵی 2017دا مامۆستا "هێرش عومەر" لەبەردەم مەڵبەندی كۆیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەكدارەكانی مەڵبەندی یەکێتی لە كۆیە شەهید کرا. دوای سكاڵای كەسوكارەكەی لە دادگای كۆیە، حاكم هیمداد فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ  لیوا "سیامەند حەمەڕەزا" کە ناسراوە بە سیامەندە سوور دەرکرد.
دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا لیوا سیامەند نەک دادگایی نەکراوە و دەستگیر نەکراوە بەڵکو  لەلایەن ئەو حاکمەوەی کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە لە ماڵەکەی خۆیدا پێشوازی لێدەکرێت.
ئەمەش بارودۆخی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە! کۆمەڵێک دادگای ناداد کە لەلایەن حیزب و سەرۆک عەشیرەت و گرووپە میلیشیاییەکانەوە بەڕێوە دەبرێن.
دەسەڵاتێک ئەمە حاڵی دادگاکانی بێت، دەسەڵاتێک ئەمە حاکم و یاسا دەرکەری بێت. دادگایەک لەلایەن حیزب و عەشیرەتەکانەوە بەڕێوە ببرێت و حاکمی بۆ دانێن؛ ئەبێ ئەم دەسەڵاتە ئەم دادگایە چاوەڕێی چی لێبکرێت جگە لەو دۆخە ناسەقامگیر و چەتەیی و گەندەڵییەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە؟
ئەمە لە کاتێکدایە یەکێتی و پارتی. بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی کۆنترۆلی هەموو دادگا و پارێزەر و دائیرە و پۆلیسییان کردووە جگە لەوەش زۆرینەی نە یارانە سیاسییەکانیان بە هۆکارێکی نادیار گروپی چەکداری نادیار لە ناودەبەن بۆیە بە پێویستمانزانی یادی شەهیدکردنی مامۆستا هێرش بەرز ڕاگرین ساڵانە یادی بکەینەوە تاکوو ئەو ڕۆژە ڕەش لە مێژووی یەکێتی لە یاد نەکرێت کە لەبەر دەم بارەگاکەی خۆییان مامۆستایەک شەهید دەکەن کە بێ چەک و بێ هیچ ئامێرێکی توند و تیژی لەبەر دەم مەڵبەندی یەکێتی شەهیدکرا ، مامۆستایان تەنها چەکی دەستیان قەڵەمەکانیانە بۆیە ئەگەر یەکێتی و پارتی و حکومەتی هەرێم و عێراق بتوانن بە چەکەکەی خۆیان وەڵاممیان بدەنەوە ئەوە پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک یادی شەهیدێک بکەینەوە حەتمەن ئەگەر وەڵاممیان هەبێت کە بە نووسین وەڵاممی مامۆستایان خوێندکاران بدەنەوە . هەر لە هەمان کۆبوونەوە ئیدانەی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ڕۆژئاوایی کوردستانمان کردەوە کە بە دەستی دەوڵەتی تورکیا و بە بە بۆردومانی هەڕەمەکی شەهیدکران لە کاتی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی و پیشەیی خۆییان کە ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەش شەهید (جیهان بێلکین )و(نازم داشتان ) کە بە داخەوە شەهیدکردنی ڕۆژانامەوانی کورد تەنها لەلایەن یەکێتی و پارتی و حکومەتی عێراقەوە نیە بەڵکوو سوپایی تورکیا و ئیران بەردەوام ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی کورد تیرۆر دەکەن ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە