ئەردۆغان تاسکلاوی نایە سەر ئاخووندەکان

Sunday, 29/12/2024, 19:27


سێ دەیە زیاترە ئاخووندەکانی داگیرکەریی ئێران قەول بە خەڵكی ئێران ئەدەن کە زۆریی نەماوە دەوڵەتی ئیسڕاییل لەناو بچێ!بۆ مرام ومانەوەی خۆیان هەرچی درۆدەلەسی شەرعی وسیاسیە لە کاتی بەڕێوە بردنی نوێژی هەینی لە تاران ولە شآرەکانی دیکە ئەو جۆرە وڕینانە دەجوونەوە وخەڵکی ساویلکەی نوێژکەرانی ئامادەی پێ ئەخاپێنن.
ساڵهای کۆماری کەمتیارەکان لە سەر گیرفان ورەنجی خەڵکی خێر نەدیتوو،گیرفانی بەشآر ئەسەدیان پڕ کردوە تا بگەنە مەبەستەکانیان.بینیمان لە کۆتاییدا لەسەر بڕیاری زلهێزەکان وگوادلۆپێکی دیکە بۆ سوریە لە ماوەیەکی کەمدا بەشاری فس فس پاڵەوان رایکردە لای دۆستی دێرێن وبێ وەفای خۆی پووتین لە رووسیە.
هەرچی کۆماری ئیسلامی لەوسێ دەیەدا ڕست بووی بۆوە بە خوری.بە گووتەی هیندێک سەرچاوەی باوەڕپێکراو نزیکەی سی تا چل میلیارد دۆڵار خەرجی تێچووی ئەو چەند ساڵانە بووە کە لە لایان کۆماری ئیسلامیەوە دراوەتە بەشآرئەسەد.
ئەردۆغان دوومانگ پێش داڕمانی ئەسەد دەیزانی ئیسڕاییل بە رەزامەندیی ئامریکا وهیندێک دەوڵەتانی ئورووپایی بڕیاری لادانی ئەسەد دراوە.لەو ئاڵوگۆڕآنەشداپووتینیش بە بێ ئاگاداریی نەبووە.
هەرچی کۆماری ئیسلامی بوو،وایدەزانی تورکیە بە بەشداریی ئەوان وسیاسەتەکانیان دەخوازن بەشآرئەسەد لەو گێژاوەیە دەربێنن.مەرج راگرتنی دەسەڵاتی ئەسەد بوو لە لایان ئێران وتورکیەوە.کە چی لە ماوەی حەوتوویەکدا وەرەق وەرگەڕاوتورکیە بە یارمەتی گرتووپە تڕۆریستەکانی سەر بەخۆی رێگای بۆ خۆش کراکە تەختی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد بڕووخێنن.مەبەستی تورکیەش لێدان لە رۆژئاوای کوردستان وخۆش کردنی پێگەی خۆی بووبۆ داهاتووی سوریا.لە هەمان کاتدالە رێگای ئایینەوە دەیویست بە تاران بڵێ،ئەو گرووپە چەکدارانەی سوریە کۆنتڕۆڵ دەکەن سەر بە ئایینی سوننەن ودۆستی ئێخوانیەکانی سوننە ئایینن.
ئێستێ ئەردۆغان سوارە وکۆماری کەمتیارەکانیش پیادە ماون.هاکان فیدانی بە رەگەز کوردو تورک پەرەست،بە غاردان خۆی گەیاندە سوریە تا دەرگای سەفاڕەتەکەیان لە سوریە بکاتەوە ونیشآنی بدا چۆن تاسکلاوی سیاسیان لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ناوە.بەواتایەکی دیکە بە تیرێک دوونیشآنیان ئەنگاوت.هەم کڵاویان لەسەر کۆماری ئیسلامی نا،هەمیش دەسەڵاتدارانی تازە پێگەشتوویان دەگەڵ مەلاکانی تاران کردە دووژمن.بە رادەیەک کە جولانی دەلێ:ئێمە شاروگووندەکانی تارانمان داگیر نەکردوە وهاتووینەوە سەر خاکی خۆمان.
ئەو بارودۆخە لە ناکاوەی کە لە سوریە خوڵقاوە،هەویرێکە کە ئاو زۆر دەبا،با چاوەڕوان بین داهاتووکام سناریوی بۆ وڵاتێک داڕشتەوە بە ناو ی سوریە، کە بەشێکی گرینگ وبەرچاوی خاکی کوردستانە کە بەرخۆدانێکی دیرۆکی بەڕێوە دەبا بەرانبەر بە کوردکوژەکانی سەر بە ئەردۆغان وچەتەکانی دژە کورد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە